Part -11-

928 129 58
                                    

💓
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

گابریێل:خۆشەویس.....(قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک جۆنگکووک ليی چووە پێشەوە و مستەکۆڵەیەکی لێدا و گابریێل کەوتە سەر ئەرزەکە گابریێل تفی ناو زاری دەرکرد کە هەمووی خوێن بوو لەگەڵ دوو ددان کە لێببۆوە لەگەڵ مستەکۆڵەکەی جۆنگکووک کووک چووە سەر کەمەری دانیشت دەستی کرد بە لێدانی لە کاتێکدا پیاوەکانی گابریێل تەنها بە شۆکەوە ڕاوەستابوون گابریێل توانی بە پیاوەکانی بڵێ....)

گابریێل:بە نەفرەت بن و...وەرن ئەو شێتەم ل...لێ بکەنەوە...(بە هاوارەوە گووتی جۆنگکووکیش دەیگووت...)

جۆنگکووک:بوێری نەکەیت ناوی بێنیە سەر زمانە پیسەکەت بە نەفرەت بی گەمژە خۆت بە چی دەزانیت هاهـ؟؟،ئەمرۆ هەر دەبێ بتۆپی بێ مێشکی نەفرەتی..(هێشتا بە مستەکۆڵە لێیدەدا دەموو چاوی تێکەڵی خوين ببوو، لە کۆتایدا پیاوەکانی گابریێل بوێری ئەوەیان هەبوو نزیک جۆنگکووک بکەونەوە کە وەک ئەوا وابوو ئاگری لێ هەڵستابێت،بە چوار پیاو جۆنگکووکیان دوورخستەوە بەڵام جۆنگکووک دەستی کرد بە لێدانی یەک بە یەکی پیاوەکان لە کۆتای ئەوەی مابۆوە تەنیا گابریێل بوو)

( یەک دەستی شکابوو یەک و قاچی هەریەکەیان لە شوێنێک دەستی شکابوو جۆنگکووک دەستی کرد بە ڕاکێشانی گابریێل بە قژەکانی لە قاتی دووەمی کۆگاکە ڕا تا لای ئۆتۆمبێلەکە ،لەلای ئۆتۆمبێلەکە پەتی دەرهێنا و گابریێلی پێ بەستیەوە لە سندوقی سەیارەکەی دانا بەڵام سندوقی سەیارەکەی وا لێکردبوو کە سەرەکەی چەقۆی پێوە خستبوو هەرچۆن بجوڵابای پێت دەکەوتوو بریندار دەبووی کەواتە لە کاتەدا گابریێل دەبێ دوعا بکات کە خەبەری نەبێت ،دوای ٣٠ خولەک گەیشتە یەکێک لە خانوەکانی تری )

(لەم ڕێگایەدا جۆنگووک گوێی لە هاوارەکانی گابریێل دەبوو کە بێجگە لە هاواری ئازار هیچی تر نەبوو، دووبارە بە هەمان شێوە دەرگای نهێنی لە چێشتخانەکەدا هەبوو بە وێدا چووە ژوورەوە کە گابریێلی بە هەمان شێوە بە قژەکانی ڕادەکێشا و خوێنی لێ دەچۆری لە ژێر زەمینەکە جۆنگکووک گابریێلی لەسەر کورسیەکە دانا و بە توندی بەستیەوە خۆشی کورسیەکی لە بەرامبەری دانا لەسەری دانیشت دوای کەمێک چوو ئاوی گەرمی هێنا کە هەڵمی لێ هەڵدەستا بەسەری گابریێلی داکرد )

(گابریێل هەستایەوە هاواری ئازاری لێدەرچوو گەر کەمێکی تر هاواری بکردبا لەوانەبوو شتێک بەسەر قوڕگی هاتبا،جۆنگکووک لەسەر کورسیەکە دانیشتەوە چاوەڕێی گابریێل بوو بێتەوە سەر خۆی ،دوای کەمێک گابریێل بە ماندووی سەری بەرز کردەوە و سەیری جۆنگکووکی کرد جۆنگکووکیش بزەیەکی لاری بۆ کرد دەتوانی ترس لە گابریێل بەدی بکەیت جۆنگکووک هەستایەوە چوو یەکێک لە دارەکانی هێنا هی بەیزبۆڵ بوو کە ئاسنی لە چواردەوری دارەکە داناب)

My sweet criminal_taekookWhere stories live. Discover now