Ch2🐋

293 50 25
                                    

چاوەکانم کردەوە  سەرم تون بوو هیچشتێکم نابینی ڕوناکیەکی زۆر ئەیا لە چاوم.

چەند جارێک چاوەکانم تروکاند تاکو بە تەواوی کردمەوە من لە کوێم؟

چەند پەرستارێکم بینی کە بینیان هەستاوم چەند دەرمانێک و ئاویان دا پێم و بردمیانە ژورێک.

لەسەر کورسیەک دانیشتم و پەرستارەکە وتی ئێستا دکتۆر ئالێکس یەت.

مەراقمە ئەبێ چۆن بێ؟
سەرم داخست بوو قژم لەسەر دەم و چاوم بوو فرمێسکەکانیشم شەڕیان ئەکرد کامیان زوتر بکەون.
گوێم لە کردنەوەی دەرگا بوو،لەگەڵ کردنەوەی سەرم بەرز کردەوە...
پیاوێکم بینی باڵای بەرز بوو قژی بردبووە دواوە و ڕەنگی ڕەش بوو قژی..
تەمەنی لە نێو 23-24 ساڵێک ئەبوو...
هاتە پێشەوە و وتی
"سڵاو من دکتۆر ئالێکس،ئەبمە دکتۆری تایبەتیت .وە خۆشحاڵ ئەبم خۆتم پێ بناسێنی"
لە کۆتای قسەکانی زەردەخەنەیەکی جوانی پێ بەخشیم.
نازانم بۆ منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کردەوە.
"منیش ناوم کێڵیەتەمەنم 17یە ئەبمە 18"
"ئۆۆۆۆو کێڵی ناوێکی خۆشە.
وە خاتوو کێڵی ئەتوانیت متمانەم پێ بکەیت وەک هاوڕێیەکت گوێت بۆ ئەگرم،وە من حەزم لێیە گوێ لە خەمی ئەوانی دیکە گرم.خۆشحاڵیش ئەبم تۆش خەمەکانت و کێشەکانتم بۆ باس کەیت."
دکتۆرێکی شیرینە وە هەست ئەکەم ئەیەوێت ببمە هاوڕێی.
ئاخر باشە کەس هەیە حەز بە هاوڕێیەتی کچێکی ڕوخاو کا؟
سەیرە بەڵام ئەو دکتۆرە گەمژە.
"ببورە کە لە خەیاڵەکانت دەرت ئەکەم، بەڵام بۆ ئەوەی باشتر قسە کەین من ئەچم کوپێک چایت بۆ ئەهێنم وە تۆش بڕۆ دەست و دەم و چاوت بشۆرە و قژت کۆ کەرەوە."
تەنها سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند و ڕۆشم.
دەستشۆرەکە هەر لە نێو ژورەکە بوو.
چومە بەردەم ئاوێنەکەو کە سێری خۆمم کرد دووبارە فرمێسکەکانم دەستیان کردەوە بە شەڕ.

کەوتمە سەر ئەرزەکەو دەستم گرت بە سەرمەوە ئازاری هەبوو بە ڕادەی دۆزەخ دەستەکانم ئەلەرزین.

ئاگام لێ نەبوو دکتۆرەکە چەنێک بانگی ئەکردم گوکانم کپ بووبوون تەنها شت لە بەرچاوما بوو لێیانەکەی باوکم بوو..
لە ناکاو ئازارێک یای لە قۆڵم،ئۆو دەرزیان لێ داوم.چاوم کردەوە دکتۆرەکە لە بەردەممدا دانیشت بوو.دیارە دەرزی هێمن کردنەوەیان لێ داوم.


"باشە خاتوو کێڵی وەک وتم حەزم بە گوێ گرتنە باسی ژیانی خۆتم بۆ بکە
"
"باشە حەز ئەکەیت گوێت لە چیرۆکی ژیانی کچێکی ڕوخاو بێ کە ژیان لای ئەو بە هەموو شێوازێک مانای نەماوە؟"

"بۆ نا؟"

"باشە کەواتە با دەست پێ بکەم...
دایکم و باوکم دۆست بوون وە بە دڵنیایەوە بیر کردنەوەیان وەک یەک بووە ،لای ئەوان کچ تەنها بۆ بەتاڵکردنەوەی حەزەکان و توڕەیە،لای ئەوان کچ خزمەتکارە،لای ئەوان کچ بوکەڵەیەکی بێ هەستە.
ئەو کاتەی دایکم دوگیان بووە بە من و باوکم زانیویەتی کە من کچم بە هەموو شێوازێک منی ڕەت کردۆتەوە تەنانەت کە پورێکم باسی ئەکات ئەڵێت کە باوکم هەرچی ڕێگا بووە گرتویەتی بەر بۆ ئەوەی لە دایک نەبم.خۆزگە لە نێو سکی دایکم ئەمردم و نە ئەهاتمە دنیا"
دووبارەبارە فرمێسکە کانم هاتنەوە سەر چاوەکانم.

"باشە پرسیارێک تۆ ئەڵێی کە خێزانی دایکت و باوکت ڕقیان لە کچ بووە،کەواتە ئەو پورەت چۆن باسی ئەو کاتانەی بۆ تۆ کردوە؟"

"ئەو پورەم وەک ئەوانی کە نەبوو خۆشم نازانم بۆ بەڵام ئەو خۆشی ئەویستم،وە ئەویان کوشت لەبەر ئەوەی کوڕێکی خۆش ئەویست.
ئەگەر ڕێگە بدەی با  قسەکانم تەواو کەم..
وە من برایەکی لە خۆم گەورەترم هەیە کە بە هیچ شێوازێک خۆشی ناوێک تەنانەت ئەوەی خواش پێی ناخۆش بێ لەگەڵی کردوم یانی برای خوێنی خۆم!
هەمیشە بە ڕقەوە سێرم ئەکا و حەزەکانی لە منا بە تاڵ ئەکاتەوە،
وە باوکی من زیاد لە حەد توڕەیە لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەریش ئەخوا کە لێی ئەبڕێت وەک شێتی لێ یەت هەمیشە توڕەیەکەشی لە منا بە تاڵ ئەکاتەوە.هەندێ جار وتومە سکاڵای لەسەر تۆمار ئەکەم.. ،هێشتا بەو حاڵەوە دڵم قبوڵی ناکرد هێشتا ئەم وت ئەو باوکمە..بە هۆی ئەوەوە من لەساڵێکا لەوانەیە مانگێک دوو مانگ بڕۆمەوە قوتابخانە چونکە یەکەم ناهێڵن بڕۆم دووەمیش کێ هەیە بە چاوی شین بوەوە و جەستەیەکی بێ هێز بڕواتەوە قوتابخانە؟
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕفیقێکم هەبوو ئەو زۆر باش بوو لەگەڵم،هەمیشە دڵنەوای ئەکردم و لە تەنگانە لەگەڵما بووە و سەرچاوەی خۆشیەکانم بووە،ئەو هاوڕێیەم ناوی ئیڤی بوو خوێنەر بوو وە ئەو کتێبانەی کە تەواوی ئەکرد ئەی هێنا بۆ من و بە شارەوەی ئەم خوێندەوە بۆ ئەوەی باوکم و ئەوان نەزانن ئەگینا ...، وە دوای ماوەیەک هەستم کرد کە ئیڤی گۆراوە تا وای لێهات ئیتر قسەمان نەکردوە.
ببورە قسەکانم تێکەڵن بەڵام هەر ئەونەم پێ ئەکرێ"ٚ
بە دەم هەنسک و گریانەوە شتەکانم بۆ باس کرد ئەویش بە وردی گوێی بۆ گرتم وە دواتر دەستی کرد بە قسە کردن
"ئەتوانم بڵێم کە تۆ تاکە کچ نیت کە وایت چەنەها کچی کەش هەیە کە وایە بەڵام تۆ ئەبێ بەسەریا زاڵ بیت ڕاستە قورسە بەسەر ئەو خەمانە زاڵ بی بەڵام ئەبێ خۆت ورە بە خۆت بەی کە ئەتوانی،کە ئەتوانی ئەم خەمانە فەرامۆش کەیت تۆ لە ئێستایا چەنێک ئازار ئەکێشیت ئەوا دڵ نیا بە لە داهاتوو زیاتر لەم خەمانە خۆشی ئەبینی.بۆ ژیانێکی کاتی مەگری خۆشی ببینە.وە قورسە ئەو قسانە بەڵام ڕاستین.وە چی ئەڵێی پێکەوە بچینە باخچەکە؟"
بە هێمنی قسە کانی بۆ ئەکردم وە منیش پێشنیارەکەیم قبوڵ کرد و ڕۆشتین











ئەم پاڕتە لەسەر داوا کاری دوو هاوڕێی ئازیزم دام نا ئەگینا لە بەرنامەیا نەبوو داینێم....

وەک ڕێزێک لە ماندوو بونم ڤۆت و کۆمێنت کەن ووووو خۆشم ئەوێن.💐🌏🐋


Always smile😭🌺🐬👋🏻.

💎ᴘᴀɪɴ~ئــــازار💎Where stories live. Discover now