کـوڕی نەناسراو

689 71 33
                                    



'ڕۆمـا' ١٦ی ئەیـلولی ١٨٥٣

ٓ(بـاسـڪردن لەلایـەن سۆفیـا)

"موزیـکەکـە کزبکە ، سوپـای پاشـا لە دەرەوەن"
کوڕێـڪی جوامێـری باڵـا بەرزی لێو وشـک بوو وتی ڪاتێڪ سەری لە پەنجـەرەکـەوە هێنایـە ژورەوە
هەر بۆیـە جەسـتەی شل بووم لە جوڵـانـدی لەگەڵ ڕیـتمی ئاوازەکە وەستـاند و بۆچـەند چرکەیـەک لێی ڕامام

"یانیـش ئەوەتـا ئەتەوێـت بگیرێـیت؟"
بەخێـرایـی ڤاینڵ(ئامێرێـکە بۆ گوێگرتن لە میوزیک لە کۆندا بەکارهاتووە)ەکەم وەستانـد

دڵنیـا بوومەوە کە پاسـەوانانـی پاشـا دوورکەوتنـەوە لە ماڵـەکـەم کە لە نێـو بازاڕە بـچووکـەڪەی ڕۆمایـە
و ئـەو هێشـتا دەستێـڪی لە پەنجـەرەکـەوە هێنـابووە ژوورەوە و لە دیمـەنـەڪەی دەڕوانـی
پاشـان سەیـری کردم و لێـوەڪانی بۆ قسـەڪردن جوڵـاند 

"وابیـر ناکـەمەوە شارەزای یاسـاڪان نەبیـت"
"شـارەزای چ یاسایـەک؟"
"سەمـاکردن قەدەغەیـە ، ئەوە ئەو یاسـایەیە کە چەندیـن کەس لە سێـدارە دراون لە پێناویدا"
"بەڵـێ من شـارەزام ، وەلـێ دەسـەڵاتی ترسناکی پاشـا دێوەزمەی خەونـەڪانمـە، وەلێ بیری مەرگ هەمـوو شەوێک بەرۆکم ئەگرێت ، بەڵـام چیبـڪەم ئیـتر ؟ جەستـەم ئاڵـودەی جوڵەی نەرمی ئاوازەکـانـە ، جەسـتەم ئاڵـودەی سـەمـای نهێـنی شـەوەڪانمە ، ئاخـر خـۆ ئەگـەر شەوێ جەسـتەم سـەردانی دنیـای دوای سەمـاکردنـەکانم نەکا ، چـاوم هەواڵی خـەو ناپرسێ ، بزە گەشـتی لێوم ناکات"
بەدەم وتنـی وشـەكانمەوە گەیشتـمە بەردەمی ، ئانیشـکم لەسەر لێـواری پەنجـەرەکە دانـا و چـاوانـم سەرقـاڵی سەیرکردنی چاوانی بوون
"نامەوێـت گوێـڪانم ڕۆژێڪ هـەواڵی مەرگی هەرزەكارێک کە شەیـدای سەما کردنـە ببیستێ ، لاشـەڪەت ئەبێـتە دیمـەنی دووبارەی بەرچاوی خەڵک"
"دەی تۆ بیڵێ کوڕەڪە ، تـو خودا تـاوانـبارم؟ ئاخـر من ئەوانـە نیم حەزەڪانم کپ بکـەم ، تازە جەسـتەم سەمای لێ بووە بە ژیان ، ئاخر تۆ بیسـتوتە؟ لە چ مەملەکەتێـک سەما قەدەغەکراوە؟"
"ئەڵێـن بێ دەسەڵات تریـنەکان ئاڵوودە بووەکانن"
زەردەخـەنەیەڪەم ڪرد ڪە بووە هۆی دەرڪەوتنی بەشێـڪی بچوکی پارچـە سپیـەڪەی ناو دەمم
چەنـاگەم  لەسەر دەستـەڪانم دا و نیـگایەڪی نەرمم پێشـڪەش کرد
"ئاڵـوودە بووەڪان شیـریـنتریـنی دڵمـن"
پاشـان هەردوو قۆڵی خستـە سەر لێـواری پەنـجەرەڪەو ڕووخسـاری نزیک ڪردەوە و دووبارە دەنگە قۆڵـەڪەی قوڕگی بەجێ هێشت
"تۆ کچی چ مەملـەڪەتێڪیت؟ یانیـش بڵێـم چ ئەستێـرەیەک؟ ئاخر مەگەر ئەڪرێ مەزنی خەونـەڪانت لە خۆت زیـاتر بێت؟ کێ هەبووە بە خـەون تاوانـبار بێت؟"
"سپـاس بۆ ئاگاداریـەڪەت ، هیـوادارم چاوم ڕێـڪەوتی چاوانت بڪاتەوە"
"دڵـخۆش ئەبم بە دیـدارت ، هیوادارم لە شوێنێـڪی دوور لە پەتـی سێـدارە بێـت"








ئیـنجا سەلام
کچێک وتی کە ناوت ئەهێـنم ئیلهامم بۆ یەت ، منیش لە قسەکەی ئەوەوە ئیلهامم بۆ هات
ئینجـا هاو بەسەرما هەر ئەمشەو پۆستیکەم ، بۆیە نازانم ئەگەر هەر کەموکورتیەکی هەبێت ، یانیش لەوانەیە دلیتی بکەم یان نا
ئیتـر هیوادارم چێژ ببیـنن

||سەمـای قەدەغەکراو|| ✔️Where stories live. Discover now