𝐒𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 𝐝𝐚𝐲 |𝐁𝐓𝐒| ⁰²

84 21 22
                                    

ڤۆت و کۆمێنت بکەن
. Start .

~~
مانگی نیسانی ساڵی 2014

Min yoon gi "suga" P.O.V

لەسەر کورسییە دارەکەی کەنار دەریا دانیشتبووم گوێم لە دەنگی شەپۆلەکانی دەریا دەگرت ، هەستێکی ئاسوودە بەخشە وادەکات هەست بکەیت کە لەسەر زەوی نیت کەواتە چ شتێک لەوە ئاسوودە بەخشتر دەبێت کە دوور بیت لە زەوی و مرۆڤەکانی نێوی؟

دەمتوانی گوێم لەوانی تر بێت زۆر دڵخۆشن و پێدەکەنن وەکو ئەوەی پارەیەکی زۆریان لە پێشدەم بێت بەڵام ئەوە تەنها گەشتێکە نەک شتێکی لەو شێوەیە بۆچی ئەوەندە زیادەرەوی دەکەن؟

لە بیرکڕدنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێکە دەستێکی نەرم لەسەر شانم داندرا چاوەکانم کردەوە و سێری کەسەکەم کرد ئەوە سیۆکجینە تاکە هاوڕێم لە قوتابخانە گەورەکە

" مین یۆنگی بۆکوێ ڕۆشتوویت هەستە با بچینە نێو کەشتییەکە کەمێکی تر دەست بە ڕۆشتن ئەکات "
سیۆکجین وتی و جانتاکەی خۆی هەڵگرت کە داینابوو بۆئەوەی ئاگام لێبێت و بەرێکەوت بۆ لای کەشتییەکە

من هێشتا لە شوێنەکەی خۆم بووم

" یۆنگیـ'ـا زۆر چاک دەزانم حەز بەو گەشتە ناکەیت بەڵام وەرە ، برا تۆ پێوستە چێژ لە ژیانت ببینیت ، تۆ لە بەهاری تەمەنتایت دەبێت شتە جوانەکان ببینیت براکەم ئێستاش وەرە لەگەڵم ڕێگە بدە شوێنێکی جوانت پێنیشان بدەم "
ئاگاداری ئەوە نەبووم کە کەس جین گەڕاوەتەوە لام بەڵام قسەکانی بەو پەڕی هێمنی دەکرد و دەستێکی کردبووە سەر شانم ئەوەی تریشی جانتاکەی خۆی پێگرتبوو و کەمێک چەمابۆوە لەبەر ئەوەی باڵام بچووکترە لەو ، لە کۆتایدا خەندەیەکی کرد و دووجار بە دەستی کێشای بەشانما و ڕۆشت

جین هیۆنگ ڕاست دەکات
یۆنگی ئەمە یەکەم و کۆتا جارە شوێنێکی لەو شێوەیە ببینیت و سەر کەشتی بکەویت هەرگیز چاوەرێ مەکە باوکە هەژارەکەت ئەوەت بۆ بکات ، کەواتە ئەم هەلە لەدەست مەدە و خۆشی لە کاتەکەت ببینە

" هیۆنگ ٬ چاوەرێمیبکە هاتم! "
بەهاوارەوە وتم
و بەپەلە جانتاکەم هەڵگرت و ڕامکرد بۆ لای ئەویش تەواوی کاتەکە خەندەیەکی گەورە لەسەر لێوی بوو

هیۆنگ تۆ کەسێکی باشیت من تۆم زۆر خۆشئەوێت ناتوانم بە ڕاستەخۆ ئەوەت پێبڵێم لەبەر ئەوەی باشنیم لە دەرخستنی هەستەکانم هیوادارم لێم تێبگەیت دەزانم تۆ ئەوە دەبینیت کە چەندە گرینگت بۆ من
تۆ یارمەتییەکی زۆری منت دا من شایەنی تۆنیم من ئەو کارانەی کە تۆ بۆ منت کڕد نەمکڕد هەمیشە سارد بوومە لەگەڵت بەڵام تکایە تکایە ئەوە بزانە کە تۆ تایبەتیت تۆ وەکو فریشتیەکی نێردراویت بۆ من تاکە کەسیت کە لێم تێبگەیت

| ڕۆژیـ بـەهـار |Where stories live. Discover now