Part(2)

63 11 2
                                    

ئایا ھەڵەیە ئەگەر زۆرم خۆشبوێیت؟
~



ئێلی: چی ڕوودەدات بۆچی بەم شێوەیە سەیری دەکەی؟؟

سوسی: کڵارا هێییی

دەستی لە پێش چاوەکانی ڕادەواشان بۆ ئەوەی بگەرێتەوە دونیای ڕاستی

کڵارا: هیچ نیە ببورن سڵاو من ناوم کڵارایە

میهۆ: خۆشحاڵبووم بە ناسینت

جۆنکووک: منیش خۆشحاڵبووم من جۆنکووک

جۆنکووک دەستی بۆ کڵارا درێژکرد بۆ ئەوەی تۆقەبکەن

بەڵام میهۆ خێرا دەستی گەیاندە جۆنکووک نەوەک دەستی کڵارا بگرێ

میهۆ: بەڕای من تۆ زۆر خۆشحاڵمەبە گیانەکەم ئەیوانیە... ئێوە دانیشن با من لەگەڵ کووک بڕۆم قاوە بهێنین

جۆنکووک ڕووی کردە جیمینەوە مستی بچووک بچووکی لە شانی جیمین دەداو وتی

جۆنکووک: من ڕۆژێک بە کیوتی ئەو کچە دەمرم برا

وتی هەستایەوە بەدوای میهۆ ڕای کرد لە کاتێ میهۆ خۆی بادەدا و نازی بەسەر کووک دەکرد

ئەویش بەبێ چارەی سەیری ئەو بونەوەرە شیرینەی بەردەمی دەکرد کە سەرزەنشتی دەکرد

لەبەر ئەوەی کەمێک پێش ئێستا ڕوویدا

میهۆ: یاا کووک چەند جار پێم وتی دەستی کچی خەڵکی مەگرە

جۆنکووک: باشە تاقانەکەم ببورە بەس بەم شێوە شیرینە لێم توڕە مەبە دوای جەڵتەی دڵ لێمدەدا

دەستی لەسەر دڵی دانابوو بە داماوی قسەی دەکرد
.
.
.
سوسی: هاورێیان ئێوە لە کامە خێزانن

جیمین: من خێزانی پارک'م

سوسی: ئەی تۆ ئێلی

ئێلی: من لە خێزانی جیۆن'م بەڵام

دەستی لەسەی ئەوانەی جیمین دانا سەیری چاوەکانی دەکرد

ئێلی: لەوانە لە داهاتودا ببم بە یەکێک لە ئەندامانی خێزانی پارک

کڵارا یاری بە پەنجەکانی دەکرد کاتێ گوێبیستی ئەوە بوو ڕاستەو خۆ سەری بەرز کردەوە

بەبێ ئەوەی بیر بکاتەوە پرسی

کڵارا: لەبەر چی؟

Complex Love || خۆشەویستی ئاڵۆزWhere stories live. Discover now