1 / shining necklace ?

83 14 2
                                    

قایس ئەمەم بیرچو لە پێشەکیەکە بینوسم ببورن

هوانگ هۆزی گورگە سورەکان ( چاو سورەکان نەک گورگەکە سور بێ )
دوژمنی خێزانی پارکە و زۆر خراپن لەگەڵ خەڵکی گوندەکەو ئازاریان دەدەن و خۆیان بە
گەورەی ناوچەکە دەزانن بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندترین و بەهێزترینی ئەوێ بوون .

وە جیمین دایکی ڕاستی مرد کاتێ جیمین چوار ساڵ بو بەهۆی شێرپەنجە
باوکیشی بەناچاری دوبارە هاوسەرگیری کردەوە تا کوڕەکەی لەنازی دایک بێ بەش نەبێ
بەڵام ئەوە جێگای دایکی ڕاستی بەتەواوی بۆ پڕنەکردەوە هەرچەندە خاتونێکی زۆر باش
بو جیمینی وەکو کوڕی خۆی خۆشدەویست ، خاتو پارک ها یوون ژنی دوەمی پارک
هیون سوو بوە هاوڕێی هان ئایلی وە بەهۆی ئەوە منداڵەکانیان چاویان بەیەک کەوت
کە کوڕەکە 7 ساڵ بوو کچەکەش 6 ساڵ ، هان یۆن وو لە کێڵگەی بەڕێز پارک کاری دەکرد
و وەکو باشترین هاوڕێیان لێهاتبو بێ لە پەیوەندی کار پەیوەندی هاوڕێیەتیش ئەم دو
خانەوادەیەی پێکەوە بەستبۆوە

شەڕو دوژمنایەتی هیون سوو هوانگ نام گیل لەمنداڵیەوە دەستی پێکرد کاتێ تەمەنیان
تەنها 14 ساڵ بو نام گیل زۆری ڕق لە هیون سوو بو چونکە پێی وابو هەموکات ئەو
دەرفەتە باشەکانی لەدەست دەردێنێ وەکو هەبونی نمرەی بەرزتر لەو بەهۆی ئەوە باوکی
نام گیل لێی توڕە دەبو سەرزەنشتی دەکرد ، بەهۆی ئەمەش ڕقی بەرامبەر هیون سوو
ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبو ، لەڕاستیدا هیون سوو هیچ ڕقی لەو نەبو نەیدەزانی نام گیل
بۆوا دەکا بۆ ڕقی لێیەتی تەنانەت چەند جارێکیش نام گیل لەگەڵ کۆمەڵێ کوڕی تر لە
هیون سویان داوە هیون سوش لە قوتابخانە هاوڕێی نەبو بەهۆی ئەوەی هەژار بوو
تا گەیشتە ئەوەی هەردوکیان گەورە بونو نام گیل ئاشقی کچێک بو بەناوی
( چۆی یونجی ) بەڵام یونجی تەنها چاوی لەسەر هیون سوو بوو لە پۆلیشدا هەوڵی
دەدا بەهۆی چەند شتێکی گەمژانەوە وەکو ئەوەی لە وانەیەک تێنەگەیشتبێ دەچوە
تەنیشتی و داوای لێدەکرد بۆی ڕون بکاتەوە لەکاتێکدا یونجی تەنها سەیری هیون سوی
دەکرد نام گیل بەمە زۆر توڕە بوو تا ڕۆژێک داوای لە یونجی کرد ژوانی لەگەڵ ببەستێ
بەڵام یونجی ڕەتی کردەوەو وتی کە کەسێکی تری خۆشدەوێ ، کات هات و ڕۆشت
ئیتر یونجی و هیون سو هاوسەرگیریان کرد و کوڕێکی جوانیان بوو ناویان نا
( جیمین ) دوای دو ساڵی تریش کچێکیان بو ناویان نا ( هانا ) نام گیلیش هەر دەستی لە یونجی هەڵنەگرت تەنانەت دوای ئەوەی خێزانێکیشی
لەگەڵ ئافرەتێک پێک هێنابو ئەویش کوڕێکی هەبو بەناوی ( هوانگ هیونجین )

T.B /هێزی گورگ لە منداڵیدا زۆر دەرناکەوێو ناگۆڕێی بۆ گورگ تەنها کاتێ دەبیتە 18 ساڵ
نیشانە لاوەکیەکانی وەکو بونی جەستەیەکی زۆر گەرم لە هی مرۆڤی ئاسای
وە تاچەند تەمەنت بەرەو سەر بڕوا ئەوەنە زیاتریش بەهێز دەبی هوانگیش چاوەڕێی
کاتێکی باشی دەکرد تا تۆڵەی هەمو ئەو کاتانە لە هیون سوو بکاتەوە کە لەبەرامبەری
شکستی هێناوە . . .

Reincarnation / دووبارە ژیانەوە PJMWhere stories live. Discover now