X

981 155 18
                                    


"شەرت نیە سەیرت بکات لەبەر ئەوەی تۆی خۆشدەوێ لەوانەیە تەنها کەیفی پێت بێ"

No one pov

کاتژمێر 12 : 35

هەموویان دانیشتووون کەس نازانێ بۆچی ئەو کچە نەهاتۆتەوە بەو درەنگایییە خەریکە هەموویان لە چاوەڕوانی شێت ئەبن تای و جۆنگکووک بڕیاریان دا کە بچن بە دوای بگەڕێن و بەتەنیا سارا لەماڵەوە جێبێڵن

دەستیان بەگەڕان کرد

Unknown pov

؟؟؟؟؟: گوو بخۆ بێقیمەتی هیچ و پوچ برادەرایەتی من و تۆ کۆتایی هات بڕۆ لێڕە "پاڵی پێمەوە نا

باشە من بۆچی چاکەی ئەم کەرانەم بوێ دەبا سەرخۆی بن پێم وتن پۆلیس لە ڕێگایە چوومە سەر شەقامەکە و بە پیاسەیەکی سەبر دەڕۆشتم و خەمم لەو سیانە دەخوارد ئاخر من کەرم ئاوا گرینگیان پێدەدەم

بەڕێگادا مۆبایلم دەکرد و دەڕۆشتم پێم بە شتێک کەوتو بەربومەوە هەڵسامەوە و بەسەبری سوڕام خوایە ئەو شتە نەبێ کەب یری لێدەکەمەوە سەیری دواوەم کرد کچێکی ناسکی جوان لەئەرزەکە کەوتوە لەگەڵ کۆمەڵێک خوێن

بەخێرایی چووم بۆ ئەو شوێنەی کە تازە لێی هاتمە دەرەوە باڕی 999 چوومە ژورەوە

"جەیهۆپ هۆپی ئا وەرە"وتم بە هاوارەوە

"چیبوە برا بۆ ئەوەندە مشەوەشی؟"وتی

"خێرا کچێک لە دەرەوە کەوتوە بەجدی ژیانی لە مەترسی دایە خەریکە دەمرێ خێرا ڕاکە"بەهاوارەوە لەگەڵ هاوارەکەم فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە ناشزانم بۆ بەڵام خوشکمم بیر کەوتەوە

من و جەیهۆژپ ڕامان کردە دەرەوە کە کچەکەی بینی شۆک بوو

سەیارەیەک لە پشتمان ڕای گرت و هەردوکمان ئاوڕمان دایەوە ماریا تێیدابوو لەوانەبێ ئەویش گوێی لێ بوبێ بەخێرایی ئەو کچەم هەڵگرت و چوومە ناو سەیارەکە و بەڕێکەوتین بۆ نەخۆشخانە

"خێراتر بڕۆ ماریا ئەو خوێنی زۆری لێ دەڕوا"وتی بە نیگەرانیەوە

"مینا تەنها چاوەکانت بە کراوەیی بەجێبێڵە"هۆپی وتی بە نیگەرانیەوە

"تۆ چۆن ئەو دەناسی"وتم بە سەرسوڕمانی

"ئەو نەخۆشی پێشترم بوو کە زیندانیان کردبوو بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر بێنان و ئاو بوبو"وتی بە نیگەرانیەوە

"ئەی خوایە"وتم ئێستا من چەن شتێکم شۆکم نیگەرانم خەمبارم و خوشکم بیر کەوتەوە ئاخ بەڵێن بێت وەک برایەک لات بم تا تەواو چاک ئەبی

"گەشتین خێرا دابەزن "ماریا وتی

من و جەیهۆپ بەخێرایی ڕۆشتین من م م مینام لە باوەش بوو جەیهۆپیش ڕایکرد قەڕەوێلە بێنێ ئەو لێرەش دامەزرا

"تەلەفوون بۆ *******بکە ئەو کەسوکاری ئەو کچەیە!"جەیهۆپ وتی و لەگەڵ قەڕەوێڵەکە چویە ژوری نەشتەرگەری لەگەڵ کۆمەڵێک پەرستار و پزیشک

تەلەفۆنم کرد و دودڵم

"ئەلوو"وتم
"ئەلوو کێیە؟"دەنگێکی پیاوانەی گڕ کە وادیار بوو لەناو سەیارەیەو خەمبارە
"بەڕێزم خاتوون م.مینا لێرەیە لە نەخۆشخانەی ؟؟؟؟؟ توشی ڕوداوی هاتووچۆ بوە"وتم چاوەڕێی قسە بووم
"چییی.... ئێستا دێم"وتی و دایخستەوە

..

..

دوای کەمێک

دوو کوڕ هاتنە ژورەوە
ئەوو ئەوو جۆنگکووکە جۆنگکووک زۆر گەورە بوە چاوم پڕی ئاو بوو کە بینیم ئەو هاتە لام بە شۆکیەوە

"جیمین؟"وتی و باوەشی لێدام ئەویش شۆک بوو بۆ دەمێک لەبەرامبەر یەک وەستابوین
"کاتی ئەوە نیە مینا لە کوێیە؟"کوڕەکەی لای وتی
"ئەو لە ژوری نەشتەرگەریە من پیاسەم دەکرد ئەوم بینی لەسەر شەقامەکە کە لاشەی نوقمی خوێن بوبو کە ئەوم بینی جۆنگکووک خوشکمم بیر کەوتەوە"چاوم پڕی ئاو بوو دەستم لەسەر چاوم دانا ئینجا ڕێگام بە فرمێسکەکانم دا بێنە خوارەوە

هەر سێکمان دانیشتبووین لە ئەرزەکە لە ناکاو تای هەڵسایەوە
"ئەی سارا"وتی
"وا دەچم بە دوای"بۆی زیاد کرد و ڕۆی

دوای کەمێک

تای و کچێکی وردیلە کە بە گریانەوە دەستی تای گروە هاتە لامان

"جۆنگکووک ئەو باش دەبێ؟؟؟"وتی بە گریانەوە
"نازانم ئینشااللە"وتی و دەستی لەسەر چاوی دانەنا هەر هەموو مان دانیشتیین و جۆنگکووک دەگریا و ساراش دەگریا تای بەخەمەوە دانیشتبووو

No one pov

کەسیان بیر و هۆشیان لای خۆیان نەبوو هەمووی بیریان لای ئەو کچە وردیلەی ژورەوە بوو

وا خەریکە بەیانی دادێ هێشتا دەرنەهاتوە

جیمین بەخەمەوە سەری خۆی گرتوە لەگەڵ هەموو یادەوەریە ناخۆشەکانی
تای بۆ تاکە ئامۆزای وا خەریکە شێت دەبێت و دەڵێ خۆزگە خۆم بە سەیارە چووبامە دوای
جۆنگکووک کە هۆگری ئەو کچە وردیلە بوە نازانی چێ لەخودی خۆی بکا فرمێسک دەڕژێ
سارا دەگری بۆ هاوڕێ مناڵیەکەی خۆی و یادگاریەکانی دەکەوتەوە یاد

بەردەوامـە

جیانەکانم چۆنن باشن؟
هیوام باشیتانە!

ئینجا شتێک هەیە ڕەمەوێ چیڕۆکێکی تەواو جیاواز دابنێم گەر خوێنەربن

ئینجا ئەو پاڕتەتان بەدڵ بو؟

خۆشمدەوێی ❤️❤️❤️❤️

 Ⅱ ᴘ s ʏ ᴄ ʜ ᴏ ʟ ᴏ ɢ ʏ ⅡWhere stories live. Discover now