Part 1

198 36 54
                                    

POV Victoria
لە قوتابخانە بڕیاردانەوە بچینە گەشت وە دەبێت بەیانی زوو هەڵبستم چونکە هەمیشە قوتابیە دوا کەوتوەکەم هەستام و جل و بەرگەکانم گۆڕی و چومە خوارەوە نان بخۆم

دواتر دەمویست بە پێ بڕۆمە قوتابخانە لە ڕێگا هاوڕێکەمم بینی ( ئێلا / من و ئەوم بۆ ماوەی پێنج ساڵە هاوڕێی و زۆر کەسایەتیەکی کیوتی هەیە )

ڤیکتۆریا : سڵاو ئێلی

ئێلا : تۆ کەی ئەتوانی ناوی من بەجوانی بهێنیت
( دانەیەکی کێشا بەسەرما ) گەمژە من لە تۆ گەورەترم

ڤیکیۆریا : تەواو تەواو ئێلا خاتوون ( هەردووکیان پێکەنین )

دواتر لەڕێگادا ئێلا هەر بۆڵە بۆڵی دەکرد کە ناڕازیە لەم گەشتەی قوتابخانە بەهۆی ئەوەی هاوپۆلە کوڕە ئیزياجەکانمان دێنن چونکە ئەو حەزی بەچارەیان نەبوو

لەڕاستیدا یەکێک لە هاوپۆلە کوڕەکانم هەمیشە سەرنجم ڕادەکێشێت ( سۆنگهوون ) کەسایەتیەکی ساردی هەیە بەڵام دەتوانم هەندێک جار پێکەنینەکانی ببینم کە چەند جوانن

لەم بیرکردنەوەنە هاتمە دەرەوە کە ئێلا بە چرپە وتی ئەوە کچ بێزارکەرەکانی قوتابخانەن

ڤیکتۆریا : ئایا ئەوانە جگە لە سەیر کردنی ئێمە کاری تریان نیە( سێری ئێلام کرد)

ئێلا : بۆ بەمن ئەڵێیت ( خەریکی مۆڕەکردن بوو )

ڤیکتۆریا : هەزەلی

بەم قسانە لەچاو ئەو کچە گەمژانە ڕزگارمان بوو کە هەمیشە خەریکی بێزارکردنی کەسانی قوتابخانەن و خەریکی خۆ نزیککردنەوەن لە کوڕانی قوتابخانە بەتایبەتی سۆنگهوون چونکە ئەو باوکی خاوەنی قوتابخانەکەیە بەڵام ئەو لەس جۆرە کوڕانە نیە زۆر کجی بەلاوە گرنگ بێت

( پاش ماوەیەک )

مامۆستا : زۆر باشە کە هەمووان ئامادەن ئێستا دەتوانین بڕۆین

کاتێک چومە نێو پاسەکە ئێلا خێرا خۆی کردە لای هاوڕێ بێزارکەرەکانی و منی وەلا نا تش گەمژە

بەناچاری دەبوایە لای دوژمنەکەم ( لینۆ ) دابنیشم

هەموان دەزانن کە ڕقم لە ئەو دەبێتەوە چونکە بەردەوام بێزارم دەکات و خۆی لەمن نزیک ئەکاتەوە

کاتێک دەمویست لەلای ئەو دابنیشم خێرا کەسێک دەستی گرتم و لەلای خۆی منی دانیشاند کە ئەویش

سۆنگهوون بوو شۆک بووم بە کارە لەناکاوەی سۆنگهوون : ببورە ئەو لەلای من دادەنیشێت ( ڕوی لە
لینۆ بوو کاتێک بە دەموچاوە ساردەکەی قسەی دەکرد )

زۆر بە ئاشکرا توڕەی بە ڕوخساری لینۆوە دەبینرا بەڵام بێدەنگی هەڵ بژارد

ڤیکتۆریا : سپاس بۆ یارمەتیدانم ( سۆنگهوون جگە لە
سەیرکردنێکی هیچی ترینەوت )

ڤیکتۆریا : ڕوم کردە پەنجەرەکەو لە دڵی خۆم وتم ( پۆزاووی تش )

.
.
...... بەردەوامە🦋.......

The spiders web - تۆڕیی جاڵجاڵۆکە Where stories live. Discover now