وە چاپتەری سیانزە سڕاوەتەوە ببورن ئەگەر هەر ناڕوونیەک هەبوو
فـەرموو بادەست بکەین بەچیرۆکەکە^_^
.......Pov:Lani
زۆربـەباشی گوێم لەقسەکانی جێنی و یۆنا بوو ئەوشەوە کە ڕۆشتنە دەرەوە کەواتە ڕاهێنەر بەهەمووشتێکی زانیوە بەڵام بۆچی جێنی و یۆنای سزانەداوە وە گوێم لەوە بوو ئەیا یۆنا ئەیەوێت من بکوژێت هەهـ پێیوایە بتوانێت ئەوەبکات بەڵام لانی ئەوەندە بێهێزنیە ڕێگە بەوەبدات من هەتا بەڵێنەکەی خۆم بەجێ نەگەیەنم ناوەستم لەهیچ شتێک!
ئـایو:لانی هێی وەرە دەرەوە لەجیهانی خەیاڵ درەنگە ئەبێت بڕۆیت بۆ ڕاهینان کردن!
(بەبێزاری وتی)لانی:باشە
(بەخێرای خۆی گۆڕی ڕۆشتنە دەرەوە بەڵام ئایو ڕاهێنانی نەدەرکرد)دوای کەمێک جۆنگکوک تایهیۆنگ هاتن جۆنگکوک هەرئەوکاتەی سەیری لانی کرد هەموو قسەکانی یۆنای بیرهاتەوە چی ئەگەر هەربەڕاستی ئەو ئاشقی لانی بووبێت هەرگیز لەخۆی خۆش نابێت ئاشقی کچی ئەو کەسە بوبێت کە بەهۆیەوە دایکی مرد
دواتر جۆنگکوک ئەمڕۆ ڕاهێنانی بەستی چەک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە وە نیشانە گرتنی پێدەکردن کە ئەمەش یەکەم جارە ئەم ڕاهێنانە بکەن بەدرێژای خولەکە
جۆنگکوک:وەک دەزانن ئەمڕۆ یەکەم جارە ئەم ڕاهێنانە بکەن بۆیە دەبێت زۆر وردبن هیچ هەڵەیەکم ناوێت بچوکترین هەڵە دەبێتە هۆی دەرکردنتان تێگەشتن
(بەساردی پێی وت)دواتر هەمویان بەچەن گروپێک وەستا هەرگروپێک مێزێکی لەبەردەم بوو کە چەن چەکێک کراوەی لەسەر بوو کە دەبوو خۆیان بیبەستن ئەنجا نیشانە بگرن
سەرەتا جۆنگکوک لەپێش چاویان چەکانی هەڵوەشاند دیسانەوە بەستیەوە بەکەمتر لەیەک خولەک هەموویان بەخێرایی جۆنگکوک شۆک بوون بەنزیکەی زۆربەیان هەر تێنەگەشتن چۆن چەکەکەی بەستەوە ئەوەندە خێرابوون بەڵام کێ بوێری ئەوەی هەیە کە بە ڕاهێنەرە توڕەکە بڵێ دوبارەی بکەوە
دواتر نیشانەیگرت ڕێک خاڵی مەبەستی پێکا
دواتر سەیری قوتابیەکانی کرد بەواتای ئەوەی سەرەی ئێوە زۆرێکان زۆر شڵەژابوون نەیان دەزانی چی بکەنلانی بەبێ کردنی قسەی دەستی کرد بەبەستی چەکەکە هاوشێوەی جۆنگکوک کە زۆر بەوردی سەیری دەستی دەکرد دواتریش بەسەرکەوتووی چەکەی بەست هەرچەندە یەکەم جاری بوو کە فیشەکە بتەقێنێت بەڵام بوێری خۆی کۆکردوە وە چاوی خستە سەر نیشانەکە وە هەرلەیەکەم فیشەک ڕێک ئامانجی پێکا هەمان ئەو شوێنەی کەمێک پێش ئێستا جۆنگکوک پێکای هەمووان شۆک بوون تەنانەت جۆنگکوکیش چونکە هیچ کامێکیان ئەو ڕاهێنانەیان پێنەکراوە
YOU ARE READING
ڕاهـێـنەرە توڕەکەم!"J.Jk"
Action-تـۆ هەرچـەن خراپیت بەرامبەرم مـن شکست ناهێنم!!! نـووسەر:Rozaly7_ بـەهیچ جۆرێک بردنی ڕێگە پێدراو نیە!