IIX

1.1K 168 23
                                        

وەک دیاریەک بۆ چاو جوانەکان🥺

...............

دەتوانی پشکینی DNA بۆ مینا بکەی هەستەکەم زۆر هاوشێوەی خوشکمە!؟“جیمین وتی کاتێک شانی جەیهۆپی گرت

برا چەندەهەمین کەسە پشکنینی DNA لەگەڵ بکەی ئێستا ئەویش وەک ئەوانی تر نێگەتیڤ دەردەچێت“جەیهۆپ وتی

دەی دڵم زۆر تەنها هەستەکەم ئەو ماریە دەی تکایە“جیمین وتی و فرمێسکی چاوی چەپی ڕشت جەیهۆپ کە یەکەم جارە ئەو ببینێ دەگری بێ قسە چوو دەست بە پشکنینەکەب کات

ئێستا وا جیمین لەبەر دەرگای تاقیگەکە ڕاوەستاوە تا پشکنینەکە دەردەچێ

جەیهۆپ هاتە دەرەوە
سەعاتێکی تر دەردەچێ“وتی و ڕۆشت

جیمینیش چویە ژورەکەی ماری کەوا جۆنگکووک خواردن بە ماری دەدا و پێدەکەنن

سڵاو دەتوانم بێم؟“وتم و جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە
ئەیچۆن وەرە دانیشە!“جۆنگکووک وتی

دانیشتم

تۆ هیچ بیرتە کە چۆن دایک و باوکت لەدەست داوە؟“وتم بە جدی

تەنها بیرمە کە سەیارەیەک لێی پرسیم لەکاتێک زۆر مناڵ بووم و ناوەندی جادە بووم منی بردە هەتیوخانە!“مینا وتی و شتێکی تری خوارد

من گومانم زیاتر و زیاتر دەبێت

نازانم هەستێکی سەیرم هەیە منیش لەو کاتەی بچووم بووم دایک و باوکم کوژران و ڕاستەوخۆ خوشکە بچوکەکەم دیار نەما بە ناوی  مـارۍ  “وتم ئەو چاوی کردەوە

“ماری ... نازانم کە دەڵێن ماری هەندێک ناسراوە!“مینا وتی
ئێهـ هەرویستم پێت بڵێم کە پشکنینی DNA م لەگەڵ تۆ دەمەوێ بیکەم! دەمەوێ بزانم خوشکمی یان نا!“وتم
“ئەویش سەری لەقاند ئەی خوایە چەن بە خوشکم دەچێ

چوومە دەرەوەی ژورەکە تای و سارا قسەیان دەکرد لەچاوی تای دەبینم کە سارای خۆشەوێ
چوومە چەشتخانەکەی ئەویا تا شتێک بخۆم لە دوێنێوە هیچم نەخواردوە لە ڕێگا هەندێکیان دەگریان و هەندێکیان چاوەڕوان بوون!

کە گەشتمە وێ بەخێرایی لەفەیەکی گۆشتی سنگم داوا کرد و ڕۆشتمە دەرەوە تا بتوانم لەکەشێکی ئارام بیخۆم وەک لە حەوشەکەی  کە وەک پاڕکێکە

لەوێ دانیشتم دەنگی چۆڵەکە دەهات و زۆر جەوەکەی خۆش بوو

بەڵام هێشتا گرێیەک لەسەر دڵمە کە دەڵێ مینا خوشکی تۆیە مینا خوشکی تۆیە!

دەترسممم ئەو خوشکم نەبێت!
نازانم بۆچی بەڵام ئەو هەستەم هەیە

نزیکی نیوسەعاتە لێرە دانیشتووم بڕیارم یا بچمەوە ژورەوە و چومە لای جەیهۆپ

یەک سەعاتە بەدواتەوەم لەکوێی “جەیهۆپ بە ناڕەزایەوە وتی و هەناسەشی بۆ نەدەهات

 Ⅱ ᴘ s ʏ ᴄ ʜ ᴏ ʟ ᴏ ɢ ʏ ⅡWhere stories live. Discover now