ئـەکتیڤبن گوڵەکانم هەرچەنە مەرجی پارتی پێشووتان جێبەجێ نەکرد بەڵام کێشە نیە!
Pov:Lani
دوای ئـەوشـەوەی لـەیـانەکە هـاتیـنەوە
تــایـهـیۆنگ بـەهیچ جۆرێک قسەی لـەگەڵ
نـەکردووم وە ڕاهێـنانەکان بـەڕادەی دۆزەخ
قورس بوون شەوانە نزیکە دوو کاتژمێر دەخەوم ئـاهـ باوکە گیان ئـەگەر بەڵێنم بـەتۆ نەدایە هەرگیز لێرەنەدەماوەوە جێنی شەیتان کە لای هەمووان خۆی وەک فریشتەیەک نیشان دەدات وا خۆی نیشان دەدات کەمن بەزۆر بردومە بۆ ئەو شوێنە قێزەونە وە دەربارەی سەرۆکیش ئەو هەرخۆی پێشتر ڕقی لێم بوە وە ئێستە تەنانەت سەیریشم ناکات
خەریکی ڕاهێنان بوو لەسەر چۆنیەتی بەرگری کردن لەکاتی شەڕدا لـەگەڵ ئەو کوڕە ساردە کە ناوی یۆنگی بوو وە زۆر بەهێز بۆیە ئەویان لە بەرامبەرم داناوە
دوای نیووکاتژمێر لە بەرگری کردن ڕاهێنانە کۆتای هات بەڕادەیەکی زۆر ماندوو هەناسەم بۆ نادرێت وویستم ئەو ئاوەی لەوێدا دانراوە بیخۆمەوە
بەڵام لەوکاتە تایهیۆنگ هات ئاوەی برد
ووتی:کێ ڕێگەی داوە ئاو بخۆی هەتا ئێوارە بۆت نیە ئاو بخۆیتەوە
(بەساردی قسەکانی پێووتم)من:تایهیۆنگ دڵنیابە ڕۆژێک ڕاستیەکانت بۆ دەردەکەوێت وە زۆر پەشیمان دەبیتەوە بەڵام دڵنیابە من ئەو کاتە لێرە نەماوم
(بەدڵپڕی قسەکانم بەتایهیۆنگ ووت)تایهیۆنگ:هەهـ پێوایە بڕوا بەدرۆکانت دەکەم هەرخۆی گەمژەبووم جارێک باوەڕم پێکردی بەڵام جارێکی تر باوەڕت پێناکەم
(بەگاڵتە جاڕی قسەکانی کرد و ڕۆشت)ئەو چەن فرمێسکەی کە ویستیان لەچاوم بێنە خوارەوە بەخێرای سڕیم!
pov:taehyung
مـن لانی وەک خوشکی خۆم دانابوو وام دەزانی لەکچەکانی تر جیاوازە وەک ئەوان بەڵام بۆی سەلماند کە کەسێکی زۆر خراپە ڕقم لەوە دەبێتەوە کە هێشتا خەمی بۆ دەخۆم ڕێگەم نەدا تاوەکو ئێوارە ئاو بخواتەوە وە زۆر ماندووش بوو
یەکێک بیرکردنەوە کانی بچڕی
جۆنگکوک:هێی تایهیۆنگ ئەوە خەیاڵت لەکوێیە؟
تایهیۆنگ:کەمێک پێش ئێستە لانی ڕاهێنانی دەرکرد وە منیش ڕێگەم نەدا ئاوەکە بخواتەوە ووتم نابێت تا ئێوارە ئاو بخۆیتەوە!
(بە خەمباری قسەکانی کرد)جۆنگکوک:باسی ئەو سۆزانیە لای من مەکە وە کارێکی باشت کرد ڕێگەت نەدا ئاو بخواتەوە
(بەتوڕەیی سەرەتا قسەی کرد دواتر زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد لەکۆتایدا)
![](https://img.wattpad.com/cover/315379652-288-k234553.jpg)
ESTÁS LEYENDO
ڕاهـێـنەرە توڕەکەم!"J.Jk"
Acción-تـۆ هەرچـەن خراپیت بەرامبەرم مـن شکست ناهێنم!!! نـووسەر:Rozaly7_ بـەهیچ جۆرێک بردنی ڕێگە پێدراو نیە!