~𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝗼𝗻𝗲~

133 14 9
                                    

لەوانەیە  ئێستا تەنها جەستەیەک بم بەهۆی تۆ بەڵام هێشتا ئەوەمەوێ کاتێ ڕۆحم تێکەڵ ئەبێ بە بۆنت
.
.
.
Vote
.
.
.
دانیشتووم لەسەر لێواری یەکێ لە بینا تەواو نەکراوەکانی بووسان کاتێ قاچم شۆڕکردبوویەوە بۆ خوار. کەمێ سەرم بردەخوار خوارەوەم جادەیەکی زۆر جەنجاڵە و هەمووی ئۆتۆمبێلە کە هۆڕن لێئەیەن بۆ ئەوەی زوو بگەنەوە ماڵ چوونکە کاتەکەی وا بەرەو ئێوارە ئەچێ.. دانیشتووم لێرە چوونکە بیر لە خۆ کوشتن ئەکەمەوە نەک هیخۆم بەڵکوو هی ڕۆحم من نامەوێ بمرم و ژیانم خۆشەوێ بەڵام هەگیز خۆشیم نەدیوە لە ژیانم من بە باشی بیرم کردەوە کاتێ هاتم بۆ ئێرە و من دڵنیام لەوەی کە ئەمەوێ بیکەم..  لەوانەیە ئێسە ئەو پرسارە لە مێشکت دروسبێ کە من بۆ ئەمەوێ خۆم بکوژم لەکاتێکا ژیانم خۆشەوێ... من دێڤا ئەو کچەی کە لە سەرەتاکانی تەمەنی لای هاوڕێ و مامۆساکانی بە کچێکی زیرەک و تێگەشتوو ناسرابوو. من هەست بە جیاوازی خۆم ئەکرد هەر لە تەمەنێکی مناڵ کاتێ کە مناڵان شەڕیان ئەکرد لەسەر بوکەڵەکانیان من تەنها گاڵتەم بە شەڕەکە ئەهات و پێم سەیر بوو کە لەسەر ئەم بووکەڵە بێ گیانە ئەیکەن بە شەڕ ئەم شتانەم وای کردبوو هەمیشە لەناو خەڵک بە مناڵە تێگەشتووەکە بناسرێم خۆشم نازانم کە ئایا ئەوە بەهۆی ئەوەیە کە من جیاوازم یان بەهۆی ئەوەیە کە من وەک مناڵێکی ئاسای نەژیاوم لەبەر کێشەی خێزانەکەم... ماڵی ئێمە ئەو ماڵەبوو کە هەمیشە شەڕوو ئاژاوەی تێدابوو  و هۆکارەکەش باوکم بوو من ئەوم کەمتر خۆشەویست لە دایکم چوونکە هەمیشە بە بچووکترین شت بەهانووی ئەگرت و ئەیکرد بەشەڕ بەڵام ئێسە هە.. ڕام گۆڕاوە نەک کەمتر بگرە من ئەوم خۆشناوێ لەبەر  ئەوەی ئێستە گەورەتر بووم و تەمەنم بۆتە 16 ساڵ و ئەقڵم بە چواردەورم ئەشکێ....  دایکم کەسێکی باشە و من سەرسامم بە باشی ئەو چوونکە هەر دایکێکی کە بوایە باوکمی لەبەرچاو ناشرین ئەکردم بەڵام ئەو سەڕەڕای ئەوەی سوکایەتیشی ئەکرد بە دایکم بەڵام دایکم ئەوەی بیر ئەخستمەوە کە باوکم هەموو شتێک ئەکات بۆ چاکەی ئێمە... من گاڵتەم بە وشەکانی دایکم یەت ئەو ئەیەوێ کەسێکم خۆش بووێت کە نەیهێشتووە بە ئارامی بژیم تەنها لەبەر ئەوەی باوکمە و باشە بۆم ئەی چی سەبارەت بە خۆی وائەزانێ دڵتەنگ نابم بۆ ئەو  و ئەوەنە خۆپەرست ئەبم ئەو سوکایەتیانەم بیرئەچێتەوە... لەوانەیە ئێوەش بڵێن هەرچۆنێبێ ئەوە باوکمە بەڵام تۆ لە ژیانی من نەژیاوی بۆیە قسەنەکەی باشترە تۆ بەوە ئەڵێی ژیان کە لە تەمەنێکی بچووک توانیبێتم لە هەموو شت تێبگەم من ئەمەوێ کەس شانازی بەو مناڵە بچووکە نەکات کە ناوی دیاڤایە ئەو مناڵە بچووکە ئەیەوێ بە زیرەک ناوی نەبرێ و جیاواز نەبێت تەنها لەبەر ئەوەی خۆش بژی... هەرگیز وات لێهاتوە کە بتەوێ باوکی خۆت بمرێ و نزا بکەی کە باوکت بەیانی نەگەڕێتەوە ماڵ بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆ ئەگەر وەڵامەکەت نەخێرە ئەوە بزانە کە تۆۆ لە ژیانێکی خۆشای بەڵام هەستی پێناکەیت ,, ئێستە وا هەست ئەکەم بە ڕادەیەک ڕەق بووم کە خۆم ناناسمەوە ئەو دیڤایەی لە تەمەنێکی مناڵیەوە هەموو مناڵەکان خۆشیانەویست و نەرموو نیان بوو... من ئەو کچەم کە لەجیاتی وەک هاوڕێکانم نیگەران بم بۆ دەرەجە و بگریم نیگەران بووم بۆ ئەوەی لە داهاتوا چۆن خۆم ڕزگارکەم لەم ماڵە من ئەو کچەم لەباتی وەک هاوڕێکانم توڕەبم لە خێزانەکەم لەبەر نەکڕینی مۆبایلێکی جۆێری نوێ توڕەبووم لەوەی کە هەمیشە ئاژاوە بوونی هەیە توڕەبووم لەوەی کە وەک مناڵانی تر نەژیام من توڕەم بەڵێ توڕە... لەوانەیە بڵێن پەناببە بۆ نزا و پاڕانەوە لە خوا بەڵام وا ناکەم چوونکە ئەو ڕێگایەم زۆر گرتە بەر من شکم لەوە نیە کە خوا نزاکانم جێبەجێ نەکات من شکم لەوە هەیە کە نەتوانم بەرگە بگرم تا ئەوکاتەی نزاکانم جێبەجێ ئەبێت... من بە بەهێزترین کەسی لای هاوڕێکانم ناسراوم بەڵام ئێستە هەست بە بێهێزی ئەکەم بەڵام هێشتا نامەوێ بگریم بۆ خۆم ئاسایە گەر بەزەیت بە مندابێت بەڵام ببورە من نامەوێ بەزەیم بە خۆمدا بێت.......ئاسمان هێمنە و کەشەکە وا ئارامبۆتەوە من هێشتا لەم بەرزایەم و هەناسەی قوڵ هەڵەمژم چوونکە کۆتا هەناسەکانمن لە ژیان ئەمەوێ هاوار کەم و بڵێم
"سپاس ژیان سپاس تا ئێرە منت هێشتەوە. سپاس بۆئەوەی کە زۆر جوانبوویت بۆ هەندێ کەس بەڵام بۆ من نا سپاس بۆ هەموو چارەنوسەکانی ناوت سپاس بۆهەموو شتێکت کە پەیوەندی بە تۆوە هەیە ئەی ژیان"
چاوەکانم داخست تا خۆم هەڵبەمە خوار و ئاسودە بم پێم مەڵێن کە ژیان هەزاران هۆکارت ئەداتێ بۆ دڵخۆشی چونکە یاوێتی بەتۆ نەک من من ئەگەر یەک هۆکاریشم هەبوابە بیرم لەوە نەکردەوە و مەڵێ خۆکوشتن تاکە ڕێگا نیە بۆ چارە سەربوونی کێشەکانت چوونکە من دڵنیام کێشەکانم کۆتای نایەت و منیش هێزی چاوەڕوانیم نەماوە و دڵنیام لەوێ ئارام تر ئەبم و مەڵێن کە تاوانبار ئەبیت بە خۆ کوشتنت من بەرگەی زۆر شتم گرت دڵنیام بەرگەی ئەو سزایەش ئەگرم..  بۆیە ئێستاش ئەبێت خۆم هەڵبەم
1

"گەشتی ڕۆحی "Where stories live. Discover now