~𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝘁𝘄𝗼~

56 13 12
                                    

ئێستا دەرونی من ئاوایە ئەگەر باوەشێکی درێژم پیابکەی لەوانەیە دەسکەم بە گریان
.
.
.
Vote
.
.


پاش ئەوەی کە بازمیا ویستم بڕۆم بەڵام ئاوڕم یایەوە بۆ ئەو جێگایەی کە بەتەمابووم چی تیابکەم کەمێک پێش ئێستا,, من دڵخۆشم کە هەلێکی ترم لە بەردەمە بۆ ژیان بەڵام دڵتەنگم کاتێ بیر لەوە ئەکەمەوە ئەگەر دووبارە سەر نەگرێت بەهەرحاڵ من وا بڕیارم یاوە کە لەگەڵ بارودۆخەکە بڕۆم هەتا ئەگەم بە ئەنجام جا چ خراپ چ باش بۆیە تەنها چاوەڕێ ئەکەم بزانم چی ڕوئەیا ئایا پێویستم بە ئەم شوێنە ئەبێتەوە..

دێڤا:هیوادارم کە جارێکی کە ڕونەکەمەوە لات

وەک ئەوەبوو قسە بۆ کەسێک کەم و پاشان ڕۆشتم ئەمەوێ بڕۆمەوە ماڵ سەرەتا بەڵام ناشمەوێ دڵنیام خۆیان جەویان باش نیە و لێپرسینەوە لە من ئەکەن کە بۆ بەم درەنگە هاتوومەتەوە و هەمووی بە منا ئەڕژن بۆیە وا باشترە بە هێواشی بڕۆمە ژوور و بچمە گەرماوەکە ئاوەکە بەربەمەوە تا وابزانن ئەو ماوە زۆرە لە گەرماو بووم چیبکەم من کەسێکی دروزن نیم بەڵام ناچارم لەبەر سەلامەتی خۆم ...ئاوەکەم بەریابووەوە چەند دەقەیەک تا دەنگی دایکم هات و وتی

دایکم:هێی دێڤا لەکوێی زوو وەرە دەر با پارەی ئاومان زۆر بۆ نەیەتەوە

وایوت و کەمێ ئاسودەبووم باشە کە هەستیان نەکردوە لێرە نەبووم چونکە من بێ پرس چووم و بۆیە واشم کرد یەک لەبەر ئەوەی ئێوارەبوو و ئەزانم نایەڵن و دوو دایکم گومان ئەکات کە بۆکوێ ئەچم چوونکە من هیچ هاوڕێیەکم نیە و سێ هەم من بۆ قسەکەم خۆ من بۆ کاری خێر نەچووم....  جلەکانم داکەند و چوومە بەردەم ئاوەکە دەسم گرت بە سەرمەوە و سێری ئاوێنەکەم کرد وەک هەموو جارێ لایەکی مێشکم هیوام ئەیاتێ لایەکی تری بێ هیوای. من دڵتەنگم بۆ خۆم کە کەوتوومەتە چ بارێ چوونکە من کەسێکی وا نەبووم بەڵام ئەوەش هەیە کە ئەڵێن هەمیشە خوا ئەو کەسە ئەکاتە کێشە کە توانای بەرگەگرتنی هەیە....  پاش ئەوەی کە خۆم شۆرد بە قژە تەڕەکەم هاتمە دەر بنیم کە لەسەر سفرەکە دانیشتوون چەند قێزم لە دەموچاوی ئەبێتەوە ئەوە ڕوییەت ئاوا دانیشتووە لە لامان ؟ دانیشتم و بە هێواشی سێری باوکم کرد بەخێر هاتنم کرد هەوڵمدا هیچ هەستێک لە قسەکەما بەکار نەیەنم لەوانەیە بڵێن ئەگەر خۆشناوێ بۆ بەخێر هاتنەوەی ئەکەی ڕاستی من ئەترسم! نەک لە خۆم بەڵکو لەوەی بەدایکما بتەقێتەوە و بڵێ تۆ مێشکیت تێکیاوە و وات لێ کردووە بە هەرحاڵ دەسم کرد بە نان خواردن تا باوکم وتی

باوکم:کچم دێڤا لەگەڵ خوێندن چۆنیت؟

دێڤا:لەگەڵ کەشەکە ئەڕۆم

باوکم:ئێ باشە

کۆتا قسەبوو لە دەمی هاتە دەر..  نانەکەمان خوارد و یارمەتی دایکم یا پاشان بە بەیانووی خوێندن چوومە ژورەکەم . هەرچەنە من هەمیشە یەکەمی پۆلەکەمم بەڵام گرنگی بە خوێندن نایەم لە ئێستایا ئەوەی گرنگبێت خۆمم نەک خوێندن من هاتم تا کەمێ مێشکم ئارام کەمەوە و بخەوم هەموو گیانم ئەیەشێ چوونکە ئێمە ئێستا لە تشرینی یەکەماین و کەشەکەی زۆر سەیرە هەم گەرمە هەم شێدار و لەو سەربانەش بووم لەم خەیاڵانەبووم تا کەوتمە نێو جیهانە ئاسودەکەرەکەم ئەو جیهانەی کە هەرگیز نامەوێت هەستمەوە لێی چوونکە چارەسەری هەموو کێشەکانمە......

"گەشتی ڕۆحی "Where stories live. Discover now