𝐒𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 𝐝𝐚𝐲 |𝐁𝐓𝐒| ⁰¹

237 38 32
                                    

support me by:-
VOTE & Comment

. Start .

~~

زستانی ساڵی 2022

P.o.v PARK JIHEON

لە کۆتایدا زستان هات هااھ دوای ئەوە بەهارە ئەو وەرزەی کە ڕقم لێیەتی

خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلەکانی ماڵەکەم بووم
دەمەوێت بگوازمەوە ناوچەیەکی تر
ماوەیەکی زۆرە لەبەر دایکم بەرگەی ئەم ماڵەم گرتووە بەڵام ...
دەخنکێم هەست بە خنکان دەکەم هەموو سوچێک ئەوە یادگارییەکان کۆتاییان نایەت مێشکمان بە تەواوی تێکداوە
لە هەموو سوچێکی ئەم ماڵە ئەوە
ناتوانم یەک خولەک لەو ماڵە بەڕێبکەم بەبێ ئەوەی بیر لەو نەکەمەوە و ئەو ڕووداوە
و فرمێسکەکانمیش بەتەواوی بێزارمیان کردووە
بەڵام ئەوەتا دوای قسەکردنێکی زۆری
خۆم و هاوسەرەکەم لەگەڵ دایکم
توانیمان ڕازی بکەین کە بگوازینەوە بۆ ماڵێکی تر
هەر شوێنێک بێت تەنها دوور لێرە

بۆکسە قاوییەکەم کردە نێو بارھەڵگرەکە
کە بە کرێ گرتوومە بۆ ئەوەی شتومەکەکان بگوازینەوە
خۆم ئۆتۆمبێلێکی ئاساییم هەیە ناتوانم تەواوی ماڵەکە بگوازمەوە پێی
بۆیە پێم باش بوو کە دانەیەک لەمانە بە کرێ بگرم

دایکم هات و بۆکسێکی کردە نێو بارھەڵگرەکە
تێبینی فرمێسکەکانیم کرد
قسەم نەکرد تاکو رۆشت
ئاخر من ڕاهاتوومە لە بینینی ئەو فرمێسکانە

بۆکسەکە قورس دیار بوو دەبێت چی تێدابێت؟!
ئااھ دایکە چەندین جار وتم
کە تۆ پشتت ئازاری هەیە شتی قورس هەڵمەگرە
هاوسەرەکەشم دووگیانە
بە منداڵی دووەمی بۆیە ناتوانێت یارمەتیمان بدات لە هەڵگرتنی بۆیە تەنها خۆم کارەکان ئەکەم
من ئەوەم لا ئاساییە تاکە شت کە بمەوێت
ڕاکردنە لە ڕابردوو ڕۆشتە لێڕە و یادگارییە بە ئازارەکانی

بە مەراق بووم دەربارەی ئەو بۆکسە
بۆ ئەوەی بزانم چی تێدایە
چونکە من زۆرینەی شتەکانم هێنا نزیکی بوومەوە و
کەمێک سەرەکەیم لادا

نەفرەت!! چۆن ئەوەم لە بیر کرد
جلەکانی و کەلوپەلەکانی ژوورەکە

دایکم ئەوەی هێناوە چونکە دەزانم ناتوانێت لە دووری ئەمانە بژییەت
ئاخر خۆی نەماوە یادگارییەکانی ماوە!

" باوکە! "
گوێم لە دەنگی کچەکەم بوو
لە پشتەوەم ئاوەرم دایەوە بینیم
کە بە قاچە بچووکەکانی ڕادەکات بەرەو لای من
ئاای چەندە خۆشم دەووێیت ئازیزم
مەرگم پێش مەرگت کەوێت
من فیدای چاوە جوانەکانت بم
دەترسم!
دەترسم ڕۆژێک ئەویش لەدەست بدەم ناتوانم ئەم قسانەی پێبڵێم
چونکە لێی تێناگات ئاخر ئەو تەنها 4 ساڵانە
چۆن لە مانای مردن تێدەگات
ئەی ئەو خودایەی ئەوەندە براکەمت خۆشویست بۆیەش لەو تەمەنە گەنجەدا برتەوە بۆ
خۆت کچەکەم بپارێزە تکات لێدەکەم

| ڕۆژیـ بـەهـار |Where stories live. Discover now