dul

22 4 4
                                    

pov jimin

بەجۆش و خرۆشەوە دەرگای ماڵەوەم کردەوە نەدەوەستام لە خەندەکردن بەهۆی بۆنی خواردنە خۆشەکانی دایکم پێڵاوەکانم لەپێکردەوە و چاکەتەکەمم دانا ڕۆیشتمە ژورەوە وەک هەمیشە دایکم یەکەم کەس بوو بەخێرهاتنم بکات

جیمین: سڵاو ئۆما من گەڕامەوە..چیت دروست کردوە!

خاتو پارک: بەخێربێیتەوە کورم خێراکە دایکت خواردنە دلخوازەکەتی دروست کردووە ...

خاتو پارک بەخەندەوە بەخێرهاتنەوەی کورەکەی کرد

جیمین: وۆهـ بۆنی کیمچی و گۆشتی سۆرکراو یەت ئممم... ناتوانم بەرگە بگرم بۆ تامکردنیان ئەرۆم ڕوخسارم ئەشۆم خواردنەکەم ئەخۆم دوایی گەرماو ئەکەم.. زۆر سووپاس جوانترین دایکی جیهان!


وەک مناڵێک ڕەفتاری ئەکرد دایکی لەباوەش کرد وە ماچێکی ڕومەتی کرد بەسەر پلیکانەکان سەر کەوت بەرەو ژورەکەی رۆیشت

٭دوایی پێنج خولەک هەمووان لەسەر سفرەکە ئامادەبوون٭

خاتو پارک: ئمم ئەبینم ئەمڕۆ کورە جوانەکەم زۆر دلخۆشە لێوەکانی ناوەستن لەخەندەکردن!

بەڕێز پارک: تۆ لەگەل هاورێیەکانت رۆیشتبویتە دەرەوە وانیە؟

بەڕێز پارک قسەی کرد هەر کە کەوچکێکی پڕ لەخواردن خستە دەمی چاوەڕێی وڵام دانەوەکەی بوو

جیمین: بەلێ ئەپا لەگەل هاورێکانم یاری ڤۆلیمان ئەکرد

بەدەم پریەوە وتی و خەندەکردن وازیان لە لێوەکانی نەئەهێنان لەگەڵ ئەمەشدا چاوە بچوکەکانیشی خەندەیان ئەکرد!

خاتو پارک: نا ئەمجارە شتێکی تر کورەکەمی بەمشێوەیە دلخۆشکردوە وانیە؟

ووتی هەر کە کەمێ لە کیمچیەکەی کردە دەمی کورەکەی جیمین خەندەیەکی کرد خواردنەکەی دەمی ئەجو

جیهیون: یااا دایکە من کورە بچووکەکەی ئێوەم بەلام تۆ وا رەفتار لەگەل براکەم ئەکەیت وەک بلێ ئەو کورە بچووکەکەت بێ نەک من!

کوڕە بچوکە بەغیلکەرەکەی ماڵەوە نەوەستا لەقسە و بەزمی خۆی بەچاوێکی تیژ سەیری برا گەورەکەی کرد جیمین بەمە زیاتر دڵخۆش بوو

جیمین: چیە دووبارە زگت ئەیێشێت! سەیرکەن بەغیلکەرەکەی ماڵەوە قسە ئەکا

بەگاڵتەوە وتی و پارچە گۆشتە سۆرکراوەکەی بەردەمی هەڵگرت و خواردی

جیهیون: کورە نازدارەکەی دایکی

^رێـکەوتـە ـنـاوازەکـەمـان^Où les histoires vivent. Découvrez maintenant