Start .
بەڵام پێش ئەوەی دەست پێبکەین تکایە ڤۆت و کۆمێنتتان بیر نەچێت
~~JUNG HO SEOK 'J.HOPE'
P.O.Vدانیشتبووم لە هەربەشێکی ئەم کەشتییە نەفرەتییە
من شۆکم بەڕاستی !
هەر بەڕاستی ئەمە کۆتایی ڕێگەم بوو؟
مـ من ئەمرم؟
چیتر خێزانەکەم نابینمەوە؟
بەڵام .. من هێشتا گەنجم!
بیردەکەمەوە بۆچی تەنها من؟
بۆچی لە نێوان هەزاران کەس و کەشتی کەشتییەکەی ئێمە و من؟
بڕوا ناکەم!من نامەوێت بمرم
هێشتاکە زۆر شت ماوە ببیبنم
من دەمەوێت بڕۆمە کۆلێژ
و چێژ لە ژیانم ببینم
و لە مانای ژیان تێبگەم
و کاری خۆم هەبێت
و دڵخۆش بم
وەکو هەموو کوڕێکی تر
خۆشەویستی بکەم و
هاوسەگیری بکەم و خێزانی خۆم هەبێتمن بیری خێزانەکەم ئەکەم!
د ـ دایکم.. بیری خواردنەکانی دایکم ئەکەم هەرچەنە چەند کاتژمێرێکە لێی دوورم بەڵام بیری ئەکەم
دایکە ... تکایە لێم خۆشبە
من گەمژانە ڕەفتارم ئەکرد کاتێکە بەبێ پرسی تۆ کارم ئەکرد و گوێم لە ئامۆژگارییەکانت نەدەگرت من ببورە دەزانم تۆ لەوە بە خشندە تریمن بیری باوکم ئەکەم دەمەوێت ئێستا لام بێت و یارمەتیم دات وەکو هەمیشە هەرچەندە لەسەرەتاوە زۆر منی خۆشنەدەویست لەبەر ئەوەی کارێکم هەڵبژاردبوو دژی کلتووری خێزانەکەم
ئەویش دانسـەر بوو
بەڵام من چی بکەم ؟
ئەوە بەهرەی منە!
ئاواتی منە!
بەڵام لە کۆتاییدا باوکمیش ڕای خۆی گۆری و پشتگیریمی کرد
ئێستاش من دەمەوێت بێتە لام
تکایە خودایە لێتئەپارێمەوە بمگەرێنەوە بۆ لای خێزانەکەمخوشکەکەم !
نونانەکەم باشترینینی ژیانم
دەبوو کێکەی نونام لەگەڵ خۆم بهێنایەئەو کێکی بە شلیکی درووست کردبوو
دەزانم تەواوی دوێنێ شەو خەریکی بوو
و ماندوو پێیەوە شلیک میوەی دڵخوازی منە
و ئەویش هەستیاری بە خواردنی هەیە
بەڵام لەبەر من کردی
بەڵام ..
منی گەمژە .. منی نەفرەتلێکراو
لاساریم کرد و قبووڵم نەکرد کە کێکەی لەگەڵ خۆم بۆ گەشتە نەفرەتییەکەی ئەمرۆ
خۆزگە نەدەهاتم ..
بەڵام خۆزگە کەی سوودی هەبووە ؟دەبوو ئەمرۆ تێر باوەشم لە ماڵەوەمان بدایە
بیری باوەشی دایکم ئەکەم
ئەم بەیانییە زۆری کرد کە نەرۆم
هەر دەیووت کەوا «دڵی شتێکی باش ناڵێت سەبارەت بەم گەشتە» زۆر پێداگریکرد بەڵام من هەر لەسەر قسەی خۆم بووم خۆزگە کات دەگەرایەوە و بە قسەی دایکم ئەکرد
ئێستا بۆ خۆم بە ئاسوودەی لە ماڵ ئەبووم
نەک بەو شێوەیە لە نێوان مردن و ژیان بمنەفرەت لە من !
باوکم پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچم و بێم بۆ مردنم بۆ ماوەی پێنج خولەک لە باوەشی کردم ئەوە شتێکی تازە بوو من سەرمسوڕما بەڵام .. پەلەم بوو و بە خێرایی لە خۆمم دوورخستەوە
YOU ARE READING
| ڕۆژیـ بـەهـار |
Nouvelles~ تەواو بووە هەموو شتێڪ لە ڕۆژێڪی بەهاردا ڕووی دا! 「ڪۆمەڵێڪ قوتابی دواناوەندی بڕیاری گەشتێڪی دەریایی ئەدەن بەڵام بۆ زۆرێڪیان دەبێتہ گەشتێڪی درێژخایەن」 Un evento indimenticabile per le vittime ..♡ ~~ •• لە ڕاستییەوە وەرگیراوە •• •• [ نووسەر : پــێــ...