2 / felix

53 9 3
                                    

سوها گەرماوێکی کردو جلەکانی لەبەرکرد و ماکیاژێکی کاڵی کردو جانتاو مۆبایلەکەی
هەڵگرتو چوە خوارەوە بۆلای یێری

سوها " یێریااا کچێ چیت دروستکردوە ؟ "

یێری " ورچی بچوک بەس ئەزانی بخۆی بۆ ڕۆژێک تۆ خواردن دروسناکەی ؟ "

سوها " من بەس یەک شت ئەزانم ئەویش سپاگێتیە خۆشت ئەزانی "

یێری " بەڵێ بەڵێ بەتۆبێ سێ ژەمە سپاگێتی بخۆی "

سوها " ستایشی خۆم ناکەم بەس بەجدی زۆر خۆش دروسی ئەکەم دە دانی پیانێ
وانیە ؟ " برۆکانی بەرز و نزم ئەکردەوە و یێریش چاوی سوڕاند

یێری " کچم ئێسە کاتی ئەو چەنەبازیە نیە هەردوکمان درەنگ ئەکەوین بۆ سەر کارەکانمان "

سوها " باشە پڕۆفیسۆر یێری "

یێری " باشە دیزاینەر سوها " دوای ماوەیەک هەردوکیان تەواوبونو ئەو ناوەیان کۆکردەوەو ڕۆشتن بۆ سەر کارەکانیان ، سوها دیزاینەری جلوبەرگە لە کۆمپانیای
Hidden diamond
وە یێریش پڕۆفیسۆرە لە دروستکردنی ڕۆبۆتو ئامێری وەکو ئامێری کات و
cyborg

تێپەڕینی کات . .

سوها بە سەیارەکەی گەیشتە بەردەم ئەو کۆمپانیایەی کاری لێ ئەکا

سوها " وااھ ئەبێ ئەمڕۆ خاتو ئانا چیم بەسەرا با ، کفرم نەکرد دیزاینی جوانو شازم
بە مێشکدا یەت بۆوا ماندوم ئەکا ئەو بێ ویژدانە ! " هوفێکی کردو بەڕێکەوتە ناو
کومپانیاکە

مینا " سوهااااا کچێ ڕاکە خاتو ئانا تێکچوە یەک هەرای ناوەتەوە ئەڵەی مێردەکەی مردوە " قسەکەی ئاخیری بە چپەوە وتو کەمێک پێکەنی

سوها " ئەمجارە چی بوە ؟ " ئەمە شتێکی نوێ نەبو بۆ سوها چونکە هەرکاتێ کەسێکی
نوێ بۆ مۆدێلی دێتە ئەم کۆمپانیایە خاتو ئانا حاڵی تێکئەچێ و خۆی زۆر شپرزە ئەکا
ئەو هەمیشە دەیەوێ یەکەم بێ و پێش کۆمپانیاکانی تر بکەوێ لە دیزاینی جلوبەرگدا

وە ئێستاش بێگومان داوای دیزاینی نوێم لێ ئەکا ، بێ ویژداااانن

مینا " ڕێک ئەو شتەی لەمێشکتە ، مۆدێلی تازەمان بۆ هاتوە ! " وای وتو سوهاش چاوی
سوڕاند ئێستائەبێ گوێ لە قسە شیرینو ساختەکانی بەڕێوبەرەکەی بگرێ

سوها " باشە با بڕۆین " پێکەوە ڕۆیشتنە بەردەم ژوری بەڕێوبەرو لەدەرگایان دا

سوها " خاتو ئانا ئەتوانین بێینە ژورەوە ؟ " بە خاتوئانا بانگی ئەکەن چونکە نایەوێ
بەبەڕێوبەر بانگی بکەن چونکە پیر دەری ئەخا ، یەک نەزانێ زۆر گەنجە هاھ

خ . ئانا " بەڵێ وەرن ، تۆش بڕۆ دەرەوە گەمژەی بێسود ئەوە چ جۆرە دیزاینێکە بەتەمای
ئەمساڵ ئابڕوم بەری بەو جۆرە دیزاینەو ؟ " بە یەکێک لە کارمەندەکانی وت کە کوڕێک
بو بەناوی فیلێکس ساڵێک لە سوها بچوکتر بو 24 ساڵ بوو

Reincarnation / دووبارە ژیانەوە PJMWhere stories live. Discover now