chapter 17

777 136 216
                                    

ـــ دەست پێ دەڪات ــ
Lina pov

من بڕیارێکم دا“جۆنگکووک وتی و سەرنجی هەمویانی ڕاکێشا بۆخۆی و هەموویان لەخواردن وەستان و سەیریان دەکرد

بڕیارم دا نەشتەرگەری بکەم پێش ئەوەی هەندێ کەسی تر بکوژم“لەگەڵ ئەو قسەیە هەموویان گەشانەوە

کەواتە هەر ئەمڕۆ دەست دەکەین بە ئامادە کاری“بەڕێز کیم وتی و درێژەیان بەخواردنەکە دا

دەیانویست زوو کارەکە بکەن تاوەکو جۆنگکووک پەشیمان نەبێتەوە منیش بە زەردەخەنەوە سەیرم کرد

وەک ئەوەی بزانم لەسەر قسەی من بڕیاری داوە نەشتەرگەری بکا بەڵام بەساردی سەیری کردم و ڕوی کردە لایەکی ترو چاوی لێم سوڕاند

هەستم بە شکانەوەی خۆم کرد لەگەڵ ئەم ڕەفتارەی جۆنگکووک و دەمویست ئێستا ئەرز بکێڵم و بچمە ژێری یاخوود گۆڕێک بۆخۆم دابنێم

لەسەر ئەوە ئارەقەم دەکرد لەبەرامبەری دانیشتبووم و دەستم کردەوە بە نان خواردن بێ ئەوەی یەک جاریش چاوم بەرز بکەمەوە

لینا ئێستا کاتی ئەوە نیە کەسێکت خۆش بوێ خاتی ئەوەیە ژیانێک بۆخۆت دابین بکەی
وەک چۆن پلانت بۆ دانابوو

هەر بەڕاست بەیانی قوتابخانەی لینایە“بەڕێز کیم بە خۆشەویستیەوە وتی و سەیری دەکردم ئەو لەو ماوەیەدا وەک باوکمە کە لە یانزە ساڵیەوە هەستم بە بونی نەکردوە

یۆنگیش وەک لینهو
ئەو زۆر میهرەبانە لەگەڵم
ئەوان بڕیاریان داوە لەگەڵ یۆنگی بمنێرنە قوتابخانە واتا لەگەڵ بێت و ئاگادارم بێت بمباتو بمهێنێتەوە

دوێنێ شەویش خواردنم نەدا بە بۆبی

هیچتان خواردنتان داوەتە بۆبی؟“وتم
بەڵێ من پێم دا سەگێکی زۆر جوانە“یۆنگی وتی و منیش زەردەخەنەم بەڕوی دا کرد تەواو لێرەو پاش گشتیان بەژداری دەکەن لەوەی خواردن بە بۆبی دەین..

.
.

ئێستا بەتەنها لەماڵەوەم و جۆنگکووکیان بردوە پشکنینی پێش نەشتەرگەری بۆ بکەن و بەیانی نەشتەرگەریەکەی بۆ بکەن

ئیتر ئاوا من کە لە قوتابخانە هاتمەوە دەچمە نەخۆشخانە
بەڵام ئێستا زۆر بێزانم
چیدەڵێی بچین جلی قوتابخانەی بەیانی ئامادە بکەین

هەڵسامەوەو بەرەو ژوری خ.چۆی چووم
گەر دەڵێن ئەو کێیە ئەو سەرۆکی هەموو خزمەتکارەکانە

بەسەبری لەدرگام داو پێی وتم وەرە چومە ژورەوە دانیشتبوو جلەکانی خۆی ڕێک دێخست

Ⅱ پـەڕۍ سـپـے ⅡWhere stories live. Discover now