.
.
سۆنگهوون لەناو بیرکردنەوەکانی نوقم بووە بیرکردنەوە لەجوانیەکەیی ئەو کچەی بەردەمی بیرکردنەوە لەوەی چاوی جەی بەدرێژایی ئاهەنگەکە لەسەری ڤیکتۆریا بووە بیرکردنەوەی لەوەی چەن نزیکی خۆی کردوەتەوە هەموو ئەم شتانە کەڵەکەبوون لەناو مێشکی
.
.
سۆنگهوون : ئەگەر ئەو پەڕاوانە ئەوەندە گرنگ نەئەبوون ڕێک لێرە دەستم ئەشکاندی جەی ( لەبەردەمی خۆیەوە قسەی کرد )
.
.
گڵاسە پڕ خواردنەوەکەی هەڵگرت و بەیەکجار هەمووی خواردەوە کاتێک چاوی تەنها لەسەر جەی و ڤیکتۆریا بوو
.
.
لەڕاستیا جەی لەنزیکی ڤیکتۆریا لەمێزە تایبەتیەکەی وەستاوە بەجۆرێک لێی نزیکە هەموو وردەکاریەکانی ڕووخساری ڤیکتۆریا ئەبینێت
.
.
کچێک کە نازانێت کۆتایی ئەم شەوە چۆن ئەبێت کچێک کە هیچ زیانێکی بۆ کەس نیە و باشی کەسە نزیکەکانی ئەوێت وای لەو دووبرایە کردوە کە خەریکن شەڕ ئەکەن لەسەری
.
.
جەی : هیچ شتێک هەیە بێزارت بکات ( کاتێک تێبینی کرد خەریکە باروودۆخی ڤیکتۆریا تێک ئەچێت )
.
.
ڤیکتۆریا : هاهـ لەڕاستیا نەخێر تەنها ئێرە کەمێک گەرمە ( کاتێک ئەیویست باوەڕی پێبهێنێت هیچ ناترسێت )
.
.
جەی دەستی ڕاکێشا بۆ ڤیکتۆریا بەمەبەستی سەما کردن
.
.
ڤیکتۆریاش ئەوەی بەهەل زانی بۆ بردنی ئەو کلیلەی لە گیرفانی جەیە
.
.
لەڕاستیا نزیکبونەوەی جەی لەڤیکتۆریا هەلی بۆ ڕەخساند کە بزانێت کلیلی ژوورە نهێنیەکەی لایە یاخود نا وە بەدانشتنی جەی لەسەر یەکێک لە کورسیەکان ڤیکتۆریا هەستی کرد شتێک ئەشارێتەوە وە ئەوکات بۆی دەرکەوت کەچیە
.
.
جەی بەتەواوی نوقمی چاوەکانی ڤیکتۆریا بووە ئەیەوێت چی لێبکات ئایا ئەزانێت بەدوای چیەوەیە یاخود نا
.
.
لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکەی ڤیکتۆریا یەکسەر کلیلەکەی بەبێ ئاگای جەی دەرهێنا
.
.
ئایا بەڕاستی جەی هەستی بەوە نەکرد یان تەنها ئەیەوێت بزانێت ئەگات بەچیی
.
.
جەی لێی نزیک بوویەوە بەمەبستی ماچکردنی لەبەرچاوی هەموو میوانەکان بەڵام هەرزوو ڤیکتۆریا خۆی لێ دورخستەوە
.
.
ڤیکتۆریا : ببورە بەڕاستی پێویستە بچمە دەستشۆر ( بەخێرای دەستی جەی لەکەمەری دورخستەوە )
.
.
ڤیکتۆریا لەو کۆشکە گەورەیە ون بوبو چونکە نەیتوانیی دەستشۆرەکە بدۆزێتەوە و زۆر دورکەوتبویەوە کەس لەم ناوەنەبوو
.
.
چاوی کەوتە سەر دەرگایەکی گەورە و بێ کات بەفیڕۆدان کردوە وایزانی بۆ شوێنێکی ڕاست هاتووە بەڵام بەتەواوی هەڵە بوو
.
.
ژورێک پڕە لەوێنەکانی ئەو هەموو چرکەیەک و هەموو ساتێکی سۆنگهوون و ڤیکتۆریا
.
.
تەواوی ئەم شتانە تەنها فێڵێک بووم بۆ ڕاکێشانی ڤیکتۆریا و سۆنگهوون بۆ ئەو کۆشکە
.
.
جەی خاڵی لاوازی سۆنگهوون بەکارئەهێنێت
.
.
ڤیکتۆریا بەشۆکەوە بەرەو ناوەڕاستی ژورە گەورەکە چوو کە وەک ئەلبومی وێنەکان وایە پڕە لەوێنەی هەڵواسراو بەشێکیان بە ڕەنگی سور داپۆشراون کە لەوانەیە ئەمانە کوژرابێت
.
.
تەنها وێنەکانی ڤیکتۆریا بە سەلامەتی ماونەتەوە
.
.
ڤیکتۆریا : من پێویستە ئەم شتانە بە سۆنگهوون بڵێم ( دەستی لەسەر لێوەکانی دانابوو بەشۆکەوە گەڕایە دواوە )
.
.
جەی : واتا ئێوە ئەتانویست فێڵ لەمن بکەن ( ڕێک لەدوای دەرگاکەوە بە پێکەنینە شەیتانیەکەیەوە دەرکەوت )
.
.
ڤیکتۆریا بەشۆکیەوە ئاوڕی دایەوە
.
.
جەی : ئایا وێنەکان بەجوامی گیراون خۆ هیچ لاریەکت نیە لەسەر ئەوەی من هەنێک وێنەی تۆم هەبێت ( دەستەکانی لە نێو گیرفانەکانی بوون و وە بەرە بەرە نزیک ئەبویەوە لەڤیکتۆریا )
.
.
ڤیکتۆریا : ئەوان ڕاستیان ئەکرد کاتێک وتیان تەنها نەخۆشێکە تۆ بەتەواوی شێت و نەخۆشیت ( بەڕەقی قسەکانی بەرەو ڕووی جەی کرد )
.
.
جەی لێی نزیک بویەوە بەجۆرێک کە ڤیکتۆریا پشتی بەر یەکێک لە دیوارە پڕ وێنەکان کەوت
.
.
جەی زۆر بەتوندی گەرووی ڤیکتۆریای گرت و بەهێواشی بەرزی ئەکردوە کە ڤیکتۆریا هەوڵی ئەدا دەستەکانی دوربخاتەوە بەڵام بێسود بوو وە جەی تائەهات دەستی تونتر ئەکردەوە
.
.
ڤیکتۆریا : تکایە من هیچ شتێکم نەکردوە ( کاتێک فرمێسکەکانی لەسەر ڕوخسارە جوانەکەی بەئاسانی تێبینی ئەکران )
.
.
جەی : ئایا منتان بەگەمژە زانیوە ئێستا پیشانتی ئەدەم کێ گەمژەیە ، وە هێشتا قسەی گەورە گەورە ئەکەیت بەڕاستی بوێریت ( کاتێک دەستی لەگەرووی ڤیکتۆریا کردەوەو خێرا دەستی گرت وو ڕایکێشایە دەرەوە )
.
.
ڤیکتۆریا تەنها دەستی لەگەرووی خۆی و هەوڵی ئەدا هەناسەکانی ڕێک بخاتەوە
.
.
وەلەبەشی پشتەوەی کۆشکە گەورەکەی بەقژ ئەو کچەی پەلکێشی سەیارەکەی کرد
.
.
ڤیکتۆریا : تکایە ئەوە هەڵەی ئەوانە نەوەکو من بەڕاستی ئەوان هەڕەشەیان لەمن کرد بۆ ئەم کارە ( ئەیویست هەموو شتەکان لەجەی بگەیەنێت و کەمێک توڕەیەکی کەم بکاتەوە )
.
.
جەی : دەمە نەفرەتیەکەت دابخە ئەگەر نا ( بەهاوارەوە قسەی بەرەو ڕووی ڤیکتۆریا کرد )
.
.دوای ماوەیەک گەیشتنە شوێنێت
.
.
شوێنێت کە بەتەواوی ترسناک دەرەکەوێت بەشەو وەکو شاخێکی گەورە وایە و لە خوارەوە ڕوبارێکی زۆر قوڵ هەیە
.
.
لەگەڵ هەر جوڵەیەکی هەڵە ئەکەویتە
ئاوەکەو ئەبیتە خواردنی ئەم شەوی ماسیەکان
.
.
جەی ڤیکتۆریای پەلکێشکرد بۆ سەر ئەو شاخە بەرزە ئایا بەتەمایە بیکوژێت یاخود بیترسێنێت
.
.
ڤیکتۆریا : تکایە من مەبەرە ئەو شوێنە ( بەگریانەوە قسەی ئەکرد و هەوڵی ئەدا دەستی جەی دووربخاتەوە )
.
.
جەی ڕێک لەبەرزترین شوێن دایناوە شانەکانی توند گرتوە و ڕووخساری ڤیکتۆریا بەرامبەریەتی لەگەڵ یەک جوڵە ڤیکتۆریا ئەکەوێتە خوارەوە
.
.
ڤیکتۆریا : تکایە ئەوە مەکە هەر شتێک بتەوێت من بۆتی ئەکەم .. من من تەنها داوای لێبوردن ئەکەم ( بەگریانەوە ئەیویست جەی بوەستێنێت )
.
.
جەی پێش ئەوەی قسەیەک بکات دەنگی چەک هات
.
.
چاوەکانی ڤیکتۆریا بەشۆکەوە کرانەوە بەرە بەرە جەی دەستی شلکرد لەسەر شانەکانیی ڤیکتۆریا
.
.
ڕوخسارە سپیەکەی کە تێکەڵ بوبو لەتوڕەی
لەدوای ئەوانەوە وەستابوو بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە
ئەوە کرد بەرامبەر جەی
.
.
سۆنگهوون بەیەکەم فیشەک پشتی جەی کردە ئامانج و نەیهێشت هیچ قسەیەک بکات بە بیرکردنەوەی خۆیی جەی کوشتوە بەڵام
.
.
لەوساتە جەی کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداو کەوت بەسەر ڤیکتۆریایا و هەردوکیان لە بەرزترین
شوێنەوە کەوتنە ناو ئاوەکە
.
.
سۆنگهوون بەخێرای بەرەو ڕووی ئەوان چوو بەهیوای ڕزگارکردنی ڤیکتۆریا
.
.
بەڵام نەیتوانیی دەستی ڤیکتۆریا بگرێت بۆیە بەناچاری خۆیی هەڵدایە ئاوەکە تابەو شێوەیە ڕزگاری بکات
.
.
ڕوبارەکە بەڕاستی قوڵ و تاریکە دۆزینەوەی ڤیکتۆریا بەڕاستی قورس بوو بۆی لەکۆتاییا بەرە بەرە چاوەکانی بەهۆی زۆر گرتنی هەناسەی دائەخران و لەهۆش خۆی چوو
.
.
YOU ARE READING
The spiders web - تۆڕیی جاڵجاڵۆکە
Action- چاوەڕێی گەورەترین شتەکان لەکەسە نزیکەکانت بکە 🍷 . . "ڤیکتۆریا" نەیدەویست ئەو شتانە ڕوو بدات