دەتوانی ئەوە بگۆڕی کە ئەیکەیت, بەڵام ناتوانی ئەوە بگۆڕی کە ئەتەوێ
.
.
.
Vote
.
.
.
بەڕێکەوتم بۆ لای پزیشکەکە بێگومان ناونیشانی نۆرینگەکەیم لە پەڕەی فەرمی خۆی دەسکەوت خۆشبەختانە لە ناو شاربوو شوێنەکە
لەماڵمان نزیکبوو بۆیە توانیم بە پێ بڕۆم ئەڕۆشتم بەڕێگا دا و چاوم بەناو نۆرینگەکان ئەگێڕا تا نۆرینگەی پزیشککەم دی و پاشان چوومە ژوور هەندێ کارمەندی لێبوو چوومە بەردەم ئەو شوێنەی بلست ئەبڕیتدێڤا: سڵاو بەڕێزم ئەتوانیت بلیتی چوونە ژورەوەم بەیتێ
وام پێوت بەڵام زۆر بە سەیری سێری ئەکرد لێی ناگرم تەمەنم ئەوەنە گەورەنیە تا بەتەنها بێم بۆلای پزیشک
....: ئەمە بلیتەکەی تۆیە ژمارە 54 هەرکاتێ ناوت خوێندرایەوە ئەتوانی بڕۆیتە ژوور
دێڤا:باشە سپاس
بلیتەکەم وەرگرت و دانیشتم لەسەر کورسیەک زۆر چاوەڕێمکرد وابزانم نزیک کاژمێر و نیوێک ئەبێت چاوەڕێ ئەکەم و بەڕاستی کاتەکەی درەنگە نامەوێ درەنگ بچمەوە ماڵ تا شکم لێنەکەن بۆیە ئەبێت بڕۆم تازە بۆ بەیانی هەستام تا بڕۆمەدەر گوێم لە پەرستارەکەبوو کە وتی
..... :دێڤا کێ ناوی دێڤایە نۆرەی ئەوە
واو لە ژیانم یەکەم جارە شانسم هەبێت.... گەڕامەوە و چوومە ژوور.. ژورێکی ئارام و بێ خەوش بوو ژورێکی خەماوی دیاربوو بەڵام ئارام دکتۆرەکەم دی کە لەسەر کورسیەکەیەتی بە چاو هێمای بۆ کردم تا دانیشم و منیش وام کرد خەریکی چەند وەرەقەیەک بوو وابزانم هی ئەو کەسەی پێش منە خێرا وەرەقەکانی کۆ کردەوە و لای برد
دکتۆر: بەخێربێیت خاتوو دێڤا! چۆنیت؟
دێڤا:سپاس و باشم
دکتۆر:دڵنیایت؟
دێڤا:ئمم وابزانم پێویست ناکات درۆ لەگەڵ تۆ بکەم من هاتووم بۆ چارەسەر بۆیە بڕاستی بڵێم نەخێر باشنیم ئەگەر باشبوومایە سەردانی تۆم نەکرد
دکتۆر: کچێکی بەهێزی وەک تۆ سەیرە ڕێی کەوتۆتە کەسێکی وەک من تۆ بەهێزی و ناتەوێ خۆت لاواز پشان بەیت بۆیە وات وت کە باشیت... ئێ دێڤا باسی ئەم ڕۆژانەی خۆتم بۆ بکە!
وەک هاوڕێیەک قسەیەکرد بێگومان ئەبێت وا قسەکات ئەو پزیشکی دەرونیە نەک مامۆسای ئاینی و ئەو بە من ئەڵێ بەهێز و من ئەوە ئەزانم
دێڤا:......
ماوەیەکی زۆرە بەیەکەوە قسەئەکەین و ئەو زۆر ستایشم ئەکات و پێی سەیرە کە بۆ هاتووم بۆلای لەکاتێکا من ئەوەنە بەهێزم و ئاسایە ئەگەر کەسێکی وەک من لەم تەمەنە بەتەنها بێت چوونکە ئێستەش وەک سەردەمی کۆن هەندێکەس باوڕیان بە دکتۆری دەرونی نیە . وتی ئەتوانی بەرگەی لەوە زیاتر بگری بەڵام من نامەوێ زۆر چاوەڕێم کرد ئەمەوێ زوو دەربازبم بۆیە ئەمەوێ مەبەست و هۆکاری هاتنم ڕون بکەمەوە
YOU ARE READING
"گەشتی ڕۆحی "
Romanceهەندێ کات ئەو کەسەی لە خەیاڵمانا دروستی ئەکەین زۆر لە کەسە ڕاستەکان باشترن بۆمان Subject on: jimin Story type: Romantic, scientific, Far from the imagination