.
.
.
.
.
.
گەورەبوون ئەو تابلۆیە نەبوو
کە بە مناڵی وێنەم کێشابوو 🍀💔
.
.
.
.༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
بیرمە کاتێک مناڵبووم سەیری کارتۆنە خەیاڵیەکانم دەکرد، زۆر شتی ناواقعی هەبوون کە وابیرم دەکردەوە ڕاستین بۆ نموونە… دەمویست ببمە بە کچێکی پەپولە و ب️فڕم
یاخود… قۆریەکەی عەلائەدینم دەستکەوێت تا داوای شیرینیەکی زۆر لە دێوەزمەکە بکەم
چی دەربارەی ئاریێڵ؟ ئەو کچە قژ سوورەی ناو دەریا؟ دەمویست وەکو ئەو ببم بە پەری دەریا و ژیان لە قوڵایی دەریا و زەریاکان بەسەر بەرم
لە کۆتاییدا پێنوسێکی جادوویی کە هەموو ئەو شتانەت پێ ببەخشێ کاتێ داوای دەکەی
دوای گەورەبوونم و هەستکردنم بە ژیانی ڕاستی چیتر بیر و باوەڕی وا سەیرم نەما، گەیشتبوومە ئەو قەناعەتەی گەر دووبارە لەم تەمەنە سەیری ئەم کارتۆنانە بکەم هەمان تام و چێژی سەردەمی مناڵی نادا
بەڵام لێرەوە من توشی ڕووداوێک بووم کە وایکرد بگەڕێمەوە هەمان بیرۆکەی مناڵیم و بڕوا بێنم کە دەکرێ هەندێ شتی خەیاڵی بە ڕاستی ڕوو بدەن
~~
↯ شـــەشـــی نۆڤــەمبــەری ٢٠٢١ ↯
بە هێواشی و بێ دەرکردنی هیچ دەنگێک لە شوێنێکی کتێبخانەکە دانیشتم و دەستم کرد بە خوێندنەوەی ڕۆمانێکی تازە، خوێندنەوەی چیڕۆک و ڕۆمان خولیای منە هەر لە مناڵەوە، بێگومان جۆری خەیاڵی پەسەندترینە لام لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت زۆر خەیاڵ دەکەم و جیھانێکی تایبەتم هەیە لەنێوان مێشکم کە هیچ کەسێک دەربارەی نازانێت…
بەردەوامیم دەدا بە خوێندنەوەی پەرتووکەکە و بە سەرنجەوە هەموو پیتێکیم دەخوێندەوە، هەر وشەیەکی ئەم چیڕۆکە لە مێشکم بە زووی چەسپا. پێم وابێت ئەمە دەبێتە پەسەندترین کتێب لام-
"هەندێک جار شتە جوانەکان لە کۆتاییدا بەدەر دەکەون"
لە ناکاوێکدا بە خێرایی ڕاچڵەکیم لەگەڵ دەنگێکی بەهێز و تیژ وەک ئەوە وابوو پیانۆیەک لە بەرزاییەک فڕێ بدەنە خوارەوە، سەیری کەسانی ناو کتێبخانەکەم دەکرد هەمووان بە ئاسایی لە شوێنی خۆیان سەرنجیان لەسەر خوێندنەوەکەیان بوو- بۆچی هیچ کەس ناپرسێت ئەم دەنگە چی بوو؟ ئەوان هەستیان بە ترس نەکرد؟
کتێبەکەم دانا و ژمارەی لاپەڕەکەیم لەبەر کرد، پەنجا و پێج… کتێبەکەم داخست و چوومە لای نزیکترین کەس کە لێمەوە دانیشتبوو کچێک بە جلی فەرمی قوتابخانەوە بوو بەڵام لەهەمان قوتابخانەی من نا…!
YOU ARE READING
The Magic Pencile | Felix ✓
Fantasy"لە یەکەم جارەوە کە تۆم بینی خۆشمویستی، منێک کە نەمدەزانی چۆن و لە کوێ هاتمە ئەم جیھانەوە یەکەم شت کە فێری بووم خۆشویستنی تۆ بوو، یەکەم ترپەی دڵم بۆتۆ و تا دوا هەناسەشم هەر بۆتۆ دەبێت، سوپاس بۆ خۆشویستن و چاوەرێکردنم ئازیزم، بەڵێن بێت هەرگیز جارێکی...