ne

22 4 33
                                    

.
.
.
.

"ڕۆژێکی بێزارکەرە..نە هاوڕێ نە دڵخۆشی ڕوم تێئەکەن ئاخر بەمە ئەڵێن ژیان!"

مامۆستا: نینا..ئەتوانیت ئەمە شیکار بکەیت! تەنها تۆ ماویت نمرەت بەمێ

بەخەندەوە وتی و سەیری قوتابیەکەی ئەکرد نینا بەشلەژانەوە هەڵسایەوە ماسکەکەی ڕێک کرد تالێکی قژی بۆ دواوەی گوێی برد

نینا: بەڵێ مامۆستا

بەشلەژانەوە وتی و هەنگاوی نا بەرەو مامۆستاکەی سەیری شیکارەکەی کرد بەبێ لەدەست دانی خولەکەکانی گەیشت بە ئەنجامی کۆتایی مامۆستا بەدڵخۆشییەوە سەیری نینای کرد

مامۆستا: ئافەرین نمرەیێکی بەرزت هێنا نمونەت زۆر بێ هههههـ

بەپێکەنینەوە وتی و ویستی دەستێکی لەسەر شانی نینا جێگیر بکا

[نەخێر..نەخێر تکایە نزیکی مەکەرەوە تکایە تکایە دوریخەەەەە]

نینا بەشلەژانەوە شانی لار کردەوە مامۆستاکە دوو هەنگاو بۆ پێشەوە ڕۆیشت قوتابیەکانی تر پێکەنین چاویلکەکەی ڕێک کرد و سەیری نینای کرد بەڵام ئەو هەر زوو ڕایکرد بۆ شوێنی خۆی بەچاوێکی بکوژانە سەیری ئەکرد

نینا: بمبورە مامۆستا

بەبەرزیەوە وتی و سەری نزم کردبوو زەنگی چونە دەرەوە لێدرا مامۆستاکە ڕۆیشتە دەرەوە لەدوای ئەو قوتابییەکان

؟؟: هێی نینا..ئەتەوێ لەگەڵمان بێیت بۆ باخچەکە!

بەپەرۆشەوە وتی نینا بەچاوە پوپییەکانی سەیریانی ئەکرد سەری بەرز کرد تاوەکو سەری بەبەڵێ بجوڵێنێ....

[چی بەڕاست؟ ئەوان ئەیانەوێ لەگەڵیان بڕۆم بۆ باخچە! لەکۆتاییا هاوڕێم....نەخێێرررر]

بەخێرایی سەری بەنەخێر جوڵاندەوە وای کرد قژی بێتە نێو چاوانییەوە

نینا: بـ ببورن پێویستە وانە بخوێنم

؟؟: هێی واز لەو خۆپەرستە بێنە ئەو هەمیشە بەچاوی بچوک سەیرمان ئەکا..وەرە

بەساردیەوە وتی و ڕۆیشتنە دەرەوە فرمێسکەکانی نینا ئامادەبوون بۆ کەوتن

؟؟: هههههـ تۆ کارێکی باشت کرد ئەم مامۆستا لوتبەرزە تەنها قوتابی وەک تۆی خۆشەوێت بەڵام چی ڕویدا؟ خەریک بوو بکەوێت هههههـ

بەگاڵتە پێکردنەوە وتی لەگەڵ هاوڕێکانی پێدەکەنین نینا بەتوڕەیی هەڵسایەوە

^رێـکەوتـە ـنـاوازەکـەمـان^Where stories live. Discover now