ئەو جۆرە هاوسەرە نەبووی[پارتی تایبەت]

1.2K 147 114
                                    

N/T pov

دەرگای سارد کەرەوەکەم کردەوە بۆتڵە شێرەکەم دەرهێنا دوو بەرداخم تێکرد دواتر ڕێگەی ژووری کوڕەکەم و کچەکەم گرت کچەکەم جارێ بچوکە تەنها چوار ساڵە بەڵام کوڕەکەم زوو گەورە بووە زۆری نابێ بۆتە نۆ ساڵ بەڵام زۆر تێگەویشتوە

چوومە ژوری کچەکەم زوو خەوی لێکەوتبوو چوومە نزیک جۆنگئیل چاوەکانی داخرابوون ویستم بڕۆم

جۆنگئیل:"ئۆما" کە سەیرم کرد چاوەکانی کرابوونەوە شێرەکەم داپێی

جۆنگئیل:"ئەپا نەهاتۆتەوە" پرسیاری کرد کاتێک گڵاسەکەی لە سەر مێزەکە دانا

ن/ت:"نەخێر باوکت سەرقاڵە ئەم ماوەیە"

جۆنگئیل:"چەند هەفتەیەک پێش ئێستاش لە ئاهەنگی لە دایکبونەکەم وات ووت" بە خەمباری وای ووت

ن/ت:"تکایە لە باوکت تێبگە کوڕم هۆکاری خۆی هەیە تۆ ئێستا بخەوە بەیانی زوو هەڵسە باوکت ببینە" دەستم بە سەریا هێنا و ماچیکم لێ کرد

جۆنگئیل:"تشش تۆ دڵت نایەی خەبەری بکەیتەوە"بە بێزاری وای ووت بەتانیەکەی بەسەر خۆی دادا ڕووی خۆی وەرگێڕا

گڵاسە بەتاڵەکەم هەڵگرت چوومە دەرەوە ڕێگای چێشتخانەم گرت سەیری کاتژمێرم کرد ١٢:٠٠ بوو جۆنگکووک هێشتا نەهاتۆتەوە ماڵەوە خواردنەکەم کردە نێو ساردکەرەوەکە چوومە هۆڵەکە سەیری درامای (سڵاو بای مامام) کرد ئەڵقەیەکم تەواو کرد سەیری کاتژمێرم کرد ١:٠٠ بوو چوومەوە ژورەکەم هەوڵمدەدا بخەوم بەڵام خەوم لێ نەدەکەوت چونکە دڵم لای جۆنگکووک بوو

تا لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ڕوناکیەکەی هەڵکرد جۆنگکووک بوو بە چاوێکی ماندوو قەمیسەکەی لایکی هاتبووە دەرەوە لە پانتۆڵەکەی چاکەتەکەی بە دەستەوە بوو پێویست ناکا هێندە خۆی ماندوو بکا من زۆرم ناوێ لەو تەنها باوکێکی باش بێت بەسە

جەیکەی:"ڵۆڤ ئەمڕۆت چۆن بوو؟ بیرت کردبووم؟"

ن/ت:"ئەمڕۆ جۆنگئیل دووبارە پرسی کە بۆچی لە ئاهەنگەکەی نەبووی" جۆنگکووک خەریکی داکەندنی جلەکانی بوو فڕێیدەدا سەر ئەرزەکە وەک هاوسەرێک دەبوو جلەکانی هەڵگرمەوە بەڵام لە جێگاکەم هەڵنەستام

جەیکەی:"ڵۆڤ من سەرقاڵم بە-"

ن/ت:"بە کارەکانتەوە؟ لقێکی نوێ دەکەیەوە؟ ئەزانم بەڵام مناڵەکانت زۆر بچوکن بۆ ئەوەی لەوە تێبگەن کەمێک کات بە مناڵەکانت بدە" بە کەمێک دەنگی بەرزەوە وام ووت

جەیکەی:"بەڵێن بێ کات لەگەڵ مناڵەکان بەسەر بەرم بەیانی"

ئەی من چی دەربارەی من بەڵام تەنها باوکێکی باش بێ بۆ من کێشە نییە تەنها هیوادارم دوبارە قسە نەبێت

ن/ت:"خواردنەکەت لە نێو ساردکەرەوەیە تەنها دوو خولەکی دەوێ گەرم بێتەوە" دواتر ڕووم سوڕاند

لە جۆری من نیت / Not my type {تەواو بووە✔}Where stories live. Discover now