ch8🐋.

140 27 39
                                    

چوومە نێو قوتابخانە بە ڕاڕەوەکەدا ئەڕۆشتم بە دوای لۆکەرەکەما ئەگەڕام بە دەم خەیاڵەوە لەپڕ کەسێک دەستی خستە سەر شانەکانم ڕاچڵەکیم.
ئاوڕم دایەوە بینیم
ماکس بوو بە نەفزەت بێ زۆر ترساندمی..

"گەمژە ئەزانی منت ترساند بەو ڕەفتارە مناڵانەیەتەوە؟"
بە ساردی و تۆزێ توڕە بوونەوە قسە کانم کرد باشە من ناتوانم کۆنتڕۆڵی توڕەیم کەم هەر کاتێک توڕە بم و فشارم بۆ بێت ڕێک ئه تەقموە و ئەوەی بە دەما بێت ئەبڵێم ئێستا بە زۆۆر زۆر خۆم کرتوە بەو کوڕە نەفرەتیەی بەرامبەرم نەتقمەوە.

تۆزێک بە سەرسوڕمانەوە سێری کردم بۆ ئەو کاردانەوەیم و وتی
"ئێهـ باشە بوورە من مەبەستم ئەوە نەبوو"
خۆی فەقیر کرد بوو وئەو قسانەی ئەکرد حەزم ئەکرد ڕێک بکێشم بە ناو دەمیا.
چاوم داخست و دەستەکانم بە شێوەی یۆگا دانا و چەند جارێک بردمە سەرەوە و هێنامە خوارەوە لەگەڵیا هەناسەیەکی قوڵیشم هەڵەمژی بۆئەوەی توڕەیەکەم کەم بکەمەوە.
ئەویش تەنها بە شۆکەوە سێری ئەکردم و  دواتر بەشەژاوییەوەوتی
"ئێ ئەزانی چی من ئەڕۆم ئەها مات و ئەوان ئم ئا ئەبێبڕۆم بۆلایان بەڵێ ئێ ئاگات لە حۆت بێ"
باشە ئێستا ـەم کوڕە تەواوە ئەگەر بەمن ئەڵێن من دڵنیام لە جێی من ئەو کوڕە زیاتر پێ ویستی پێیەتی کە چارەسەر وەر بگرێت.بەهەرحاڵ لۆکەرەکەم دۆزیەوە و شتەکانم تێ کرد دواتر کتێبی ئەو بابەتەم هێنا کە یەکەم وانە هەمان بوو.
چوومە پۆلەکەوە ماکس دانیشت بوو لەسەر یەکێک لە ڕەحلەکان و پشتی لە منبوو دیار بوو پێ ئەکەنی منیش بە بێدەنگی چوومە شوێنی خۆم و کتێبەکانم دەر هێنا چاوەڕێ بووم زەنگ لێیدا و مامۆستا بێت.دیارە من زوو هاتووم بۆیە سەماعە و مۆبایلەکەم دەر کرد و کردمە سەر گۆرانیەک و سەرم نا بە ڕەحلەکەوە.
دواتر یەکێ ڕای وەشاندم سەزم بەرز کردەوە ماکسم بینی منیش سەماعاکەم دانا و وتم
"چییە؟"
"زەنگلێیداوە گەمژە ئێستا مامۆستا یەت"
"ئهم باشە سپاس"

بێ دەنگ بوو وانەی یەکەم دەستی پێ کرد و بە بێ کێشە ڕۆی دواتر وانەی دووە و ئینجا ڕێستێکلە کۆتایااا.

برسیمە نازانم بۆ سەماعەکەم لەگوێیا بوو لەسەر گۆرانی
-Diet mountain Dew-
بوو کە هی "لانە دێڵ ڕەی"ی کە بە راستیی لای من زۆر تایبەتە.
گوێم لەوە ئەگرت و سەرم دا خست بوو چوومە کافێکە و شتێکم هەڵگرت و چوومە ستر مێزێکی تەنیا دانیشتم و نانم خوارد.لە ڕاستیدا هەست بە خۆشی ئەکەم کەتەنیابم...
باشە لەگەڵ گۆرانی و خواردنەکەیا بیرم ئەکردەوە کە چەنێ خۆش ئەبوو ئێستاجنۆکەیەکم هەبووایە و قسەم لەگەڵ بکردایە و کەس نەیبینیایە جگە لە خۆم؟
هەستێکی خۆش ئەبوو حەزی شێتانەم هەبوو بۆ نمونە لە شوێنێکی تاریک وەک شێت سەما کەم و گۆرانی بڵێمەوە ئەزانن تایبەت ئەبێ؟
یان لە ژێر باراندا وەک شێت سەماکەیت ئۆهـ ئەبێ چەنێ خۆش بێت!!
ئاگادار بووم کە قوتابیەکان یەک یەک هەەسان بۆ ئەوەی بڕۆنە ژورەوە بۆیە زانیم کە زەنگ لێی داوە...

بە ڕێڕەوەکەدا ڕۆشتم و ئەو کتێبانەم هێنا کە پێویستم پێی بوو بۆ وانەکانی دواتر.

چوومە شوێنەکەی خۆم دانیشتم بەڕاستی ئەمڕۆ تەنیایم زۆر پێویستە نازانم لە خۆمەوە دڵم زۆر تەنگەو ئەمەوێ بگریم،ئەهــــ.

مامۆستا هات و وانەی ئەخوێند و هەستم ئەمجارە گریانەکە زۆری بۆ هێنام و تەواو ناتوانم ئەوەنە هەڵی بگرم...
هەستامە سەر پێ و بە دەنگێکی لەرزۆکە وە وتم
"م-مامۆستا ئە-توانم بچم بۆ ت-والێت"
بە زۆر تا ئەوانەم لە دەم هاتە دەرەوە تا هەستم کرد شلەیەک لەسەر ڕوخسارمە،باش بوو قژەدرێژەکەم لەسەر دەم و چاوما بوو بۆیە کەس نەیبینیم بۆیە خێرا سڕیم.
"کێڵی دڵنیای کێشەت نیە؟"
مامۆستا وتی و سەرم بەرز کردەوە و هەمووان سێریان ئەکردم ئەوە وای کرد کە بشڵەژێم زەردەخەنەیکم کرد بە زۆر و وتم
"بەڵێ مامۆستا باشم ئێستا ئەتوانم بڕۆم؟"
سەری لەقاند و بە دەستی ئاماژەی بۆ کردم کە بڕۆم منیش بە خێرای ڕۆشتم هێشتا نەگەشتبوومە توالێتەکان کە فرمێسکەکانم بێ ویستی خۆم کەوتن.باشە ئەم نەفرەتیە چیە چ دۆزەخێک ڕوو ئەدا!!
چوومە توالێتەکەو دەرگاکەم داخست و لەسەر زەویەکە دانیشتم و دەستم کردە گریان بە بێ هۆ فرمێسکەکانم ئەوندە بە خێرای ئەهاتنە خوارەوە بە چاوەکانما کە سەر کوڵمەکانم ئەکزانەوە پێی..
ماوەیەک وا گریام بەڵام دواتر هەڵستامەوە و بە خۆمم وت
"کێڵی تۆ بەهێزیت  بەسەر هەموو شتێکا زاڵ ئەبیت تۆ کچێکی بە هێزیت کێڵی تۆ ئەتوانیت تۆرەحمەتت بە جێ هێشتوە ئەوەش ئەتوانیت تەواو چیتر مەگری کێڵی"
(ئێوەش کاتێک گریان زۆر بۆ هێنان وا بڵێن بە خۆتان بچنە بەردەم ئاوێنەیەک دڵنیا بن سوودی ئەبێت ئێوە خۆتان تان هەیە ئێوە بەسەر هەموویا زاڵ ئەبن،مەهێڵن ئەو فرمێسکانە ئەزێتان بەن و چاوە جوانەکانتان ئەزێت بات.ئێوە بەهێزن و بەسەر هەموویا زاڵ ئەبن)
هەستامەوە و چوومە بەردەم ئاوێنەکە چاوەکانم سوور بووبوونەوە گریان خەریک بوو بێت بەڵام ڕێگریم لێ گرت و نەمهێشت بێتە خوارە.دەم و چاوم شۆرد و چوومە دەرەوە دیار بوو کە زەنگ لێیداوە بۆیە چوومەوە پۆلەکەم باش بوو مامۆستای وانەی داهاتووی لێ نەبوو باش بوو بۆیە چوومە شوێنی خۆم و قژم بەشلی لەدواوە بەست.
ماکس هاتە بن گوێم و وتی
"ئایا دڵنیای باشی؟"
"ئهم"
"باشە بۆوا لەپڕا ڕۆشتی؟"
"ماکس ئەتوانیت ئەوەنە پرسیار نەکەیت؟"
ڕووم تێ کرد و وتم
"باشە ببورە"
"ئاساییە"
مامۆستا هات و دەستی  کرد بە وانە وتنەوە سپاس بۆ خوا ئەمە کۆتا وانەمان بوو زەنگ لێیدا و بە خێرای چوومە لای ڵۆکەرەکەمەوە و شتەکانم کردە نێو جانتاکەم و ڕۆشتم باش بوو ئالێکس لە دەرەوە بوو چاوەڕێی ئەکردم منیش ڕۆشتم بۆ لای وئەو زەردەخەنەی بۆ کردم بەڵام من جوابم نەدایەوە و ڕۆشتمە نێو سەیارەکە،ئالێکس سێری کردم و وتی
"کێڵی باشیت؟"
"کە چووینە ماڵەوە قسەی لەسەر ئەکەین بەڵام بائێستا بێدەنگ بین"
باشە درۆ ناکەم ئەگەر بڵێم دیسانەوە بە زۆر فرمێسکەکانم نەگرتبێ..





































سڵاووو چاو جوانەکانی من چۆنن ئەحواڵتان؟
هیوادارم باش و سەلامەت بن هەمووتانم خۆش ئەوێت و سپاسی ئەو کۆمێنتە شیرین و جوانانەتان ئەکەم کە لەو پاڕتەی نووسی بووم کە بەتەمام ئەم چیرۆکە بسڕمەوە،بەڕاستی دڵ خۆشتان کردم سپاستان ئەکەم😭💜💜.



خۆشم ئەوێن!!💜💜

always smile❣️❣️.

💎ᴘᴀɪɴ~ئــــازار💎Where stories live. Discover now