پاڕت١٣

1.8K 268 196
                                    

n\t pov

دوێنی شەو باشترین شەوی ژیانم بوو توانیم بزانم کە جەیکەی هەستی بۆم هەیە، ئاهــ نەخێر دەبێ کەی هەستەکانیم بۆ دەرببڕێت وتی کە کاتی پێویستە بەڵام ئێمە ماچمان کردوە وه منیشی لە باوش کردوە تس کە وتم باوکم لێرەیە چۆن ترسا چۆن دەترسا لە خەزوری همم بەڵام جەیکەی وتی کە پێویستی بە کاتە دەبێ ڕای خۆی نەگۆڕێ چی گەر وای کرد من چی بکەم ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم من لە ناودەچم بەڵام نەخێر جەیکەی جدیە لەو پەیوەندیە یانی هیوادارم گاڵتە بە هەستەکانم نەکا پێویست ناکا نێگەتیڤ بی لە کۆتایدا چەند هەنگاوێک دووری لەوەی کە دەتەوی ن/ت ی یەکەم هەنگاو باوش دووەم هەنگاو ماچ سێیەم هەنگاو ژوان بەستن چوارەم هەنگاو هاوسەرگیری
(خەیاڵە پەمەیەکانی ئەو کچە°_°)

جینی:" ئەوە نهێنی ئەو دڵخۆشیە چییە بۆچی وەک شێتێک دەست لە لێوت دەدەی یان کەسێک یەکەم ماچی پێدایت؟" کەسێک لە بن گوێی چرپاندم ئەو کچە لە کوێ هات وا لە ناکاو ترساندمی هاتە تەنیشتم دانێشت کە گوێم لەوە بوو تۆزیک شۆک بووم باشە چۆن زانی؟

جینی:"چی چی وابزانم پێشبینیەکەم ڕاستە کێیە؟ تای دڵنیام تایـ'ە ئای ئەو کوڕە زووتر دەستی وەشاند..." گەر من نەیوەستێنم لە تایـ'شم مارە ئەکا

ن/ت:"ششش کچم تای چی و ماچی چی کێ وتی کە من ماچم کردوە"ئەمەوێ پێی بڵێم بەڵام جەیکەی

جینی:" لە ڕووخسارت دیارە کە شتێک هەیە" دڵم ئەتەقی گەر نەێڵیم تەواو پێموایە کە ئیتر نابێ بیشارمەوە ویستم بۆی باس بکەم

تای:"سڵاو کچینە ڕۆژێکی نوێ بەڕێوەیە ئەی کوا لیسا"تای هات بۆ لای مێزەکەی ئێمە، ئێمە لە کافتریاین

ن/ت:"پێش قوتابخانە تێلی کرد وتی کە نەخۆشە نایێ بۆ قوتابخانە ئەها جینی لیسا وتی گەر جوابی نامەکانی نەدەیەوە ئەوا بە جیمین ئەڵێ ماچت بکا"

لەگەڵ ئەو قسانە تای دەستی کرد بە پێکەنین منیش بە زۆر خۆم گرتبوو جینیش مۆبایلەکەی هەڵگرت

ن/ت:"ئەوە چی ئەکەی"
جینی:"جوابی ئەو بێزارکەرە دەدەمەوە"
ن/ت:"دڵخۆشم کە کەسێک ئەو کەسە بێزار دەکا کە من بێزار دەکات"

جینی:"تۆ ئێستا بە منت ووتت بێزارکەر خاتوو
ن/ت ی تۆ جاری یەکەم ماچی خۆتت بۆ باس نەکردوم"

تای:"چی ن/ت یش یەکەم ماچی کرد؟؟؟" شۆک بوون لە ڕووخساری بەدێ ئەکەم

جینی:"ببورە بیرم چوو کە تای لێرەیە" گەمژە تازە قسەکەت کرد تس

ن/ت:"کیشە نییە تایهیۆنگیش زۆر لە ئێمە نزیکە کەواتە هەر پێکەوەین با بۆتانی باس بکەم"

"خێراکە کچی چاوەڕێین" هەردوکیان بە پەرۆشەوە وایان ووت

ن/ت:"بەڵام ئەوە لە نێوانی ئەو سێیانەمانە باشە"

تای:"بێگومان هەرخۆی من کەسم نییە پێی بڵیم"
جینیش تەنها سەری لەقاند

لە جۆری من نیت / Not my type {تەواو بووە✔}Where stories live. Discover now