PART -two

32 3 4
                                    

هەستام لەخەو دایکم بینی لە چێشتخانە خەریکی خواردن دروست کردن بوو ئۆۆ دایکە بۆنێکی خۆش دێت لە دوێنێوە نانم نەخواردوە دایکە بەراستی من سەرسامم بە خواردنەکانی تۆۆ لە دواوە دایکم لە باوەش کرد بەراستی خۆشم دەوێی دایکی ئازیزم
منیش کچە شیرینەکەم دەتوانی ئەوە ببەیتە سەر خوانەکە
بەڵی بێگومان دایکە نایابەکەم
دایکم دەستی لەسەرم دا ئایە نەخۆشی ؟
نەخێر ئەوەت لەکوێ هێنا  ئەی ئەو زۆر بڵێیە چیە خەونت بینیوە
نانا  من هەر خۆشم دەوێی  رۆشتمە سەر خوانەکە هەر دەم دەمویست دەرفەتێک بدۆزمەوە بۆ کردنەوەی باسی ئەوەی کە لێرە برۆین  لەسەر خوانەکە بوین

باوکم هاتەوە دایکم بۆ دوا کەوتی خەریکی کار بووم بەراستی ماندوو کەرە ئەو وڵاتە. بە دەرفەتم زانی
وتم  بۆ لێرە نەرۆین
دایکم: بۆکوێ؟
من : هەرشوێنێک جگە لە کۆریای باکور بەراستی ئێرە زۆر سەختە
ژیان بەسەر بردنی

دایکم: کچم بەدڵنیایەوە تۆ ئەمرۆ باش نیت ئاگات لە قسەکانتە؟

باوکم: سەر مەخەسەری کچم ئەوەت لە کوێ هێنا؟

من: هەر بەراست بێزار نەبون لە کێشەو جەنگو یاساکانی ئەم وڵاتە
بۆچی کەمێک بیر لە رۆشتن ناکەنەوە
باوکە تۆ بێزار نەبوی لە خزمەت کردنێکی بێ سوود؟

باوکم: کچم کارێکی سەختە رۆشتن لێرە
ئەوە لە توانای ئێمە دانیە چی ئەگەر ئێمەیان گرت لە رێگا؟
واز لەو باسە بێنە نانەکەت بخۆ

بە بێهیوایەوە بە هێواشی نانەکەم خوارد لە دەم خۆمەوە وتم لەوانەیە پێویست بکات ئەو باسە لەبیر بکەم  ئەو رۆژە هەستم بە بێهیوای زۆر دەکرد  هەستام رۆشتمە  ژورەکەم  دەمویست  هەمو دارو دیواروکان بشکێنم لە بێزاریا  دەستم خستە سەر ئەژنۆم گریانێکی زۆر لە ناخم دا مابویەوە  زیاتر رقم لەوە دەبویەوە کە ناتوانم بگریم دەستم کرد بە دەرس خوێندن  بیرم هاتەوە کە نەرۆشتبوم بۆ قوتابخانە ئەرکەکانی قـوتابخانە نازانم نەمدەتوانی برۆمو لێیان بپرسم چونکە هیچ هاورێیەکم نەبوو
دەستم کرد بە گریان سەرینەکەم خستە سەر چاوم

ویستم برۆمە دەرەوە هەوایەکی پاک هەڵمژم رۆشتمە شوێنە نهێنیەکەم
سەیری دارەکەم کرد بینیم ئەو کورەی شانم بەر شانی کەوت پشتی بە دارەکەوە نوساندبوو  کتێبێکی خستبویە سەر چاوی لەبەر خۆمەوە وتم
ئایە ئێرە شوێنی نهێنی خەڵکی تریشە ؟
نەمویست نیزیکی دارەکە بکەومەوە بۆیە بێ ئەوەی سەیری دواوە بکەم رۆشتم بۆ لای دارێکی تر   بەهۆی ئەو شتانەی باوکم وتی لەسەر خوانەکە هەستم بەبێهیوایەکی زۆر دەکرد تانها دەمویست شوێنێکی ئارام بدۆزمەوە کە لێی بگریم بێ ئەوەی بیر بکەمەوە کە کەسێکی تر لێرەیە فرمێسک بە چاوما هاتە خوارەوە  سەرم خستە سەر ئەژنۆم

لەناکاو. کەسێک دەستی خستە سەر شانم

ئایە تۆ باشیت؟
سەرم بەرز کردەوە بینیم هەمان کەسە  نەمویست قسە بکەم
بەڵێ باشم سوپاس دەتوانی برۆی
 
ئایە شتێک بێزارت دەکات کە وای لێکردوی لێرە بەتەنها بگریت ؟

  NORTH KOREAN COLDNESS Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz