CHAP - 48

622 107 122
                                    


دەرمانەکانی پێدا کە دەرمانی
بەرگری جەستەیی بوو بۆ ئەوەی
دوبارە نەخۆش نەکەوێت

دیۆرا بە ئاسایی دەرمانەکەی خستە
نێوو دەمی و بە ئاقڵیەوە چووە نێوو
جێگاکە لەو نیوەرۆیەدا

چاوەکانی داخست تا ئەو پیاوە
ژورەکە جێ بهێڵێ و ئەویش
هەڵسێتەوە و دەرمانەکە لە دەمی
فرێبداتە دەرەوە

شوێنی فەرمانەکانت ناکەوم
چرپاندی بە تورەیی کاتێک
سەیری دەرگاکەی دەکرد

هەڵسایەوە رۆشت تاوەکوو جلەکانی
بگۆرێت و دوایی ئەوە بیری دەکردەوە
چی لە خزمەتکارەکان بکات

چەند سەرینێکی رێک خست
لەژێر جێگاکە کاتێک گاڵتەی بە بیرۆکە
مۆدێل کۆنەکەی دەهات


هاتە دەرەوەی ژورەکەی کاتێک
وەک دزێکی بچووک خۆی دەشاردەوە




چووە چێشتخانەکە تا لەناکاو
خزمەتکارێک بینی و ویستی قسە بکات


دیۆرا نزیک بوویەوە و قۆڵی
گرت

نەکەی قسە بکەی
دیۆرا هەرەشەی کرد

ببورە خاتوون دەبێ بانگی
سەرۆکی خزمەتکارەکان بکەم
خزمەتکارەکە وتی بە داماوی


دیۆرا سەیری دەستەکانی کرد
و ئەو بازنە گرانبەهایەی لە دەستی
دەرهێنا

ئەمە بۆتۆیە لە بەرامبەر هیچ ناڵێی
و یارمەتیم دەدەی بڕۆم
ئەگەرنا بە تایهیۆنگ دەڵێم دەرت بکات
دیۆرا بە خزمەتکارەکەی وت

CALL ME DIORA))THV✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant