Part 10

36 11 100
                                    

..
..

سۆنگهوون بەرەو ڕووی ڤیکتۆریا ڕۆشت و بەجۆرێک قژی گرت کە خەریکبوو تاڵەکانی لەڕەگەوە دەربێنێت
.
.
سۆنگهوون : وادیارە هێشتا ئاقڵ نەبوویت و ئەتەوێت یاریەکەم لەگەڵتا بەردەوام بێت ( ڤیکتۆریا لەژێر دەستی فرمێسکەکانی ئەبینران )
.
.
ڤیکتۆریا : بەرمدە هەی بێنرخ .. تۆیەک کەدایکت نەبووە پەروەردەت بکات و فێرت بکات بەم شێوەیە دەست لە ئافرەت بەرز نەکەیتەوە چاوەڕێت بەرامبەرەکەت چ کاردانەوەیەکی هەبێت ( ئەوەنە بەڕەقی قسەکانی کرد بۆساتێک سۆنگهوون قژی بەردا و کەوتە سەر زەویەکە )
.
.
سۆنگهوون : چیت وت .. دووبارەی بکەرەوە ( کاتێک بەرەو ڕووی ڤیکتۆریا ئەڕۆیشت لەکاتێک چاکەتەکەی فڕێدایە سەرزەویەکەو قۆڵەکانی کراسەکەی هەڵدایەوە )
.
.
ڤیکتۆریا هەستی کرد کە نەئەبوو ئەو قسەیە بکات چونکە کاردانەوەیەکی بینی کە هەرگیز لەسۆنگهوونی نەبینی بوو پێشبینی کردبوو ڕێک لەوێ بیکوژێت کاتێک بەو نیگایانە سێری ئەکرد
.
.
سۆنگهوون : هەستە .. پێم وتی هەستە ئەبوو لەسەرەتاوە ئەوەم بکردایە ( کاتێک بەرەو ڕووی ڕۆشت و بەقژ بەرزی کردەوە )
.
.
لەژێر شۆکی هەموو کارمەندەکانا کچەکەی پەلکێشی ئۆتۆمبێلە نایاب و گرابەهاکەی کرد تەنانەت کەسێیان
بوێری ئەوەیان نەبوو کە ئەو کچە ڕزگار بکەن
.
.
ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم دارستانێک وەستا کە لە نزیکیەوە خانویەکی گەورە کەزیاتر لەکۆشکە خێزانیەکەیان ئەچوو هەبوو وە سۆنگهوون بەزۆر ڤیکتۆریای پەلکێشی کرد
.
.
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە براکەی سۆنگهوون ( جەیک ) تێبینی ئەو ژاوە ژاوەی کۆشکەکەی کردوو بەرەو ڕووی دەرگاکە چوو
.
.
جەیک لە سۆنگهوون خراپترە ئەگەر باسەکە باسی تۆڵەسەندنەوە بێت و سۆنگهوون هەرگیز بۆ هاوڕێکانی باسی نەکردوە کە برایەکی هەیە و کەس نایناسێت
وە زۆر باشیش ڤیکتۆریا ئەناسێت بەڵام
هەستێکی سەیری بەرامبەر ڤیکتۆریا هەیە
.
.
جەیک : هێمن بەرەوە چیی ئەکەیت ( بەرەوڕووی هەردکووکیان چوو تا ڤیکتۆریا لەدەستی دەربێنێت )
.
.
سۆنگهوون : یاری بە بوکەڵەکە ئەکەم ( دووبارە قۆڵیی ڤیکتۆریای گرت و بەرەو یەکێک لەژوورەکان بەڕێکەوت )
.
.
ڤیکتۆریا تەنها بەشۆکەوە سێری ڕووداوەکانی ئەکرد
کوا ئەو کچەی بەتەمایی تۆڵەسەندنەوە بوو لەیەکەم
هەل سۆنگهوون بەتەواوی دەستی گرتوە بەسەریدا و هیچ شتێکی لەدەست نایەت بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لەدەستی ئەو دڕندەیە
.
.
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە پاڵی بە ڤیکتۆریاوە نا تا بکەوێتە سەر زەویەکە بە گریانەوە وە لەدوای خۆی دەرگاکەی داخست
.
.
لەپڕ وازی لەسەیرکردنە توڕەکانی هێناو بەرامبەر بە ڤیکتۆریا و لەنێو دۆڵابی جلەکان بەدوای شتێک ئەگەڕا کە ئەویش کەلەپچە بوو
.
.
هەر لەگەڵ دۆزینەوەی بەرەو ڕووی ئەو کچە چوو کەنازانێت چارەنوسی چۆنەبێت لەژێر دەستی ئەو
کەسە توڕەیە
.
.
قۆڵی ڤیکتۆریای گرتوو بەلایەکی بێدەکەوە بەکەلەپچەکە بەستی کە بەشێوەیەک توندی کردبوو لەگەڵ هەر جوڵەیەک کەلەپچەکە دەستی ڤیکتۆریای برینار ئەکرد
.
.
ڤیکتۆریا : تەنها داوای لێبوردن ئەکەم ( بەهیوای ئەوەی بتوانێت بە وشەیەکیش بێت ئەو کەسەی بەرامبەری کەمێک بەزەی بنوێنێت )
.
.
سۆنگهوون : ئێستا ئەیبینی سنور بەزاندن واتای چیی ( ئەو قسەیەی لەنزیک ڕوخساری ڤیکتۆریا کرد )
.
.
ڕۆشتە دەرەوە لەژورەکە کە ترسێکی گەورەی لەدڵی ڤیکتۆریا دروست کرد
.
.
وە دوای چەند خولەکێک گەڕایەوە کە مقەستێکی لەدەست بوو ڤیکتۆریا هەر بەبینینی ئەو دیمەنە ئەیویست ڕێگایەک بدۆزێتۆ بۆ ڕاکردن بەڵام بەداخەوە دەستی بەرستراوە
.
.
سۆنگهوون لێی نزیک بویەوە و وایکرد ڕوخساری بەرامبەر ئەو کچە ترساوەبێت و بێ یەک و دوو قژی بڕیی
.
.
ڤیکتۆریا تەنها شۆک بوبو ئەو قژە درێژەکەی زۆر خۆش ئەوێت چونکە لەدایکیەوە ئەو گەنجینەیەی بۆماوەتەوە و بەردەوام گرنگی پێداوە و نەیئەهێشت کەس دەست لە قژی بدات بەڵام کەسێک کە تەنانەت ناشزانێ بۆوا ئەکات لەبن دەستەکانی برد زۆر بەئاسانیی
.
.
تاکە دەنگە کە لەو ژوورەوە ئەبیسترا تەنها دەنگی گریانی کچێکی بوو کە هیوای ئەخواست ئەوە نەبینێت کە بەدەست سۆنگهوونەوەیە
.
.
سۆنگهوون قژە ڕەشەکەی بەدەست هەڵگرت و و بەبەرچاوی ڤیکتۆریاوە خستیە سەلەی خۆڵەکەوە وەک شتێکی بێبات
.
.
چێژی ئەبینی لەو گریانە لەسەر خۆیەی
ڤیکتۆریا کە هیچی لەدەست نایەت
.
.
دەربارەی ئێلا بەردەوام پەیوەندی بە ڤیکتۆریاوە ئەکات بەڵام داخراوە چونکە هەموو شتێک لەنەردەستی سۆنگهوونە و چەنجار دەنگی بەسەر جۆنگوۆنا بەرزکردوە کە شوێنەکەی پێبڵێت بەڵام بێسودە
.
.
لەکۆمپانیا لەگەڵ سام قسە چاوەڕێی بەهیوای ئەوەی بیگەڕێنێتەوە و هیچ لەهاوڕێکەی نەکا
.
.
ئێلا : تکایە سام ئەگەر شتێک ئەزانیت پێمی بڵێ ( بەچاوێکی پڕەوە لە سامی ڕوانی )
.
.
سام دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر قسەی کرد
.
.
سام : وەرە لەگەڵم لەوانەیە شتێک بدۆزمەوە ( کاتێک لاپتۆپەکەی هەڵگرت و بەدوای شتێک ئەگەڕا )
.
.
لەوکاتە جۆنگوۆن هاتە ژورەوەو بەداخەوە کارەکەی لێ تێکدان هەر زوو هەستی کرد شتێک ئەشارنەوە
.
.
جۆنگوۆن : هیوادارم بە خۆشی ئەو لاپتۆپەم پێبدەن ( کاتێک بە زەردەخەنە شەیتانیەکەی بەرەو ڕووی ئەو دووکەسە چوو کە ترساون )
.
.
سام هیچ بژاردەیەکی تری نەما ئەیزانی ئەگەر بەقسەی نەکات شتێک ئەکات بەدڵی هیچیان نابێت و ناچار پێیدا بەڵام تەنها یەک چرکە
.
.
یەک چرکە بەس بوو بۆ ئەوەی جۆنگوۆن لاپتۆپەکە بکێشێت بە زەویەکەو پارچە پارچەی بکات ..
.
.
«« کاتی شەو »»
.
.
تاکە شت کە ڤیکتۆریا ئەیکات تەنها گریان و قسە پێوتنە بە سۆنگهوون و سەبارەت بە دەستی شین هەڵگەڕاون نەهۆی زۆر جوڵاندنی و ئازاری کەلەپچەکە
.
.
سۆنگهوون لەسەر کورسی ژووری کارکردنی دانیشتوەو بیر ئەکاتەوە چی لێبکات یاخود ڕاستر چ سزایەکی بدات
.
.
بەهاواری ڤیکتۆریا لەخەیاڵەکانی هاتە دەرەوە و بەخێرای بەرەو ژورەکەی ڕۆشت چ شتێک بوەتە هۆکاری ئەم هاوارە
.
.
بینی کەوا دەرگای ژورەکەی کراوەتەوە و هەر لەگەڵ چوونە ژورەوەیی شتێکی بینی کە بەڕادەیەک توڕەی کردبوو چاوەکانیی ئاگری توڕەییان لێ ئەباریی
.
.
بینی کە جەیک خەریکە بەزۆر ماچی ئەکات و ئەویش ئەیەوێت لەخۆی دووربخاتەوە بەڵام بێسودە
..
بەرەو ڕووی جەیک چوو زۆر بەخراپی لێیدا تاوەکوو جەیک لەهۆش خۆی چوو وە بۆی دەرکەوت سەرخۆشە بەڵام چ نەفرەتیەک وای لێکردوە هێندە بخواتەوە ئەو کارە بکات

The spiders web - تۆڕیی جاڵجاڵۆکە Where stories live. Discover now