Part 16

195 41 28
                                    

ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە خێزانی شاهانەی جیۆن ئەگەڕێنەوە بۆ کۆریا!

" ماڵئاوا براکەم هیوادارم بتوانم جارێکی تر لەم نزیکانە بتبینمەوە "

شاژن ستیڤ بە ڕوویەکی گەش و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە ئەم قسانەی پێشکەشی براکەی کرد

" منیش هەروەها هیوادارم خوشکەکەم "

" منیش هیوادارم بەم نزیکانە بتبینمەوە خاڵۆزای ئازیز"

یونگی ئەو وشانەی بە شێوەیەکی گاڵتە پێکەرانە ئاڕاستەی جۆنکوک کرد و دەستەکانی بە مانای ماڵئاوایی بەرز کردەوە

جۆنکوک هیچی نەوت ئەو ئیتر ئەڕوات هەرخۆی چیتر هیوایەک بۆ ئەو نییە ئەو ناگات بە ڤێرۆنیا


هەر دوای ڕۆیشتنی خێزانی جیۆن ڤێرۆنیا و خاتوو کیم بە دیار کەوتن وا دیارە چیتر کاتی ڕۆیشتنی ئەوانیشە

" ماڵئاوا باوکە هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان بتبینمەوە کە حاڵت باش بێت و ویژدانیشت ئاسوودە "

ئەمڕۆ ڤێرۆنیا بوێر دەر ئەکەوێت یان تەنها لە پێش چاوی پادشا وایە! ... ئەم کچە چاو سەوزە پاشای پێدەنگ و کپ کرد

" ماڵئاوا خۆشەویستم کاتێک دێم و تۆ ئەبەم کە ئەبم بە پادشا و هاوسەرت شاژنی داهاتووم "

ئەمڕۆ ڤێرۆنیا دوو ڕووی جیاوازی لە ڕووخساری تۆمار کرد کە هەرگیز نەبینراوە ... بوێر و سارد وە لە بەرامبەر کێ؟ یونگی! خۆشەویستەکەی!

" هیوادارم بتانبینمەوە ( نەتانبینمەوە ) خێزانەکەم ... بمبورن کە کاتی ڕۆیشتنم هاتووە ئەبێت بڕۆم "

بێ هیچ باوەشێک خەریکە ئەڕوات ئەوە قبوڵ نەکراوە بەڵام بۆچی ڤێرۆنیا تێبینی ناکات کە ئەمە زۆر ئاسان بوو لای ئایا یونگی لای ئەو ئەوەندە بەهای هەبوو؟











شاری مارسیلیا لە فەڕەنسا








لە گالیسکەکە دابەزین ڤێرۆنیای گەنج چاوەکانی درەوشانەوە لە جوانی ئەو شوێنە پڕ بە سیەکانی ئەو بۆنە خاوێنەی هەڵمژی " سروشت " ماڵی مرۆڤە خاوێنەکان و ئاژەڵەکانە نەک گەندەڵ کارەکانی حوکمڕانی

" دەی ئازیزم با بچینە ژوورەوە وە هەم کەسێک هەیە ئەبێت چاوت پێی بکەوێت "

" ئایا ئەو کەسە کوڕەکەتە دایکە کیم "

" بەڵێ کچە جوانەکەم ئەوە ڕێک خۆیەتی "

چوونە ژوورەوە و لەوە نا ئەچوو هیچ کەسێک لە ماڵە خنجیلانەکەی خاتوو کیم بێت بۆیە خاتوو کیم ژووری میوانی بۆ ڤێرۆنیا ئامادە کرد و پێی وت کە خۆی ئامادە بکات تا پێکەوە بچن بۆ کێڵەگەکەی خاتوو کیم

" دایکە من ئامادەم با بڕۆین "

" باشە شیرینەکەم "







ئەوان گەیشتنە کێڵگەکە بەڵام لە ناکاو ڤێرۆنیا بە بینینی ئەو دیمەنە هاواری کرد

" شلیک واهـ ئەو هەموو شلیکە "

" یاا کچە شێتەکەم هاوار مەکە "

کێڵگە جوانکیلەکەی خاتوو کیم وا دیارە شوێنێکی تایبەتی هەیە بۆ کشتوکاڵی شلیک! وە ئەمەش ڤێرۆنیای ئازیزی شۆک و دڵخۆش کرد

" دایکە "

وا دیارە ئەمڕۆ بەخت یاوەری خاتوو کیم نییە ئەمڕۆ هەمووان هاوار ئەکەن ... کوڕە نازدارەکەی خاتوو کیم هاواری ناوی دایکی کرد بە جلە جوتیاریەکەیە وە ئەمەش لە سەرنج ڕاکێشیەکەی کەم نەکرد بوویەوە

" کوڕە شیرینەکەم زۆرم بیر ئەکردی "

وتی و کوڕە تاقانەکەی لە باوەش گرت و پڕ بە سیەکانی بۆنی هەڵمژی ئاخر ئەو مانگێکی لێ تێپەڕیوە بێ بینین و بۆن کردنی کوڕەکەی

" دایکە تۆ ئەبوو سێ مانگ جارێک بگەڕێیتەوە چۆنە کە ئێستا هاتوویتەوە؟ "

" ئازیزم ئەوە بابەتێکی دوور و درێژە سەرەتا پێویستە تۆ کەسێک بناسیت ... ئەوە ڤێرۆنیا کچی پادشا کیم "

" چی ڤێرۆنیای کچی پادشا ئۆهـ ببورە شازادە من نەم ئەزانی کە ئەوە تۆیت "

" یاا ئەوە تۆ چی ئەڵێیت من شازادە و شتی وا نیم ئێستا منیش لەو جلانەی تۆم ئەوێت تاوەکو بتوانم لەو شلکانەی ئەوێ بخۆم وە هەر هەمووی ئەخۆم "

" هههـ جارێ ئارام بەوە کچم ئەوەش کوڕەکەمە کیم سیۆکجین "

" خۆشحاڵ بووم ئۆپا "

" ئۆپا؟ "

" بەڵێ ئۆپا بۆچی تۆ ناتەوێت ببیت بە ئۆپام "

" نەخێر من نامەوێ ئاوا زۆر گەورە دەرەکەوم "

" یاا تۆ هەرخۆی زۆر گەورەیت "

" تۆش تەنها مناڵێکیت "

" یااا دایکە بەو پیرە پیاوە بڵێ "

" یااا دایکە بەو کچە بچووکە بڵێ "

" هههه مناڵینە وا نابێت دەی بزانم ڤێرۆنیای جوتیار پێویستە تامی ئەو شلکانە بکەیت بۆیە بڕۆ و لە کێڵگەکە جلی جوتیار بپۆشە "

" یای بەڵێێی "











....

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now