𝘾𝙝𝙖𝙥𝙩𝙚𝙧 8

587 111 156
                                    

دوای هەفتەیەک

دای هوو/هەفتەیەکە لە ماڵەوەم لەو ڕۆژەوە نەڕۆشتومەتەوە بۆ کۆلێژ وە ڕۆژانە یونا ئەوەی خوێندومانە پێم ئەڵێت.کاتژمێر بوو بە ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی.ئیمڕۆ ئەڕۆمەوە بۆ کۆلێژ،خۆم گۆڕی و ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە قژم بەست و هەندێک شێدارکەرەوەم یا لە ڕووخسارم و وە کرێمیشم یا لە لێوم چونکە من هەموو کات پێستی لێوم لێ ئەکەمەوە بۆیە کرێمی لێ ئەیەم تا باش بێت~ماسکەکەم کرد و ڕۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم.

یونا:بەیب من ئامادەم با بڕۆین
-
گەیشتینە کۆلێژ و بە ناو ڕاڕەوەکەدا دەڕۆیشتین هەموو ئەوانی لەوێ بوون سەیری منیان کرد دڵنیام ئێستا لەو گروپەیکە هەیانە بڵاوکراوەتەوە.بە سەر بەرزی بە ناو ڕاڕەوەکەدا دەڕۆشتم هەمیشە سەرم بەرزە چونکە لەسەر شتێکی خراپ شەڕم نەکردووە.گەیشتمە پۆلەکەو جی وو کە منی بینی ڕاستەوخۆ هات بۆ لام

جی وو:سڵاو دای هوو تۆ باشی زۆر خەمی تۆم بوو

سڵاو لە تۆش باشم سوپاس

جی وو:ترسام کە ئیتر نەیەیتەوە

جا بۆچی نەیەمەوە خۆ هیچ شتێکی خراپم نەکردوە"زەردەخەنەم کرد"

جی وو:ڕاستە"دەی با بڕۆین دانیشین"

ڕۆیشتین دانیشتین و یونا هاتە لامان چونکە ئەو نوێنەری پۆلە سڵاو لە هەموو ئەوانەی پۆلەکە ئەکا بۆیە کەمێک درەنگ ئەکەوێت
.
.
.
مامۆستا هاتە پۆلەوە

م:سڵاو

- سڵاو لە تۆش

مامۆستا دەستی کرد بە شیکردنەوەی وانەکە
.
م:کەواتە ئەگەر کەسێکی بیانی بە ئینگلیزی بڵێت زانیاریم لەسەر کۆریا پێ بڵێ ئێوە ئەڵێن چی!!

هیچ کەسێک هەڵنەستا  هەمووان خۆیان مەژقوڵ ئەکرد

م:باش کەواتە خۆم هەڵتان ئەسێنم"وای وت و سەیرێکی ناوی خوێندکارەکانی کرد"

- مامۆستا ئەوە زۆر قورسە"کوڕێک وتی"

My tomboy girlfriend ➰Where stories live. Discover now