Malfence-26-

2.5K 456 279
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...



Yun pov

بەسەر شانشسنی مالفێنسەکانەوە ئەفڕیم

دوونیا تاریک بوو

هەستم بە ئازنرێکی زۆر کرد کاتێ ئەو هەموو جەستە مردووەی مالفێنسەکانم بینی

من هۆکاری هەموو ئەمانەم

بەڕێکەوتوم بۆ لای سەرۆکی مالفینسە نەفرەت لێکراوەکان

چونکە گەر ئەو لەناوبەرم ئەوا هەموو مالفینسە نەفرەت لێکرانی تر ئەمرن

لەرز بە جەستەمدا هات کاتێ وشەی کتێبەکەم بیر هاتەوە

" تاکە ڕێگا بۆ کوشتنی ئەوەیە ئەو هێزەی هەتە هەمووی پێ ببخەشی چونکە هێزی تۆ هێزی مالفێنس و مرۆڤە زۆر لە هی مالفێنسەکان بەهێزترە گەر بێت و هەموو هێزەکەتی پێ بدەی بەرگەی زۆری هێزەکە ناگرێت و گیان لەدەست ئەدا بەڵام ئەگەرێکە نازانین بە تەواوی ئە رێ یان نا گەر هێرەکەت بەش نەکا نامرێ بەڵام لە هەمان کاتدا تۆش لەم جیهانە و لە جیهانەکەی تریش کۆچی دوای ئەکەی واتا بۆ هەتاهەتایە ئەمری"

ئەمە قسەی کتێبەکە بوو

بەڵهـ وا ئێستا بەڕێوەم بۆ مەرگی خۆم

هەستم ئەکرد کە کەسێک دوام کەوتووە

بەڵام چەند جارێک ئاوڕم دایەوە کەس دیار نەبوو

.
.
.
.

Writter pov

ئەو زیندەوەرە بچوکەی کە ڕێبەری یونی ئەکرد بۆ لای ئەو سەرۆکی مالفێنسە نەفرەت لێکراوەکان

لە شوێنێک وەستا

جوانتر بیڵێین لە ئەشکەوتێک وەستا

یون زانی کە ئێرەیە

زانی ئێرە ئەو شوێنەیە کۆتایی بە ژیانی دێ

چاوەکانی داخست بیری لە تای کردەوە بیری لە هەموو ئەو ساتانە کردەوە کە لەگەڵی بووە

فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە

ئەترسێ

تۆش بی ئەترسی بە قاچەکانی خۆت بۆ مەرگی خۆت بڕۆیت

بەڵام یون ئەمە بۆ تای و خێزانەکەی ئێرەی ئەکا

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now