hana

42 6 0
                                    


« ڕەنـگە "بــا" بـیەوێتـ هــاوڕێـ بـێتـ و شـوێـنم بـکەوێـت چـونـکە هـەمـیشە تـەنیـایـە »

-
-
-
-
-
-

قـاچەکانم ڕائەکەن بەرەو کەنارەکە ئەو "بـا"ـیەی هەمیشە بەدوامدا ئەکەوێ ئەمرۆ دووبارە سلاوی لێکردمەوە هیچ وشەیێک ناتوانێت وەسفی دڵخۆشیم بکات

" جیمۆ خێراکە خەریکە هاوڕێکەمان ئەڕوا خێرا خێرا "

ئاهـ ئەو "جیمۆیە" پشیلە بلوریەکەم بریارمان دا ئەمرۆ بڕۆین بۆ کەنار دەریا بۆ چێژ وەرگرتن لە کۆتا رۆژی پشووەکانم ئەمە کاری ڕۆژانەمە... بەیانی هەر کە خۆر هەلات ساڵی نوێی خوێندنم دەستپێ ئەکاتەوە قوتابخانە ئەگەرێتەوە دووبارە رۆژی بێزارکەر و نائۆمێدکەر... بێگومان بۆ هەموو کەسێک رۆژانی بێزارکەر نیە تەنیا بۆ ئەوانەی هاوڕێیان نـییە! هەر بەراست پشووەکان زوو تەواو بوون... بەهەرحال با ئێستا کەمێ چێژ وەرگرم لەگەل جیمۆکەم...

" تۆش "بـا"ـیەکەت خۆش وویست جیمۆیا...! هههه "

جیمۆ وادیار بوو زۆر دلخۆشە و چێژ ئەبینێ هەر کە خۆی بەزەویەکەدا ئەخولاندەوە وە منیش ختۆکەیم ئەکردەوە و یاریم لەگەل ئەکرد... دواتر لەگەل جیمۆ پیاسەمان ئەکرد لەنزیک کەنار دەریاکە کەمێ قاچم بە ئاوەکە تەڕ کرد هەستم بە ساردییەکەی کرد خێرا قاچم گەراندەوە سەر نمەکە "خۆڵەکە" حەز بە ئاوی سارد ناکەم قاچەکانم ختۆکەیان پێ دێ جیمۆش رقی لەتەربوونە بۆیە کەمێ لە ئاوەکە دوور کەوتینەوە و بەردەوام بوین لە پیاسەکردن تا لەناکاو تۆپێک کەوتە بەردەمم سەیری تۆپەکەم کرد بە ڕوخسارێکی گرژەوە دواتر سەرم بەرزکرد بەهۆی ئەم دەنگە ئارامە...

" بـمـبـورە.. ئـەتوانی تۆپـەکەم بۆ بـگەرێـنیتەوە؟ "

خۆم نزمکرد و تۆپەکەم هەلگرت هەڵسامەوە چەن هەنگاوێک بەرەو پێشەوە ڕۆیشتم تا تۆپەکەی بۆ بگەرێنمەوە...

" فـەرموو تـۆپەکـەت "

خـوایەهـ...
ئەمە چ خـەندەیـێکە؟...
ئەو فریـشتەیـە؟

..........

های گایز
ئەتانەوێ بزانن دواتر چی روو ئەدا
چیرۆکی ئەم کچەیە چیە؟
ئێوە بەردەوام بن لەخێوندنەوەی
منیش بەردەوام ئەبم لە نووسینی
ئـەمە یەکەم چیرۆکە بنووسم
هـیوەدارم بـەدڵتـان بووبـێ و چێژ ببین

« ڤــۆیت لـەبـیرمـەکەن »

^رێـکەوتـە ـنـاوازەکـەمـان^Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang