CHAP- 3

1K 133 27
                                    


من دەدرەوشێمەوە لە تەنیشتی ئەو

هەموو میدیاکانی رووسیا لەسەر ئێمە بوو
ئەو گەمژەیە ناچاری کردم بناسرێم وەک کەسێکی نزیکی

تەنانەت وەڵامی ئەوەش ناداتەوە هاورێین یان خۆشەویست


چووینە نێو کۆمپانیاکەی و دور کەوتینەوە
لە رۆژنامە نوسەکان

دەستی لەسەر شانم بوو بە دیاری کراوی
وەک ئەوەی زۆر نزیک بین

کاتێک چوینە ژورەکەی من دەستم پێ کرد

تۆ چی دەکەی کیم تایهیۆنگ من لە
بوکەشوشە دەچم ؟

بەڵام ئەو گەمژەیە تەنها زەردەخەنە
ناشرینەکەی پشان دام و وتی

بە نزیکەیی تۆ بوکەشوشەیەکی دروست کراوی بۆ من زۆر جوانی ئێستاش وەرە ئێرە

دەستی منی راکێشا بۆ سەر قەنەفە گەورەکانی بەرامبەر تیڤیەکە

راستەوخۆ خۆم و ئەوم بینیەوە
چەند بە زووییی !

سێربکە پێکەوە چەند جوانین
تایهیۆنگ لە نزیکمەوە چرپاندی

تایهیۆنگ تۆ من دەترسێنی
تۆ وتت تەنها هاورێ دەبین
تۆ چی دەکەی

من بە داماوی قسەم کرد
بەڵام بەراستیم بوو

ئەو وەڵامی نەدامەوە تەنها
چاوی تاریک تر بوو لەسەرم


ئێوارە بوو کاتێک خواردنمان دەخوارد
باشە من رقم لەوە بوو

ئەو زۆر تەندروستانە و
خانەدان بوو

بەڵام من خەریک بوو بگریم

ئاخر پارچەیەک گۆشتی
گەمژە کەی خواردنە تاوەکوو
پارچە پارچە بە چەنگال بیخۆی ؟


دەمتوانی ببینم تایهیۆنگ شەیدای
ئەوە بوو خاوەنداری من بکا

هەموو رۆژەکە دەستی لەسەرم بووە
تاوەکوو پیشان بدا

من لەگەڵ ئەوم

بەڵام من حەزم لێی نەبوو

ئێمە بەم جۆرە بەردەوام بووین تا
مانگێک و کاتی ئەوە هات ئەو بگەرێتەوە کۆریا و لەکۆڵ من ببێتەوە

———————
Thanks
—————

CALL ME DIORA))THV✔️Where stories live. Discover now