Chapter three (the journey)

61 11 105
                                    

ناسیلە

هێندە تاسام کە چیتر توانای باوەڕکردنم بە شتەکانی ڕودەدەن نەمابوو
بەر چاوەکانم تەلخ دەبوون
چیتر نازانم چی ڕویدا چاوەکانم تاریک داهاتن
*****
دوای نزیکی دە خولەک تیتی چاوەکانی بە هێواشی کردەوە

حاڵت باش کچەکەم

تیتی ئاواتی دەخواست کە ئەو شتانەی ڕویان دا تەنها خەونێک بێت بەڵام نا دوبارە کە چاوەکانی کردەوە ئەو ئافرەتە لە بەرامبەری بوو
بە چاوێکی پڕ لە سۆزەوە سەیری نێو چاوەکانی تیتی دەکرد

تیتی: بڵێ ئەمانە خەونە تکایە
خاتونەکە: تۆ هەڵبژێردراوی
تیتی: بۆ چ شتێک؟
خاتونەکە: بۆ ڕێگەگرتن لە تێکچونی ژیانە نەفرەت لێکراوەکەم
تیتی: بۆچی من
خاتونەکە: هەرگیز خۆتت بینیوە کە چەندە لەمن دەکەی
تیتی: تێناگەم
خاتونەکە: تۆش هەمان چارەنوسە نەفرەت لێکراوەکەی منت هەیە
تیتی: یانی چی
خاتونەکە: بیرتە کۆتا جار کەی لە دڵەوە پێکەنیویت
تیت تەنها بە شۆکەوە سەیری ئەو ئافرەتەی دەکرد
خاتونەکە: پێویستم بە یارمەتیتە تێفانی
تیتی:نا نا من ناتوانم ئەمە خەوە ئۆفف
ئەوەی وت و توند باوەشی بە قاچەکانیدا کردبوو
ناسیلە خاتوون دەسی لە دەستی تێفانی ئاڵاند و وتی
ناسیلە: ئارامبەوە تۆ بڕیار دەدەی کە یارمەتیم دەدەی یاخود نا
تیتی سەری بەرز کردەوە و سەیری نێو چاوانی کرد
هەستی بە ئارامیەکی یەکجار زۆر دەکرد کاتێک دەستەکانی گرتبوو
تیتی: گەر نەیکەم چی ڕودەدات؟
ناسیلە: بۆ هەمیشە ڕۆحی من لە ئازاردا دەژی
تیت: کاتم پێبدە بیری لێدەکەمەوە
خاتوونەکە بزەیەکی پڕ لە جوانی بۆ تیتی کردوو
لە ساتێکدا لەوێ ونبوو
*****
ڕۆژی یەکشەم
*****
بۆ دوو ڕۆژ دەبێ نەمتوانیوە بە باشی بنوم
زۆر دودڵم
لە لایەکەوە ناتوانم ژیانم بخەمە مەترسیەوە
لە لایەکەوە ئەو ئافرەتە وتی ژیانی تۆش وەک من دەبێ
لە لایەکەوە باشە من بۆ هێندە هەستم بە ئارامی دەکرد کاتێک لەلام بوو
ناتوانم ڕێگە بدەم ڕۆحی مرۆڤێک لە ئازاردا بێت
*****
تیت: سڵاو
ڕیک: سڵاو تیتی لەکوێ بووی ها مۆبەکەت بۆ داخراوە
تیت: ڕاوەستە با هەناسەیەک بدەم
ڕیک: ئۆفف خۆت دەزانی ئا بیرم نەبوو بەڕێوبەر بەدواتدا دەگەڕا
تیت: نەفرەتی لێبێت
وتی و ڕۆشت بەرەو ژوری بەڕێوبەر
لە دەرگای دا
تیتی: بەدوامدا گەڕابووی
بەڕێوبەر: ئا تیت وەرە ژورەوە
تیتی: تێفانی
بەڕێوبەر: ببورە
تیتی: ناوم تێفانیە بەڕێزم
بەڕێوبەر: بۆچی دەبێ بە دڵی خۆم ناوی موڵکەکەم ناهێنم
تیتی: تۆ خۆت بەچی دەزانی ها
بەڕێوبەر: ئارامبە ئازیزم
تیتی: ئاگاداری دەمت بە خوێڕی بێقیمەت
بەڕێوبەر: تیتی
تیتی: تۆ تەنها گەمژەیەکی خوێڕیت کە بەدوای ئارەزووەکانتەوەی سەرخۆشێکی بێقیمەتی کە تەنها  بیر لە بەشی خوارەوەی جەستەت دەکەیتەوە نەفرەتت لێ دەکەم

🔮 Heterochromia 🔮Where stories live. Discover now