★خــەوبــیــنــیــنـ

258 47 4
                                    

only a genius could love a woman like me
>>>>>>>>>>

بــیــنــیــنـــے جــولــیــانــا

ڪەوتبوومە ناو خەوێڪے قولەوە
خەوێڪے سەیر ڪە نازانم چۆن پێناسەی بڪەم!
پیاوێڪے بەهێزم بینے لەگەڵ جونگڪووڪ
شوێنەڪە تەمومژ بوو دارستانێڪے چڕ بوو
زۆر بە خراپے لە جونگڪووڪے دەدا
بەجۆرێڪ جونگڪووڪ نیوەمردو بوو
نەمتوانے خۆم بگرم و هاوارم ڪرد "بوەستە"
سێرێڪے ڪردم
چ سێر ڪردنێڪ
ڕوخساری وەڪ مێدوسا وابوو ئەوەی بینیبای دەمرد
جەستە و هێزەڪەی وەڪ هێرڪیلەس
توڕەییەڪەی وەڪ ئاگری جەهەندەم
زەردەپێڪەنینێڪے ڪرد و وتے
"منت بیرە؟ دڕندەی باوسی"
هەر لەوڪاتەدا شمشێرێڪے دەرڪرد و لە جونگڪوڪدا
بەوەشەوە نەوەستا لە منیشیدا
بەڵام نزیڪم بوەوە و وتے
"بەمزوانە دەتاندۆزمەوە و دەتانخۆم!"































هەرئەوەندە بوو خێرا هەڵسامەوە و هاوارم ڪرد
نوقمے ئارەقەی ترس و دڵەڕاوڪێ بوبوم

زۆری نەبرد ڪوڕەڪان هاتنە لام جونگڪوڪ بەخێرای نزیڪم بوەوە و ڪە دڵنیا بوەوە هیچے لێ نیە باوەشے پێدا ڪردم

جڪ:تۆ باشیت؟ بۆچے هاوارت ڪرد؟

بە چاوی پڕ نیگەرانیەوە منیش
باوەشم پیادا ڪردەوە

جولیانا: خەوێڪے زۆر ناخۆشم بینے ت..تۆ و من ڪوژراین لە لاین پیاوێڪ بە ناوی... ئاهـ ناوی...
دڕندەی باوسے بوو!

جونگڪووڪ بەخێرای باوشەڪەی پچڕاند و بە چاوی شۆڪەوە سێری ڪردم هەروەها ڪوڕەڪانیش

جم: سوێن دەخۆم دەیڪوژم!!!!

جیمین ڕوی سوڕاند بۆ ڕۆشتن بەڵام نامجوون دەستے گرت

نام: دەتەوێت زیاتر بەهێزی بڪەیت؟

جڪ: ڪێ ئەوی بەخەبەر هێناوەتەوە؟

شوگە: ڕوون دیارە...جولیانا.

جولیانا: چی؟ من بۆچے؟ و ئەو چیە؟

شوگە سێرێڪے جونگڪووڪے ڪرد ڪە بینے چاوی لێ بز دەڪاتەوە ڕوی سوڕاند بۆ لایەڪے تر

جڪ:تۆ وەرە نانەڪەت بخۆ دواتر قسە دەڪەین لەسەری.

جولیانا: سەرەتا پێم بڵێن بۆچے بەو شێوەیە وەڕەسن؟

جولیانا سێری هەموویانے ڪرد و چاوەڕوانے وەڵامێڪ بوو

جولیانا:باشە باسے مەڪەن!

جولیانا بە توڕەی ڕۆشتە دەرەوە هەستے بە تیشڪے خۆر ڪرد لە پەنجەرەڪەوە دێتە دەرەوە و بەر پێستە سپیەڪەی دەڪەوێت ئەوە دڵخۆشڪەر بوو بۆی ئەو سروشتے زۆر خۆشدەوێت

جولیانا ڕێے ڪرد بەرەو دەرەوە و قاچے لەسەر گیایە نەرمەڪە دانا و سەگێڪے قاوەی بەرەو لای هات

جڪ:بام!!

جولیانا سێری جونگڪووڪے ڪرد و ئەو سەگەی ناوی بام"ە بەرەو لای ڕۆشت و جونگڪووڪ دەستے بەسەریدا هێنا و بامیش دوای ئەوە ڕۆشت

جولیانا: هەرگیز باسے سەگەڪەت نەڪردووە بۆ من.

جڪ: لەبەر ئەوەی ڪات ڕێگەی نەداوین بەهەرحاڵ ئێستا دەیزانے، برسیت نیە؟

جولیانا ڪەمێڪ زەردەخەنەی ڪرد و جونگڪووڪیش دەستێڪے بۆ جولیانا ڕاگرت ئەویش ڪەمێڪ لێے ڕوانے و دەستے خستە ناو دەستے جیۆنەوە و بەرەو باخچەی پشتەوە ڕۆشتن ڪە تەنها باخچە نەبوو بەڵڪو شوێنێڪے ئەفسوناوی بوو

ئاژەڵے تری لێبوو و هەروەها ڪوڕەڪان دانیشتبوون
لە دەوری یەڪدیدا و نانیان دەخوارد بە ئارامے جولیانا هەستے بە شتێڪ ڪرد

خێزان ئەوە ئەو شتەبوو ئەو هەستے پێڪرد لە ناخیدا و سێرێڪے جونگڪووڪے ڪرد

جولیانا: تۆ زۆڕ بەبەختیت ڪە خێزانێڪے لەم شێوەیەت هەیە.

جونگڪووڪیش سێرێڪے ڪرد و زەردەخەنەی بۆ ڪرد لە قوڵای دڵیەوە

جڪ: ئێستا بەبەختم ڪه تۆم هەیە.

بەو قسەیە جولیانا هەستے بە جوڵانەوەی پەپولەڪان ڪرد لە سڪیدا

ڕێـــویــــیــــە نــــۆ ڪــلــڪــەڪــە| ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now