Chapter.34

758 121 116
                                    




کـۆمێنت لــەنێـوان دێڕەکــان جێبهێڵــە سویــتی
ڤۆیـت بکە وەکــ ڕێـزێک بــۆ ماندووبوونــم ~








ت.ب/ لێرە بەشە ونبووەکەی پارتی پێشوو هەیە. سۆو نوسەر هەنێ شتی نەشیاوی نوسیوە بۆیە من ئەیگۆڕم باشە 🥹😂








"دەرگاکە دابخە، و قوفڵی بکە" جۆنگکووک وتی

" بۆچی دەرگاکە دابخەم؟ پێت وتم تەنها ئێمە لێرەین" ئێلا بە گومانەوە لێی پرسی



"نامەوێت کەس لێما تێک بدات " جۆنگکووک وەڵامی دایەوە، لەو کاتەدا تەنانەت تۆنی ئاساییەکەشی سەرنج ڕاکێش بوو. جۆنگکووک چەند هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە نا و ڕێگەی خۆی گرتە بەر بۆ لای ئێلا کە هێشتا لەسەر جێگاکەی بوو، هێشتا خاولییەکەی پێوە بوو.





" بەڵام چی ئەگەر... کەسێک هەوڵی شکاندنی ماڵەکەت بدات؟ ' هەی دز، ناتوانیت ببینیت ئێمە لێرە سەرقاڵین؟' ." ئێلا بە گاڵتەجاڕیەوە وەڵامی دایەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکات لەوەی زیاتر نزیک بێتەوە.




بەڵام جۆنگکووک نەوەستا. بە خێرایی دەستی ئێلای گرت کاتێک هەوڵیدا لێی دوور بکەوێتەوە. قۆڵەکانی بە دەوری کەمەری پێچا، زیاتر خۆی لە ئێلا نزیک کردەوە کە ئێستا لە ژێرەوەیدا گیری خواردبوو.



"کەس نایەتە لێرە." جۆنگکووک بە دەنگە سامناکەکەی وتی. سەری جووڵاند بۆ گوێی و ملی پاشان دەستی کرد بە ماچ کردنی.



لەم نێوەندەدا هیرێن ئامادە بوو بۆ بەرکەوتنی جەستەیی. بەڵام بە تەواوی لەبیری چوو کە ناوچەی ئیرۆجینیەکەی ملی بووە. وە ڕونتر ئەوە بوو کە پێشتر جونگکوک دەیکرد. پێشێلکردنی ناوچەی ئیرۆجینی ئەو.



" جۆنگکووک ..."ئێلا هەناسەی هەڵکێشا



" گیانەکەم !!" جۆنگکووک وتی و ماچێکی ملی کرد. "ئەوە... بەسە..." ئێلا داوای لێکرد، داوای لێکرد بوەستێت بەڵام لە هەمان کاتدا دەیویست بەردەوام بێت




جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد بە کاردانەوەکەی ئێلا، بۆیە تەنها وەستا تا ئێلا هەناسە بدات.


"ئایا تۆ نەخۆشیت؟ خاتوو جیۆن." جۆنگکووک بە گاڵتەجاڕییوە وتی، لەسەر لێواری جێگاکە وەستا قۆڵەکانی ئێلای ئازاد کرد. ئێلا یەکسەر هەستا بۆ دۆخی دانیشتن، ئارەقەیەکی زۆری کردبوو.




چاوی ​​لە جۆنگکووک بوو کە هێشتا زەردەخەنەی بۆ دەکرد. هەستا و بە هێواشی پاڵی بە جۆنگکووکەوە نا، جۆنگکووکیش ڕێگری لێ نەکرد




" نەفرەت... تۆڵەی شیرین لە من دەکەیتەوە، ها؟ " بە بێباکییەوە زەردەخەنە کرد دەستەکانی خستە پشت سەری و قۆڵە بەهێزەکامی چەماندەوە.



ئێلا لێی نزیک بوویەوە، جۆنگکووک وای زانی ماچی دەکات بۆیە چاوەکانی داخست. بەڵام سەری سوڕما کاتێک ئەو ماچەی کە بڕیار بوو لەسەر لێوەکانی بێت گۆڕا بۆ ملی.




" سەیرکە من تۆم دەوێت. بەڵام... ئەگەر ئەمەت ناوێت پێم بڵێ. من لەوە زیاتر ناڕۆم." جۆنگکووک بە تۆنێکی بەرم وتی کاتێک دەستی بە قژیدا دەهێنا بڕیاردان لە دەست تۆیە.

بێگومان ئێلا ڕازی بوو



Time skip ⏭️


پاشان جۆنگکووک ئێلای ڕاکێشایە باوەشی خۆیەوە، و سەری ماچ کرد."من تۆم خۆشدەوێت جیۆن ئێلا."

ئێلا زۆر ماندوو بوو و نەیتوانی بگاتە لێوەکانی، بۆیە لەبری ئەوە ملی ماچ کرد" منیش تۆم خۆشدەوێت کوکی."



402 Words
To be continuous


لە کۆتاییدا لە باوەشی یەکتردا خەوتن. خەونێکی نایاب! 😙

ببورن ئەزانم ئەم بەشە زۆر کورتە بەس بەجدی زۆر زۆرم شت لێ پەڕاند. یانی ڕاستە هەنێ شت هەبێ قەینا بەڵام ئەم بەشە شتی زۆر نەشاوی تیا بوو

|| بـەقـورسی یـاریکـردن بـۆ بەدەستـهێـنانـی || 🔚Where stories live. Discover now