ــ دەست پێ دەڪات ــ
Lina povهەرکە چوینە ژورەوە بەرەو ڕووم هات و بە توندی منی گرت و بۆنی دەکرد کە لوتی بەبەر ملم دەکەوت ختوکەم دەبۆیەوە بەڵام نەمهێشت درێژە بەوە بات
“ئیتر من دەچمەوە ژورەکەی خۆم...!“وتم و جۆنگکووک بە تۆزێک تۆڕەییەوە سەیری کردم
“وازم لێبێنە “وتم و خۆم لێی لادا و یۆنگیش پێدەکەنی بە ئێمە
چوومە ژورەکەم و دەرگاکەم قفڵ کرد
چونکە ڕێک کاتی خەو بووپاڵکەوتم لەسەر جێگاکەم بەڵام وەک ئەوەی گورگ پڕی دابێتە دەرگاکە کەسێک ئەوەندە بە قایمی لێی دەدا.......!
بەخێرایی دەرگاکەم کردەوە بەڵام وەک خێرایی ڕوناکی خۆش بەباوەشم دادا
“تکا دەکەم سەرم ئازاری زۆرە!“وتی و منیش هێشتا شۆکم
“بەڵام جۆنگکووک تۆ بۆ ئەو کچەناهێنیتەوەو ئەوەی لە مەیخانەکە ناوی جی بوو لەیشا. “وتم ئەویش خەریک بوو بگری
“تکایە لەیشا بۆ دۆزەخ بچێ تەنها وەرە“وتی و منیش دڵم بۆی دەسوتا بۆیە دەستم بە ڕۆشتن کرد لەکەڵ ی و چوە سەرنێگاکە و منیش بەقایمی کردبۆیە باوەشی خۆی تاوەکو سەریشی لە ملم نا بوو
ئاحر ئێستا من چۆن بخەوم خوایە
خۆم شل کردەوەو و چاوم داخست تەواو بیر لە هیج مەکەرەوە دەی ئا ئم.......
No one pov
ئەو کچە چاو شینە خەوی لێکەوت و جۆنگکووک هەر خۆی لەخەوێکی قووڵ و خۆش بوو خەوی بە لەیشاوە دەبینی
لینای فەقیریش هێشتا بیر لەوساتە دەکاتەوە کە چۆن لەیشا سۆزانیەکە هاتە سەر کۆشی جۆنگکووک
لەیشا سۆزانیەکی زۆر بێ ئابڕوە ناوبانگی زۆرە
بەیانی|𓅨
لینا خەبەری بۆیەوە بەڵام کەسی نەبینی لەسەر جێگاکە بۆیە بەخێرایی هەڵسایەوەو بینی جۆنگکووک لە ئەرزەکە کەوتوە و سەری خۆی گرتوە و فرمێسک لە چاوی دێ
بۆیە بەخێرایی حەبەکانی هێناو بە زۆر کردی بە دەمی جۆنگکووک
جۆنگکووکیش هەر لە ئەرزەکە خەوی لێکەوت و هەموو گیانی ئارەقە بوو
بۆیە بەهەر شێوەیەک بێن لینا هەموو هەوڵی حۆی دا تا بیهێنێتە سەر سیسەمەکەو
جلی سەرەوەی دابکەنێ بۆ ئەوەی تۆزێک لە کەرماتی جەستی جۆنگکووک کەم بکاتەوەو پەڕۆکێکی هێنا و بەگیانی جۆنگکووکی دادەهێناو ئارەقەکانی دەسڕی
دوای کەمێک هەستی بە باشتر بونی جۆنگکووک کرد بۆیە بەتانیەکەی پێی دادا و سەیری کاتژمێری کرد شۆک بوو کاتژمێر 4:00 بەیانی بوو
پاڵکەوتەوە بەڵام دوای کەمێک هەستی بە جۆنگکووک کرد دەجوڵێ هەڵسایەوەو بینی جۆنگکووک بەخەبەر هاتوە
“باشترین؟“وتی و جۆنگکووکیش هەر سەیری دەکرد
“بەڕاستی سوپاس کە لەو ئازارە ڕزگارت کردم “جۆنگکووک زۆر بە کیوتی وتی و هەڵسایەوە
“بۆچی ڕازی نیت نەشتەرگەری بکەیت؟“لینا وتی و جۆنگکووک سارد بۆیەوە
“چونکە دەزانم بەخەبەر نایەمەوە“جۆنگکووک وتی و سەیری دەستی خۆی کرد
“بەڵام ئاوا زۆر ئازار بەخۆت دەگەینی وە دەشبینی کە چەند بەهێزی دڵنیام بەرگە دەگری“لینا وتی و ئەو قسانە کاری لە جۆنگکووک دەکرد
“نازانم “وتی
هەردوکیان دیسان پاڵکەوتن و خەوتن
ــــــــ
نیوەڕۆ“
بەڕێز کیم بە توڕەیی هاتە ژورەوە چونکە تا ئێستا هەڵنەستاون بەڵام کە ئەو دیمەنەی بینی ڕێک وەستا
کە چۆن جۆنگکووک سەری لەسەر سنگی لینایەو لیناش باوەشی بەسەری داداوە و جۆنگکووک لەهەمان کاتتدا ئەوی لەباوەش گرتوە
زەردەخەنەیەکی کرد بە کیوتی ئەم دووە
و ڕێگاکەی گۆڕی بۆ دەرەوەلینا چاوی کردەوەو ئەو دیمەنەی بینی دڵی دەیوت هەر وا بمێنەوە بەڵام مێشکی دەیوت ئەو تەنها لەبەر ئازاری سەری لەلای تۆیە بڕۆ بەڵام هەموو کات
بەگوێی دڵی دەکات بۆیە هەر بەم شێوەیە مایەوەو سەیری ئەو فریشتەیەی دهکرد کە چەن بە جوانی خەوتوە وەک ئەوەی هیچ گوناحێکی نەبێت
دوای کەمێک هەیتی کرد کە جۆنگکووک دەجوڵێ بۆیە خۆی کردەوە خەواڵوو
“نەفرەت“ئەو وشەیەی لە جۆنگکووکەوە گوێلێبوو جۆنگکووک بە خێرایی هەڵسا
“من بۆ وا لەو نزیک دەبمەوە“جۆنگکووک ئەو قسەیەی کرد و دەستی بە سەری خۆیەوە گرت لەبەر ئەوەی شتەکەی دەیکا هەڵەیە
ج
ۆنگکووک ڕۆشتە دەرەوەو ئەوکچە بە داماوی چاوی کردەوەو ڕێگەی بەو فرمێسکانە دا کە هەڵی گرتبوو
بەدەست خۆت نیە کەسێکت خۆشبوێ خۆشی نەوێی دڵت ئازای دەبێت بەڕادەی دۆزەخ
بەهێمنی هەڵساو چوەدەرەوەی ژورەکەو چوە سەر خوانی نانی نیوەڕۆ کە هەموویان دانیشتوون و دەستیان بە نانخواردن کردوە
“من بڕیارێکم دا“جۆنگکووک وتی
ــ بەردەوام دەبێــت ــ
YOU ARE READING
Ⅱ پـەڕۍ سـپـے Ⅱ
Fanfiction"ئەژدیهاڪەی ناخی زۆر گەورەترە لـەوەی ڪە بیری لێدەڪەیەوە" "چـاوە ڕەشـەکانی منی نوقئمی دەریایەڪی ڕەش ڪرد ڪە بۆ هەر چرڪەیەڪ سەیرم دەکرد گەشتم دەڪرد بە نـاو دونیایەڪی ڕەشدا وەڪ قەترەیەڪی ڕەش لە دڵـی داوم قـەت لانـاچـێت" لـینا ♡ جۆنگڪووڪ 8/ 5 / 2023...