|Day 0

895 142 329
                                    

⊱────── ❝A favour to ask❞ ──────⊰

───────────────


چۆن ژیانێك بژین کە هەموو ئارەزوو و خەونەکانمانی تێدا بەدی بێت؟ ئایا لیستی ئەو شتانەت هەیە کە حەز دەکەیت پێش مردنت بیکەیت؟

هەرچەندە بەدووری نازانرێت هەموو کەسێک لیستی ئاواتەکانی خۆی هەبێت یان هەر جۆرە خولیایەکی هەبێت لەوەی کە ئارەزووی بەدەستهێنانی چی دەکات پێش کۆتایی ژیانی.

ئەگەر کەسێک بیەوێت ژیانێکی سادە بە ئارامی دەروونییەوە بژی، بە هیچ شێوەیەك کێشە لەوەدا نییە، ڕاستە؟

کەواتە بۆچی خەڵک دەبینیت کە بڕیارت لەسەر دەدەن بەهۆی ئەوەی ژیانێکی سادە و تەواو دەژیت؟

بۆچی وات لێدەکەن وا بیربکەیتەوە ژیانکردن بە یاسا کارێکی خراپە؟؟ بۆ بەزەییان پێتدا دێتەوە؟

ڕەنگە هەندێکیان چالاکیی درێژخایەنیان هەبێت، وەك سەرگەرمی و خولیا کە دەیانەوێت بیکەن.

بەڵام سیۆن نایکات.

بۆ داهاتوویەکی نایاب و سەقامگیر کە شتەکە بەستراوەتەوە بە خۆشی زیاتر و خەمۆکی کەمتر لەوەی کە ئێستا هەیەتی..

سیۆن ژیانێکی زۆر سەرقاڵی بەسەر بردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنەی کە لە تەمەنی 24 ساڵیدا هەیبووە.

دایک و باوکی بە توندی فشاریان خستۆتە سەری بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی لە پێناو داهاتوویەکی سەقامگیردا.

کاتێک سیۆن نمرەی نایاب بەدەست دەهێنێت، خۆی دەبینێتەوە کە یاساکانی ژیان کە ئەوەندە بەخشندە نین، ئەمەش وا دەکات کە ناچاربێت سێ ساڵی دیکە بەسەر ببات بۆ دۆزینەوەی کارێکی گونجاو کە ژینگەیەکی باش لەگەڵ مووچەیەکی باشدا دابین بکات بۆ ئەوەی پێویستی ڕۆژانەی دەست بکەوێت..

ئێستاش دوای چوار ساڵی درێژخایەن لە کارکردن، دواجار سیۆن خانوویەکی بۆ خۆی کڕیوە، بەڵام ئاهەنگی گواستنەوەی ماڵەکەی لە نیوەی شەودا لەگەڵ هاوکارەکانیدا بە تەواوی باش نەڕۆیشت لەگەڵ درککردنە لەناکاوەکەی..

زۆر بەداخەوە ئەو سینگڵ بوو...

بۆ کەسێک کە بە شێوەیەکی ناباوەڕ زیرەکە و دەزانێت چۆن خۆی پێشکەش بکات، ئەوە شتێکی خراپ بوو.

کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی بە ڕوخسارێکی دڵڕفێنەوە، هەر کەسێک بە ئاسانی دەتوانێت کەسایەتی متمانە بەخۆبوونی ببینێت کە ئەزمووندارترینە لە ژیانی هاوڕێیەتیدا.

بەڵام هەندێک جار ئارەزووی هاوارکردنی دەکرد، تەنها لەبەر ئەوەی کۆمەڵایەتی و متمانە بەخۆبووە، مانای ئەوە نییە ژیانی خۆشەویستی پڕ بێت لە کارلێکی خۆش و بەچێژ.

دڵنیابە، مەرج نییە کەسێک کە بەرکەوتنی نەبێت لەلایەن هاوبەشێکەوە شتێکی خراپ بێت.

لە ڕاستیدا سیۆن زۆر بێزار نەبوو لە نەبوونی هاوبەشێك بۆ بەرکەوتن و ژیانکردن لەگەڵیدا...

20 ڕۆژی کچێنی || [Slow Updates]Where stories live. Discover now