part 14

264 46 25
                                    


♡︎♡︎♡︎

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ناکاو هەموو ئاڕاستەی سەیر کردنەکان کەوتە سەر پەیژەکان کە لەو کاتەدا یونگی لە پەیژەکان ئەهاتە خوارەوە پاشا جیۆن کە یونگی بینی یەکسەر هەستایەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکرد وە یونگیش سەیری کرد و زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و چاوەکانی دەدرەوشانەوە پاشا جیۆنیش پێکەنینێکی کەمی کرد و دەستەکانی بە مانای باوەش کردەوە یونگیش بێ هیچ قسەیەک ڕایکردە باوەشی وەکو منداڵێک دەستەکانی لە کەمەری ئاڵاند بوو تەنانەت گەر ئەو یاسا بێ مانایەی کە کوڕەکان نابێت بگرین نەبوایە ئەوە ئێستا لە باوەشی خاڵی تێر ئەگریا و هەموو ئەو ساتانەی بەتاڵ ئەکردەوە کە لە خاڵی دوور بووە دوای ماوەیەک لە باوەشی هاتە دەرەوە و سەیری چاوەکانی کرد و وتی " زۆرم بیر ئەکردی چۆن توانیت بەهۆی دوژمنایەتیەکەوە لە هەوڵامان نەپرسی؟ ئەزانی من و دایکم و خوشکەکەم چەند خەمبار بووین؟ " " بمبورە کوڕە جوانەکەم دڵنیابە جارێکی تر هەرگیز ئێوە جێ ناهێڵم " یونگی ویستی قسە بکات بەڵام تێبینی ئەوەی کرد چاوی هەمووان چووە سەر ئاڕاستەیەکی دیاری کراو ئەویش سەری سوڕاند و سەیری پەیژەکانی کرد بینی کە شاژنەکەی بەرەو لایان دێت یونگی بە چاوێکی پڕ درەوشانەوە سەیری ئەکرد بەڵام ئاگادار نەبوو لەوەی کە جگە لەو کەسێکی تریش بەو چاوە درەوشاوانە سەیری ئەکات هەموو ئەمانە بەردەوام بوون تا خاتوو سێرینیا هاتوو وتی " ڤێرۆنیا کچەکەم بۆچی هێندە درەنگ خەبەرت بووەوە ئەی بە تۆم نەوت کاریان زۆرە دەی خێرا بڕۆ چێشتخانە ئێستا منیش دێم " ڤێرۆنیا لە هیچ تێ نەئەگەیشت بەڵام بینی خاتوو سێرێنیا بە چاو ئاماژەی پێی کرد کە بڕوات بۆیە ئەویش ڕۆشت دوای ڕۆشتنی ڤێرۆنیا خاتوو سێرێنیا خۆی بۆ پاشا چەمانەوە و وتی " بمبورە تکایە ئەو تەنها هەرزەکارێکە " پاشاش ئهمێکی کرد و خاتوو سێرێنیاش چووە چێشتخانەکە و بینی ڤێرۆنیا لەوێ وەستاوە و بە تێنەگەیشتنەوە سەیری ئەکات بۆیە ئەویش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی " پێم وابوو خۆشەویستە گەمژەکەت هەموو شتێکی بۆ باس کردووی؟ " " خۆشەویست؟ مەبەستت یونگیە؟ " " ئەی لەم کۆشکە چەن گەمژە هەیە " " یاا وای پێ مەڵێ وە هەم ئەو هەموو شتێکی پێ وتوم تەنها بۆ ساتێک لە بیرم کرد " " باشە دەی خێرا با کارەکانمان بکەین وە هەم لە بیری نەکەیت پێم بڵێیت دایکە " " یاا هەر خۆی لە تۆ زیاتر کێم هەیە دایکە جوانەکەم " " ئۆیس کچە جوانەکەم ئەو یونگیە ناشرینە نەبووایە تۆم ئەڕفاند بۆ کوڕەکەی خۆم " " هههـ نەخێر من خۆشەویستەکەی خۆم بە دڵە " " بەیانی تۆ خۆت لەگەڵم دێیت کوڕەکەم ببینه ئەوکات بڕیار بدە " " نچ لەو شەکرە پەشیمان نابمەوە " " زۆرت خۆش ئەوێت؟ " " بەڵێ " هەر کە ڤێرۆنیا قسەکەی تەواو کرد کچێک هات و وتی " دادە سێرێنیا خوانەکە ئامادەیە " " کەواتە با بچم و پاشا ئاگادار کەمەوە ڤێرۆنیا تۆش بڕۆ بۆلای کچەکان و یارمەتیان بدە با گومان نەکەن چونکە لەسەر مێزی نان خواردنەکەوە هەموو چێشتخانەکە دیارە " " باشە " لەلای خێزانی جیۆن و خێزانی ستیڤ ئەوان بە تەواوی شۆک بوونە جگە لە پاشا ستیڤ خودی خۆی کە ئەو سێرێنیای ئاگادار کردبووەوە کە کارێکی وا بکات وە سێرێنیاش قبوڵی کرد بە دڵنیاییەوە جگە لە قبوڵ کردن چی تری لە دەستە یونگی سەیرێکی باوکی کرد و باوکیشی بە ئاماژە پێی وت ئارام بەوە هەموو شتێک باشە ئەویش تێ گەیشت و بە بێدەنگی مایەوە تا خاتوو سێرێنیا هاتوو هەمووانی بانگێشت کرد بۆ سەر مێزی نان خواردنە شاهانەکە مێزێکی ڕەنگ ئاڵتونی جوان بوو کە قوماشێکی سوری بەسەر درابوو وە باسی خواردنەکانی سەر مێزەکە نەکەین چونکە سەر مێزەکە پڕ بوو لە خواردن وە ئەمەش شێوەیەکی سەرنج ڕاکێشی پێ دابوو ...






















ڕووداوەکانی پارتی داهاتوو:-

لێرە لە دوای ئەوەی ئافرەتەکانی شاهانە مناڵێک ئەبەخشن پێویستە بکوژرێن

کەواتە دایکم لەبەر لە دایک بوونی من مردووە؟ وە منیش لە خێزانی شاهانەم!

تۆ بۆچی گرنگی بەوە ئەدەیت؟

من تۆم خۆش ئەوێت وە ئەزانم کە تۆش بە هەموو شتێکی خێزانی شاهانە ئەزانیت لە فەڕەنسا

تۆ هیچت پێ نەوتم منیش مافی خۆمە کە وازت لێ بێنم

بەیانی هەموو شتێک کۆتایی دێت هەموو پەیوەندیەکم بەم خێزانەوە ئەپچڕێت

تۆ ئەو لە هەر کوێ بشاریتەوە من هەر ئەیدۆزمەوە





تۆ ئەو لە هەر کوێ بشاریتەوە من هەر ئەیدۆزمەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





خـۆتـت خـۆش بـوێـت بـە جـۆرێـڪ دڵـی هـەمـوانـی لـە پـێـنـاو بـشـڪێـنـە

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now