Neel

293 32 3
                                    


"یاااا بەڵام من دەمەوێت سەیری فلمێکی کچانە بکەم...!"
کچە بچوکەکە گووتی کاتێک سیدیەکانی لەدەستدا بوو

"باشە نیل...!ئێستا با سەیری ئەمە بکەین دواتر سەیری سەندرێلا دەکەین پێت چۆنە همم...؟!"
کوڕەکە گووتی کاتێک تەمەنی لە دەوروبەری ٩ ساڵان بوو

"باشە بەڵام دواتر سەیری ئەوەی من دەکەین...!بەڵێن بدە"

"بەڵێن بێت...!ئێستاش بڕۆ کێکەکان بێنە با لەکاتی سەیرکردندا بیخۆین..."

"باشە تۆ دەست بکە بە چاککردنی..."
کچەکە ڕۆیشت

"نیل....!نیل...!"

{نیل}

هەستم بە دەنگێکی بەرز کرد یااا دووبارە دایکم بەڵام بۆچی...؟! ئەمڕۆ ڕۆژی پشوومە وە دەبێت بخەوم بەڵام دایکم دەیەوێت ڕۆژی پشووەکانیش بێزارم بکات شێت دەبم خودایە من تاوانم چیە...؟!

"نیل...!هەستە لەخەو کچم دەبێت خۆت ئامادە بکەیت...!"
دایکم بە دەنگە بەرزەکەی گووتی

"یاااا دایکە بۆچی دەبێت خۆم ئامادە بکەم قوتابخانەم نیە تکایە بهێڵە بخەوم...!"

"نیل...دەڕۆین بۆ گەشت...!دەی کچم درەنگ دەکەوین با زوو ئامادە بین.."
گەشت ئایا من بەهەڵە بیستم دایکم دەیەوێت بمبات بۆ گەشت لە کاتێکدا دەمەوێت تەواوی ڕۆژەکە لە ماڵەوە بم...؟!

"دایکە دەتوانی خۆت بڕۆیت تکایە...!"

"ئاه نیل ئەگەر کەسێک هەبوایە لەگەڵیدا بچم تۆم بێزار نەدەکرد من چیبکەم کە نەمتوانی منداڵێکی دیکەم هەبێت..."
دووبارە قسە فریودەرەکانی کردەوە هەمووکاتێک منی پێ فریو دەدات

"چەند کاتژمێرمان هەیە...؟"
بە بێزاری گووتم

"تەنها ٢ کاتژمێر..."

"باشە تەواو بهێڵە گەرماوێک بکەم..."

"یااااا کچە جوانەکەم سوپاس دەزانم تۆ دڵم ناشکێنیت....!!"
دایکم هاتوو باوەشی پێدا کردم

"باشە دایکە گیان دەبێت خۆم ئامادە بکەم هەروەکو تۆ دەڵێیت با زوو ئامادە بین...!"
بەدەنگە خەواڵووەکەمەوە گووتم

"باشە باشە سویتی ئێستا دەڕۆم جلی باش بێنە وە ئاگادار بە ئەوێ کەمێک ساردە...!"
دەبێت بمباتە کوێ...؟!بەس بزانم بۆچی دەبێت بەم شێوەیە بژیم...!

"بۆستە دەتەوێت بچینە کوێ...؟!وە لەگەڵ کێ...؟!"

"خانووی سەرشاخ...!لەگەڵ ئانجڵ و جیۆلا..."
با بۆتان ڕوون بکەمەوە ئانجڵ جیۆن ئانجڵ بابڵێین باشترین هاوڕێی دایکمە بە خێزانی زۆر تێکەڵین وە بە منداڵی لەگەڵ کوڕە بچووکەکەیدا زۆر هاوڕێ بووم بەڵام بەهۆی هەندێك شتەوە دوور کەوتینەوە وە جیۆلاش هاوڕێی دایکم و خاتوو جیۆنە ئەو کۆری نیە وە ٢ کچی هەیە....

"کێی تر بێگوومان دەبێت زۆر بین وانیە..؟"

"ئممم خاتوو لان ئەویش هاوڕێی ئانجڵە ٢ جار سەردانی کردووین بەڵام تۆ نەتدیوە...ئممم دڵنیام خۆشت دەوێت ئەویش کچێک و کوڕێکی لەگەڵمان دێن..."
دایکم دوودڵ دەردەکەوت بۆچی..؟!ئەگەر پرسیار بکەم دڵنیام وەڵامم ناداتەوە باشە کەواتە بێدەنگی باشترینە...!

ڕابردوو|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now