پـەڕەی" چـوارەم

2.4K 300 75
                                    


ڤۆت&کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ︎☯︎

..."ئەو گەوره بازرگانی ئەمەریکایە..خاوەن زنجیرە کۆمپانیایەکە لێرە..وە کەسێکی خانەدان و بەڕێزە..ئەو کیم'تایهیۆنگە.."...باپیرەی ئەمێلیا وتی بە خەندەوە دایکی ئەمێلیا کاتێ گوێبیستی ناوی کیم'تایهیۆنگ بوو چاوەکانی لە شۆکا کرایەوە..."ب بەەڵام ئەو خێزانە"...دایکی ئەمێلیا ویستی قسەکەی تەواو بکات بەڵام باپیرەی ئەمێلیا پێی بڕی..."دەی ئەوەندە پرسیارە بەسە..با دوانەکەوم و زاوای داهاتومان زۆر چاوەڕێ نەکات"...باپیرەی ئەمێلیا وتی بە خەندەوە چاکێتەکەی هەڵگرت و بەرەو دەروە ڕۆشت..."ئای خوایە خۆت یارمەتی دەری کچەکەم بە..من ئێستا چۆن ئەو کچە ڕزگار بکەم"...دایکی ئەمێلیا وتی بە خەمەوە خەریکی کۆکردنەوەی خوانی بەیانی بوو ئاهێکی هەڵکێشا بۆ بێ بەختی کچەکەی کە چۆن بوە قوربانی باپیرە پارە پەرستەکەی لەناخەوە تەنیا هیوای بەختەوەری بۆ کچەکەی ئەخوازی بەڵام بێ ئاگایا لەوەی کە کچەکەی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کردووە کە وەکو گڕکانێک وایە لە دەرەوە هێمن و بێ کێشە لە ناوەوە سوتێنەر و بێ هەست و ویژدان.

..."واهـ"...باپیرەی ئەمێلیا وتی کاتێ لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی لەبەردەم کۆمپانیاکەی تایهیۆنگ کە لەژێر ناونیشانی{(KTH SHIP)}
کاتێ ڕۆشتە ژورەوە سەری سوڕما لە گەورەی و جوانی کۆمپانیە ڕاستە ئەمە یەکەم جاری نییە بەڵام کاتێ ئەو یەکەم جار هات بۆ کۆمپانیاکە بەم شێوەیە نەبوو بەڵام ئێستا تەواو بە شێوەیەکی کلاسیک و تێکەڵ بە مۆدێرن دیزاین کراوەتەوە..."بەڕێوبەر لە ژورەوەیە"...باپیرەی ئەمێلیا وتی بە فیزەوە سکرتێرەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری باپیرەی ئەمێلیای کرد..."بەڵێ..بەڵام بڵێ کێ هاتووە؟"...سکرتێرەکە وتی بە ڕێزەوە بێگومان پەروەردەی دەستی کیم تایهیۆنگە..."پێی بڵێ خزمی داهاتووی هاتووە"...باپیرەی ئەمێلیا وتی کاتێ بە دەستی یەقەی قەمیسەکەی چاک کرد و سکرتێرەکە تەنیا بە پرسیارەوە سەیری دەکرد..."سڵاو بەڕێز کیم..بەڕێزێک هاتووە ئەڵێ پێی بڵێ کە خزمی داهاتووی بەڕێزتانە..بەسەر چاو بەڕێزم"...سکرتێرەکەی وتی بە ئەو پەڕی ڕێزەوە کاتێ لەڕێگەی ئاریا فۆنەکەی پەیوەندی بە تایهیۆنگەوە کرد و دواتر بە دەستەکانی ئاماژەی بۆ ژورەکەی تایهیۆنگ کرد
باپیرەی ئەمێلیا خۆی ڕێک خست و دواتر لە دەرگای دا گوێ لە دەنگێکی تەواو قوڵ و پیاوەنە بوو..."سڵاو بەڕێزم"...باپیرەی ئەمێلیا وتی بە خەندە فێڵبازەکەیەوە دەستی کرد بە ڕۆڵگێڕان و زمان لوسیەکەی..."بەخێر بێی بەڕێز داوسن..دەمێکە یەکمان نەبینیوە"...تایهیۆنگ وتی کاتێ قاچی خستە سەر قاچ و برۆی لای ڕاستی بەرز کردەوە لەناو قاتە ڕەشکەیدا وەکو گەورە پیاوێکی خانەدان دەر ئەکەوێت..."سوپاس بەڕێزم..بۆچی ئەزیەتت کێشا ناردتت بە دوامدا خۆم ئەهاتم"...باپیرەی ئەمێلیا وتی بە شێوە فێڵبازەکەی تایهیۆنگیش بزەیەکی کرد بێگومان تایهیۆنگ لە هەموو کەس زیاتر ئەو ئەناسێت چونکە بۆ ماوەی چەندین ساڵە کارگەکەی لەژێر دەستی ئەودا بووەو تەواوی داهاتەکەی بۆخۆی بردوە..."بەڕێز داوسن خۆت تەواوی بابەتەکە ئەزانی..کەواتە داهاتەی چەندین ساڵەی کارگەکەت چی لێکرد..بە ڕونتر قسە بکەم بۆچی فێڵت کرد..گەر هیچ کەسێک من نەناسێ خۆت لە هەموو کەس باشتر من ئەناسی "...تایهیۆنگ وتی بە توڕەیەوە و باپیرەی ئەمێلیا ڕەنگی ترسی گرت..."بەڕێزم خۆت ئەزانی کوڕەکەم لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوو بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لە دەست دا..وە لەو کاتەوە هاوسەرەکەی و کچ و کوڕەکەی لە لای من ئەژین..وە لەبەر ئەوە بوو ناچار بم کە وا بکەم..وە هەروەها کچەکەی ئەمساڵ ڕۆشتە کۆلێژ وە کوڕەکەی لە باخچەی ساوایانە بۆیە ئەبێ خەرجی خوێندنی ئەوانیش بکەم"...باپیرەی ئەمێلیا وتی خۆی بە خەمبار نیشاندا..."ئا بەڕاست وابزانم جەنابتان ئەمێلیای نەوەمتان بینیوە..8 ساڵ بەر لە ئێستا بوو یەکتریتان بینی لە کارگەکە.. ئەو کات ئەمێلیا بچوک بوو.. بەڵام ئێستا ئەو بە تەواوی گەورە بووە"...باپیرەی ئەمێلیا وتی بە زمان لوسەکەیەوە کاتێ سەرنجی دا تایهیۆنگ بۆ ماوەیک کەوتە بیرکردنەوە..."سەیرکە ئەوە ئەمێلیایە..لەو وێنەیەدا تەمەنی 19 ساڵە..وە ئێستا 20 ساڵە"...باپیرەی ئەمێلیا وتی کاتێ وێنەیەکی ئەمێلیای نیشاندا که لەکاتێ ڕۆژ ئاوا بوون گیراوە کە لەوێدا قژی کورتە.

خـانـەدان.../کـیـم تـایـهـیـۆنـگ(کۆتای هاتووە)Onde histórias criam vida. Descubra agora