ch10🐋

127 26 56
                                    

گەشتینە ماڵەوە لە تەواوی ڕێگاکەیا بە زۆر خۆم گرت بوو کە نەگریم و لە ناوەوە هانی خۆم ئەدا تاوەک و نەگریەم بۆیە هەر کە چووینە ژورەوە یەکسەر باوەشم کرد ە ئالێکسا ئالێکس شۆک بوو بوو بەڵام باوەشی پیاکردمەوە.هەستم کرد کە سەر سنگیم تەڕ کردوە بە فرمێسکەکانم ماوەیک وا ماینەوە دواتر ئالێکس سەری هەڵبڕیم و سێری کردم و دواتر وتی
"کێ ئازاری داویت بۆوا ئەگریت کێڵی؟"
"ک-کەس ئازاری نە-دا-وم تەنها نازانم بۆ لەناوەڕاستی وانەدا دڵم پڕ بوو وە بەپەلە ڕام کردە تەوالێتەکان تاوەک و بگریەم خۆشم هیچ هۆکارێکم نەدوزیەوە کە بۆ ئەگریم."

"کەواتە پێویستت بە چارەسەرە کێڵی وە مەگری تاقانەکەم منت هەیە خەمت نەبێ باشە هەموو ئەو بیرکردنەوە نەرێنیانە لە مێشکت دەر بکە هیچ کەسێک لێرە نیە ئازارت بدا باشە ڕابردوو ڕۆشت.
بیر لە ڕابردوو مەکەوە لەئێستایە بژی و بیر لە داهاتوو بکەرەوە باشە..
ڕابردوو تازە ڕۆی ناتوانیت بیگەڕێنیتەوە ئەزانم کە بە هۆی ئەو ئازارانەی باوکت یا بووی پێت بیرت کەوتۆتەوەیان مێشکت ئەو کاتانەی بیر هاتۆتەوە و دڵت هەستی بە ئازارەکانی پێش و کردۆتەوە،بۆیە بیر لە ڕابردوو مەکەرەوە تازە ڕۆیشت و بە گریانی تۆ ناتوانیت بەگەڕێیتەوە و بیگۆڕیت."

توانای قسەم نەبوو ئەو ڕاستی ئەکرد بۆیە سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند و بە زۆر وتم

"سوپاس ئالێکس...وە من ئەچمە سەرەوە پشوو ئەدەم"

فرمێسکەکانم سڕی.باشە شتێکی بالێکسم بەدڵە کە زۆر مناقەشە ناکات بۆیە تەنها سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و منیش ڕۆشتم بۆ سەرەوە چووم شاوەرێکم کرد و دواتر جلێکی خەوم لەبەر کرد و قژم وشک کردەوە و هەنێک خەریکی پێستم بووم چوونکە بەڕاستی ئەوە ئارامی ئەکردمەوە وەلە کۆتایا چووم بخەوم و خەوتم.












END.pov

نزیکی مانگێک تێپەڕیوە بەسەر هەموو شتێکا و شتانێکی سەیر و چاوەڕوان کراو و نەکراو ڕووی داوە کێڵی هەستی بۆ ماکس هەیە و کە ئەمەی بەئالێکس وت بە دڵنیایەوە ئالێکس تووشی سەر سوڕمان بوو وە پێشی ناخۆش بوو.
وە کێڵی ئێستا باشترە واتا گریانی بێ هۆی نیە.
وە لەگەڵ ماکسا بەژداری پێشبڕکێیەکی یاری تۆپی باسکەیان کردوە کە وەرزشی دڵخوازی هەردووکیانە .

بەڵێ دوو ڕۆژی تر پێشبڕکێکە دەست پێ ئەکا و ئێستا کێڵی و ماکس و تیمەکەیان خەریکی ڕاهێنانن کێڵی ئەمڕۆ جیاوازە پرچی بە برزی بەستوە و کردویەتی بە پرچ و شۆڕتێکی nike'ی لەبەردایە کە گەورەیە و تا لای ئەژنۆکانیەتی وە بلوسێکی nikeبەهەمان شێوە زۆر جوان دەر کەوتبوو.

وە ماکس ئەیەوێ لە ڕۆژی پێشبڕکێکه لە کاتی تەواو بوونی یاریەکە داوای خۆشەویستی لە کێڵی بکات وە پێشبینی کراوە بۆ حەزەکانی خۆی و یاری کرد بە کچ ئەوە ئەکات چوونکە ئەوە پیشەی ئەوە،وە ماکس ئەزانێ کە کێڵی ئەوی خۆش ئەوێت ئەوەش ئامانجی ئەو بوو.

💎ᴘᴀɪɴ~ئــــازار💎Where stories live. Discover now