Ch1🐋

622 64 52
                                    

ئـــــــــێـــــســـــــتــــــــــــا




من لە سەرەتای پێگەشتنمەوە ژیانم بوو بە دۆزەخ چوونکە باوکم وای کرد تووشی دەرونی بم...چەند مانگ لە خەستەخانە بووم بە هۆی ئەوەوە،ئەو هەڵە باوانەی کە کچ ئەیکات لە هەرزەکاریا،خۆشویستنی کوڕێک کە تەنها بۆ خۆشی خۆی لەگەڵم بووە و یاری بە هەستەکانم کردوە...
بەڵام ئەبێت لە هەڵەوە فێر بیت منیش فێر بووم و بومە کچێکی پێ گەشتوو.
























گەڕانەوە بۆ ڕابردوو.
کاتژمێر 2:57ی نیوەڕۆ
POV KELLY
بۆچی بۆ "کچ"هەموو شتێ ئەبێ عەیبە بێ؟
عاشق بوون=کوشتن
هەق=تۆ هەیت تا هەقت هەبێ؟
پێکەنین=کەم پێ بکەنە
یانی بجدی کەسی کەش هەیە ژیانی وەک من ئاوا بێ؟
نەتوانی بچێت بۆ قوتاخانە لەبەر ئازاری گیانی و چاوە سورەکانی کە وەک گۆمێکی خوێنی لێ هاتوە و ژێر چاوەکانی شین بوونەتەوە،تەنها لەبەر ئەوەی باوکم پارەی پێ نیە ماددەی هۆشبەر بکڕێت و خۆی پێ ئارام بکاتەوە...
ئارام کردنەوەی چی و شتی چی!باوەڕناکەن باوکی من تەنها لەسەر ئەوەی یەک دەقە درەنگ ئەڕۆم بۆ لای کە بانگم ئەکا چیم پێ ئەکا!
تەنها لەبەر ئەوەی کچم.
باوکی من کچی نا ئەویست هەر کوڕ کوڕ کوڕڕڕڕڕ
بۆیە منی  ناوێ ئێستا:)
خۆ یانی هەر باوکم نیە دایکمە پورەکانمە خاڵەکانمە یانی عائیلەی دایک و باوکم بەهیچ  جۆرێ کچیان ناوێ.
لای ئەوان کچ تەنها بوکەڵەیەکە و هیچی کە،کە ئەتوانن داخی دڵی خۆیان و توڕەی خۆیانی تیا دەر کەن.
ئاخر بەس بزانم کەی ئیتر ئەقڵی ئەم گەورە هیچانە گەورە ئەبێ!!
لەگەڵ ئەوەی فرمێسکەکانم دووبارە وەک کانیەک ڕێچکەی خۆی گرتەوە بۆ سەر چاوەکانم هەر کە گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگا بوو یەکسەر دەفتەرەکەم داخست و چاوەکانم سڕی.
زانیم کێیە دایکمە،دایکم نەبێ کێیە؟
دایکم وتی"چەنێکە باوکت لە خوارەوە بانگت ئەکا بۆ نایەیت؟ لێدانت ئەوێ دیسان؟؟"
وتم"ئاگام لێ نەبوو و گوێشم لێ  نەبوو.ئەی بێگومان چۆن گوێم لێ ئەبێ کە ئێوە لە قاتی خوارەوەن منیش قاتی سێ و بە دەم لێوێکەوە بانگم کەن"
"هەی دەرد باشە فێری دەم درێژی بووی؟ بۆ ئێوارە چاوت بە پاروێک نان نەکەوێ.کەمیش بڵێ بڕۆ خوارەوە با باوکت زیاتر توڕە نەبێ"
چی بکەم هەر ئەبێ بچم کە گەشتمە لای قادرمەکان و باوکمم بینی پچورکەیەک بە گیانما هاو زانیم چیە دیسانەوە لە سێدارە دانی منە کە درەنگ هاتوومەتە خوارەو و گوێم لێ نەبووە بانگم کات.
"بانگی منت کرد بوو؟"
چومە بەردەمی....
بێ یەک و دوو سێ زلەیەکی پیا کێشام بە هەموو هێزیەوە..
قژی گرتم و وتی"چەنێکە بانگی چ حەیوانێک ئەکەم هااا؟؟گوێت لێ نیە؟ئەبێ باجەکەی بەی.حەیف بۆ خۆم لە جیاتی ئەوەی کوڕێکم بێ کچێکی وەک تۆم هەیە خۆزگە لە سکی دایکتا ئەتۆپیت"
ئەو قسانەی وەک فیشەک یای لە دڵم هیچم نەکردوو گریام گریام گریامممم زۆر گریام باوکم بردمیە ژورەکەم و بە قایشەکەی دەستی ئەوەنەی لێیام ئەوەنەی لێیام نەبێتەوە،بێجگە لەوەی ژورەکەمی هەمووووووووووووی تێک دا....
هیلاک بوو لە لێدانم و چوە دەرەوە،ئەمە یەکەم جارە باوکم بەم شێوازە دڕندانەیە لێم با.تلیاکەکەی ئەم جارە زۆر بە تونی دەستی گرتوە بەسەریا.
دەستم کرد بە گریانێک کە فرمێسکم پێ نەما بیرێژم توانام نەماوە لەم ماڵە بژیم ئیتر مافی منی تیا نییە تەنانەت نانەکەش بە منەت ئەمەنێ.

بەدوای مۆبایلەکەم ئەگەڕام تەلەفون بۆ ئیسعاف کەم ڕزگارم کەن..

قەچەکانم لە باوەش گرت و ئەگریام لە ناکاو گوێم لە کردنەوەی دەرگا بوو،گوێم لێ بوو کە باوکم ئەی وت هیچ کێشەیەکمان نییە بە پەلە ویستم ڕاکەمە خوارەوە دەرگاکە کلیل درا بوو بە بەهێزی ئەم کێشا پیایا و تا دەنگم هەبوو ئەمقیژاند و داوای یارمەتیم ئەکرد.

"خاتوون تکایە لە دەرگاکە دوور بکەوە"

چەند جارێک ئەم قسەی دووبارە کردەوەو منیش بە قسەم کرد،دەرگاکە کرایەوە و چەند پیاو و ئافرەتێک بە جلی سپیەوە هاتنە ژورەکەمو چەن ئامێرێکیان پێ بوو کە پشکنیان بۆ ئەکردم بۆ حاڵم.هەژوو گیانم ئەلەرزی سەرم تا دەهات گرانتر ئەبوو وردە وردە بەر چاوەکانم ڕەش  بوون.

هەلاو ئازیزانم چۆنن باشن،لەگەڵ ڕەمەزان و مەکتەبا چۆنن؟
هیوام باشی هەموتانە
ئەمە چیرۆکە تازەکەمە و هیوادارم ئەکتیڤ بن و خۆشم ئەوێنننننننننننن😍🌿💜🐋🦋


Always smile 😭💜🐋🦋
💭

600 wsha🐳💙

💎ᴘᴀɪɴ~ئــــازار💎Where stories live. Discover now