chaptar<6>

2.3K 365 144
                                    

Pov:Lani

بـەڕاستی هەست بەدڵتەنگی دەکەم بۆچی هەمیشە هەمووان ڕقیان لەمن دەبێتەوە هەهـ تەنها لەبەر ئەوەی هیچ خێزانێکم نیە منیان خۆشبوێت پشتم بگرن(بەگریانەوە ئەو قسانەی بەخۆی دەوت)

فرمێسکەکانم سڕی نەخێر من ئەوەندە بێهێزنیم وا بەئاسانی وازبهێنم پێویستە ئەوبەڵێنەی کە باوکمم داوە جێبەجێی بکەم ئیتر گرینگ نیە بەلامەوە بشمرم!

کاتژمێر شەشی بەیانیە هەستام لەخەو ئەسڵەن خۆی ئەمشەو هەرنەخەوتووم بەخێرای خۆم گۆڕی هیچ یەکێک لەکچەکان هەڵنەسابوون!

دواتر ڕۆشتم بۆ مەیدانی ڕاهێنانەکە وە زۆر بەقورسی مەشقم دەکرد لەگەڵ هەر بۆکزێک لەو شتەی بەردەمم دەدا بیرم لەو قسانە دەکردوە کە سەرۆک واتا جیۆن جۆنگکوک پێی ووتم ئـاهـ

کاتێک دەستم گیرا لەلایەن کەسێکەوە
ئا خوایە ئەوە سەرۆکە

بەسەرسامیەوە سەیرم کرد
گووتی:گەمژە منداڵ هەموو دەستی خۆتت بریندارکرد

ویستم بڵێم نەخێر بەڵام کاتێک سەیری دەستم کرد ئای خوایە چۆن هەستم پێنەکردووە

بەخێرای دەستم دەرهێنالەدەستی ئەودا بەپێچەوانەی جارەکانی ترە بۆی چەمامەوە
ووتم:ببورە گەورە

بەخێرای لەوێ ڕۆشتم نامەوێت جارێکی تر بەرەنگاری ببم لەبەر ئەوەنا بترسم یان شتێکی دیکە تەنها نامەوێت لەبەر شتی بێمانا نەتوانم بەڵێنەکەی باوکم بەجێ بگەیەنم بۆیە لەمڕۆ بەدواوە هەرگیز قسەلەگەڵ سەرۆک ناکەم وە بەڕادەی دۆزەخ ڕقم لێی دەبێتەوە لەبەر ئەوەی قسەی بەباوکم ووت بەڵێن بێت ئەبێت باجی ئەوە بدەیت کە قسەت بەباوکم ووت جیۆن جۆنگکوک!!!


pov:jungkook

کاتێک ئەو منداڵە گەمژەم بینی بەم بەیانیە زووە خەریکی ڕاهێنانە سەیرم دەکرد بەڵام ئەوە خەریکی چیە هەموو دەستی خۆی بریندار کرد دەی بەتۆچی جۆنگکوک نەفرەت ئەو گەمژە ناوەستێت بۆیە بەخێرای ڕۆشتم وەستانم وە ڕێگریم لێکرد باوەڕناکەم ئەو نەی زانیوە کەدەستی بریندارە سەرسام بووم بەپێچەوانەی جارەکانی تر بەخێرای ڕێزی پشان داو ڕۆشت!!
بۆچی هەستم بەناخۆشی کرد ئای خوایە چی دۆزەخێکە بۆچی وام لێدێت!

Pov:teahyung

ویستم بڕۆم بۆلای لانی بەڵام هەمدیسان
ئەوکچە ئای خوایە جێنی ناوە وابزانم بەڕاستی زۆر بێزارکەرە

جێنی:سڵاو تایهیۆنگ

بەبێزاری بەساردی ووتم:تەنها بڵێ گەورە چیتەوێت؟!

جێنی:یا تاتا بۆچی وا بەڕەقی قسەم لەگەڵ ئەکەی ئەگەر ئێستە ئەوکچە گەمژە بوایە وات پێ نەدەوت

(یاع چەن ناشرینە وا ئەزانێ زۆر جوان کە خۆی کویت کردوە!)

من:بوێری ئەوە نەکەی خۆت بهێنیتە ئاستی لانی گەمژە خۆت بەچی ئەزانیت؟!

جێنی:هههه ئەو سۆزانیە چی کردوە وا دڵی تۆی بەدەست هێناوە نەکا ئێوە خۆشەویست بن؟!

من:هێی ئەزانی تۆ لەسنووری خۆت دەرچوویت سوێن بەخودا جارێکی تر بێیتە بەرچاوم قسەی وا بکەیت بەبێ چاوتروکاندن لێرە دەرت ئەکەم!

جێنی هیچی نەوت چونکە تایهیۆنگ زۆر بەخراپی توڕە ببوو کەمێک هەست بەترسی کرد ڕۆشت

pov:jennie

گەمژەی نەفرەتی نازام چی کردوە وا دڵی تاتاکەمی بەدەست هێناوە بەڵام ئەبێت کارێک بکەم تاتاش نەفرەتی لێبکات(بەزەردەخەنەی بەفیزەوە ئەو قسانەی کرد)







.............

ڕاهـێـنەرە توڕەکەم!&quot;J.Jk&quot;Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ