★دیزنی لاند

339 59 76
                                    

Eyes don't lie
>>>>>>

ئەو شەوە زۆر بە باشی تێپەڕی و جولیانا و جونگڪووڪیش دەربارەی ئەو شتانە قسەیان دەڪرد ڪە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن لە داهاتودا

بـــــەیــــانـــــیەڪــے بـــارانــــاویೄྀ

𝗝𝘂𝗹𝗶𝗮𝗻𝗮 𝗽𝗼𝘃 𝄞

ئەم بەیانیە زووتر هەڵسام چونڪە ویستم پێداچونەوەیەڪی وانەڪانم بڪەم و وەرزشەڪەم ئەنجام بدەم لەگەڵ دروستڪردنی خوانی بەیانی

سەرەتا هەڵسام ڕەشەبا بوو واهـ زۆر حەزم بەم جۆرە ڪەشوهەوایەیە جا ڪەمێڪ بارانی لەگەڵدا بێت شاهانە دەبێت! بەڵام بەبێ هەورەبروسڪە من فۆبیام بەوە هەیە

هەرچۆنێڪ بێت دوای وەرزشەڪانم چوومە گەرماو و هاتمە دەرەوە جلی قوتابخانەم لەبەر ڪردوو و بۆنی چانێڵەڪەم هێنا ڪە بۆنی ڪەرەمێلە زۆر تایبەتە

دواتر قژم وشڪ ڪردەوە و دژە خۆرم بەڪار هێنا خۆی من ئەوەنە شەیدای ئەو بابەتی جوانڪاریانە نیم ڪە ڪەسی وا دەبینم تەمەنی تەنها 10 ساڵە بەڵام لە ئێستاوە ڪاری وا ئەنجام دەدات گەورەش نەیڪا بێگومان ئەو نازانێ خەریڪی چ هەڵەیەڪە بەڵام خۆ دەبێت دایڪ و باوڪی ئاگاداری بن؟

دەستڪاری قژم نەڪرد دەمەوێت ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت چومە خوارەوە بۆ چێشتخانەڪە و ئارد و هێلڪە و پێداویستیەڪانی ترم هێنا و دەستم ڪرد بە تێڪدان

نازانم دەمەوێت ئەم بەیانیە پانڪەیڪ ئامادە بڪەم و
میلەر و لیلی ش حەزیان لێیە ڪە ئامادە بوو هەمووی شەربەتێڪی گێزەر لەگەڵ میڵڪشەیڪێڪدا بێگومان ئەمەیان بۆخۆمە و دوو قاوە بۆ شاژن و پاشا ههههه

هەموویم لەسەر مێزەڪە دانا و چوومە سەرەوە میلەر و لیلی م هەڵساند دواتر لە دەرگای دایڪ و باوڪمم داو چووم جانتاڪەم هێناو میلڪشەیڪەڪەم برد و ڕۆشتمە دەرەوە ئۆهـ چەترەڪەم لە ڪاتی بەستنی قەیتانی پێڵاوەڪانمدا بیرم ڪەوتەوە خێرا لای دەرگاڪەوە دەستم ڕاڪێشا و هێنام و قەیتانی پێڵاوەڪەی تریشم بەست و بەرەو شوێنی وەستانی پاسەڪان ڕۆشتم بینیم ڪوڕێڪ بە دوو شیرمۆز و هودیەڪی گەورەوە دانیشتووە لە ڕاستیدا ڪڵاوەڪەی ڕێگر بوو لەوەی بیبینم

نزیڪ بوومەوە سەری هەڵبڕی و بە بێزاری سێری ڪرد و شیرمۆزێڪیانی پێدام

جڪ:ئەزانی لە ڪەیەوە چاوەڕێتم ڪرمۆڪە؟

جولیانا:ڪە من ڪرمۆڪە بم تۆ مەیمونی.

جڪ: دەمدرێژ.

جولیانا زمانێڪی لێ دەرڪرد و جونگڪووڪیش ڪردیەوە


لــــە قـــوتـــابـــخــــانــــــە

جڪ: یاهـــ هیچ لەم پرسیارە تێناگەم جول یارمەتیم بدە.

وەڪ منداڵێڪ قسەی دەڪرد

جولیانا: یا جونگڪووڪ بەو شێوەیە بانگم مەڪە وادەزانن خۆشەویستین!

ڕێـــویــــیــــە نــــۆ ڪــلــڪــەڪــە| ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now