𝐒𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 𝐝𝐚𝐲 |𝐁𝐓𝐒| ⁰⁴

66 17 13
                                    

(:Hope you're enjoying:)
Please Votes - comments 💜
~~

JEON JUNGKOOK "JK'
P.O.V

پێڵاوە کانم خوساون لە تەریدا
ئاو تاوەکوو لای ئەژنۆم هاتووە
دەستەکانم ئازارێکی زۆریان هەیە
چونکە خۆم گرتووە بە شیشێکی کەشتییەکە
و تەواوی هێزی جەستەم لە دەستما کۆکردۆتەوە
و خۆم پێیان گرتووە
کەشتییەکە بەلای ڕاستتدا وەرگەراوە
سێرێکی لای ڕاستی خۆم کرد
بینیم کە قوتابییەکان چۆن
دەکەونەوە ناو ئاوەکەوە

سوێند دەخۆم .. ئەوە خەمناکترین دیمەن بو

تەنها بیهێنە پێشچاوی هۆت کە خەڵک بە هاوارەوە و دەکەونە نێو دەریاکە و ...

دەمرن
یان دەژین؟

سێرێکی لای چەپم کرد
نامجوون هیۆنگ بوو
هیچی نەدەوتت
وەکو هەمیشە خۆی بەهێز دەردەخات
بەڵام وانیە
سەرنجم لەسەر ڕووخسارە بێکێشەکەی هێشتەوە
بە هێمنی فرمێسکەکان لە چاوم دەهاتنە خوارەوە
بێبەختی بەو ڕادەیە
بڕیار نەبوو ئەمرۆ خۆشترین ڕۆژ بێت؟
چۆن دەبێت خۆشترین ڕۆژی ژیانت ببێتە ناخۆشترین بۆ خاتری خودا؟

نامجوون هیۆنگ چاوەکانی کردەوە
کە تەواوی کاتەکە دایخستبوو
سێری پێشی خۆی دەکرد
کە بە ئەستەم دەریا دیار بوو

دەریا؟
ئەوە خۆشەویسترین بەشی سرووشت بوو لای من
بەڵام نەفرەتی لێبێت چونکە ئەبێتە شوێنی مەرگم

کەشتی ؟
بە باشترین درووستکراوی مرۆڤ دامنا
بەڵام ..
سێرکە منێکی 17 ساڵ خەریکە دەمرم
خەریکە دوا هەناسەکانم ئەدەم
بە هۆی ئەوەی کە ئەم کەشتییە
بە خراپی درووست کراوە..

و لە کۆتایدا نەفرەت لە من!
لەبەر ئەوەی فرمێسکەکانی هیۆنگم بینی
هەموو شتێک خەتای منە
من بووم زۆرم لێکرد کە بێت بۆ ئەم گەشتە
من بووم کە تەواوی دوێنێ لێی دەپارامەوە
بۆ ئەوەی بێت لەگەڵم بۆ ئێرە
بۆچی واتکرد جۆنگکووک؟
هەمیشە و دووبارە کارە هەڵەکەت کڕد

هەمووی بە هۆی منەوە
ئەگەر من نەبوومایە وا نەدەبوو
خۆزگە دەمردم
خۆزگە لێی نەدەپارامەوە
چونکە من هۆکاری مردنی ئەوم لە ئێستادا
ئەگەر من نەمووتایە
" ئەگەر نەیەیت لەگەڵم
وابزانە هاورێتیمان تەواو بووە "
ئەوا ئەمە بەسەر نامجوونـ'ـدا
نەدەهات هەرگیز !

" بمبورە "
بە دەنگێکی نووساو وتم
سوێند دەخۆم هەرگیز وا نەبوومە
هەریز هێندە نەگریاوم
هەرگیز هێندە نەترساوم

" جۆنگکووک ئەمە هەڵەی تۆ نییە "
وتی بە ئارامی
چۆن دەتوانێت وابێت ؟
خەندەیەکی کە چاڵی ڕوومەتی دەرخست
من نەمکردەوە

| ڕۆژیـ بـەهـار |Where stories live. Discover now