سوها " ئۆپا ئەم ئامێری کاتە چەنی ماوە تەواو بێ و بە جیهانی نیشان بدەن ؟ "
نامجون " تەنها چەند دەسکاریەکی ماوە ئەم هەفتەیە تەواو دەبێ " ئەم ئامێرە وەکو
ئەو ئامێرەی ناو فلمەکەی ئالیسە ئەها لەبەشی دوا ئەو ئامێری کاتە لە پیاوەکە ئەدزێ و
ئەیەوێ کات بگەڕێنێتەوە تا ئەو دو خوشکە شەڕ نەکەن ئەها ئافرەتە قژ سورو سپیەکە .بەڵام تەنها شتێکی جیاوازە ئەمە کاتژمێرێکی جۆرێک لەدەستبەندی لەگەڵ دروست
کراوە تاوەکو شوێن و کاتی کەسەکەی بەکاری ئەهێنێ بزانن ، وە ئەشتوانن کات دیاری
بکەن واتە چەنێک کات دانێن کەی بگەڕێنەوە ئاوها .سوها " همم هیوادارم سەرکەوتوبێ و ئێوە خەڵاتی ئەمساڵ وەرگرن " بەخەندەیەکەوە
وتی و سەیری ئامێرەکەی دەکردنامجون " زۆر سپاس سوها گیان "
سوها " نایەوێ ئۆپا "
یێری " سوها کات درەنگی کرد منیش کارەکانم تەواوبو دەی بابڕۆین ، ئۆپا خوات لەگەڵ "
سوها " خوات لەگەڵ ئۆپا ، تۆش زو بڕۆرەوە و کەمێک پشو بە "
نامجون " خەمت نەبێ ، خواتان لەگەڵ ئاگاتان لەخۆتان بێ "
سوهاو یێری بەرەو دەرەوەی ژورەکە دەڕۆشتن لەناکاو سوها هەناسەی توند بو وەکو
بڵێی کەسێک قوڕگی توند گرتوە دەستی بۆ قوڕگی بردو هەناسەی بە قورسی دەدایێری " چی بخۆین تۆپۆکی یان سوش__" ئاوڕی دایەوە بینی سوها جانتاکەی لەسەر
زەویەکە کەوتوەو ڕوخساری سور هەڵگەڕاوەو دەکۆکێ و دەستی بە قوڕگیەوەیەتی ، یێری
ترساو خێرا ڕای کرد بۆلای و سوهای گرتەوە پێش ئەوەی بکەوێتە سەر زەویەکە ، خێرا
جانتاکەی سوهای هێناو بەدوای پەمپی ڕەبۆکەی دەگەڕا بەڵام نەیدۆزیەوەیێری " نەفرەت ! نەفرەت ! نامجون ئۆپااااا " هاواری کرد و دەستەکانی دەلەرزین
سوهاش نیوە گیان بوبو خەریکبو هۆشی لەدەست دەدا ، نامجون دوای بیستنی هاوارەکەی
یێری خێرا ڕای کرد تا بزانێ چی بوەنامجون " یێری چ.... سوهااا ئای خوایە ! " قسەکەی لە نیوەیا بڕا بەهۆی بینینی ئەو دیمەنە
سوها لە باوەشی یێریاو ڕەنگی ڕوخساری خەریکە مۆر دەبێیێری " ئ-ئۆپا توخوا ت-توخوا مەهێڵە هیچی لێبێ ، چ-چی ئەبێ شتێ بکە "
بە هەنسک دانەوە ئەو قسانەی کرد نامجونیش خۆی شڵەژابو
نەیدەزانی چی بکا ، خێرا مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێناو پەیوەندی بە ئەمبوڵانسەوە
کردنامجون " ئەلو ، تکایە پێویستمان بە ئەمبوڵانسێکە بە پەلە ... چی ، بەنەفرەتبێ ! "
نامجون " ئەمبوڵانس وا زو ناگا خۆمان ئەیبەین بڕۆ ئۆتۆمبێلەکە بخە کار خێرا ! "
بە هاوارەوە وتی و یێریش بە دەستە لەرزیوەکانی سویچەکەی لەناو جانتاکەی سوها
بردو ڕای کرد ، نامجونیش خێرا سوهای بەشێوەی بوک هەڵگرتو دەستی کردە ڕاکردن

YOU ARE READING
Reincarnation / دووبارە ژیانەوە PJM
Fantasy؟؟؟ " ئەتەوێ چۆن لەدایکبیتەوە لەژیانی دوەمت ؟ ؟؟؟ " سەرەتا تۆ بیڵێ ؟؟؟ " نەخێێرر تۆ من پرسیم بۆیە هەر منیش سەرەتا وەڵام وەرئەگرم جوجکی بچوک ؟؟؟ "من باڵام لە تۆ بەرزترە چۆن بە جوجکی بچوک بانگم ئەکەی ؟ ؟؟؟ " نازناوە ئیتر دەی خێرا پێم بڵێ دایکم بان...