I

2.2K 316 378
                                        

No one pov
سارا
"کچی خەواڵوو هەڵسە لەخەو"

هاوڕێی مینا لە خانەی بێسەرپەرشتان قرنوچێکی لە ڕانی مینا گرت چونکە ئەوە کاری هەموو کاتیەتی

مینا
"باشە ئاھ سارا شێت دەکرێ قوچرکم لێنەدەی کاتێک دەتەوێ هەڵم سەنی"

مینا لە کەروێشک ئەکات بۆیە کە توڕەش ئەبێت ئەبێتە کەروێشکێکی توڕە!

مینا بەخێرایی هەڵسا و و بەتوڕەییەوە چوو بۆ گەرماوەکە و حەمامێکی کرد و چوە دەرەوە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخوا

چوە سەر مێزە گشتیەکه کە شوێنی 20 کەسی تیا ئەبێتەوە لەویا یاساکان جیاوازن
هەر کەسێک نانی تەواو کرد دەبێ هەڵسێ و خۆی قاپی خۆی بشۆری و خۆی جلی خۆی بشوا هەر کەسێک نەیکات سزا دەدرێ ئەویش ئەوەیە
کەشوهەوا هەر چۆنێک بێت دەبێ لەبەر ڕۆژ ، باران ، گەرما ڕاوەستێت تاوەکو ئێوارە

ئێستاش لەسەر مێزەکە کەس بۆی نیە قسە بکات و گشتیان نان دەخۆن تەنها دەنگی چەتاڵ و مڵاک دێت

زۆربەی کچەکان تەمەنیان 12. 13. 10
کەمیان تەمەنیان سەرو پانزە ساڵە مینا کە مانگێکی تر دەبێتە هەژدە ساڵ دەردەکرێ لەوێ بۆیە ئێستا ترس کەوتوتە گیانی نازانێ چۆۆن بژی و کار لەکوێ بکات

مینا تەواو بوو و قاپی خۆی هەڵگشت و بردی و شۆردی

و چوو بۆ ژورە گشتیەکەی کە نزیکەی 10 کچ لەوێ دەخەون چوو لەسەر سیسەمی خۆی دانیشت و کتابێکی دەست ڵێدا کە تۆزێکی ماوە تەواوی بکات لەسەر

چۆنیەتی ژیانە

زۆر دودڵە نازانێ چیبکات بۆ ژیانە نادیارەکەی

.

ڕۆژ هـات و ڕۆژ ڕۆی ئەو کـچە ئەوەنـدەی بـیر بکاتەوە نەخـۆش کـەوت لە ترسـا ئەمـڕۆ ئەوڕۆژەیـە کە دەری دەکـەن لـە خانـەی بێ سـەرپـەرشـتان تـەنها تایەکی نـزمی لێیە

خاتوو ئەڵماس
"دەی شتەکانت کۆبکەوە جیانەکەم ئەمـڕۆ دەبێ بـڕۆی"

بە دڵتەنگیەوە وتی بەرەو ڕوی مینا.

مینا
"باشە دایە گیان ئێستا تەواو دەبم تۆ بـڕۆ ڪاری خۆت بڪە"

بە میهرەبانیەوە وتی

تەنانەت نانی بەیانیشی پێنادەن تەنها بڕە پارەیەکی کـەمی دەدەنـێ

.
.
.

ئـەو کـچە نازدارە لەبەر دەرگا ڕاوەستاوەو فـرمـێسکی دێتە خوارەوەو بەخەم سەیری پێشەوە دەکــا وەک ئـەوە وایە سەیری داهـاتوە نــادیارەکەی بکات

 Ⅱ ᴘ s ʏ ᴄ ʜ ᴏ ʟ ᴏ ɢ ʏ ⅡWhere stories live. Discover now