ڤۆت^^
.لە ژوورەکەم دانیشتبووم ئیمڕۆ پشوومە و ناچمەوە بۆ کار....
ن/ت: سلاو یوری!!!
ڕاستیەکەی یووری هاوڕێیەکی نزیکمە وە ئەو زۆۆر دەوڵەمەندە وە کچێکی شیرینە ئیمڕۆ منی بانگێشت کردووە بۆ خوانێکی نیوەڕۆ...
یوری: سڵاو!!
(لە تەلۆفۆن)یوری: هێی ناوت تکایە ئەکرێت کە نیوەڕۆ بانگێشتت نەکەم ئێوارە بێت؟؟ چونکە من بەڕاستی کارێکی گرنگم هاتە پێش!!! زۆر داوای لێ بردن ئەکەم
ن/ت: ئۆوو نااا ئەوە کەی قسەیە کێشە نابێت کەواتە ئەیکەینە ئێوارە...
کات تێپەڕی//
ئێستا من لە ڕێستۆرانتەکە چاوەڕێی یوریم...
یوری: هێییی ناوت!!!
ن/ت: هێییی یورییی سڵاو!!!
باوەشم لێیداو دانیشتین...
یوری: ئێ چۆنیت؟
ن/ت: راستیەکەی باشم بەڵام ئەم ماوەیە زۆر ماندووم لەبەر کارەکەم..نەخۆشی زۆرم هەیە...
یوری: ئۆوو...ئێ چی داوا بکەین؟
ن/ت: ئمم نازانم من سوشی و پاستا داوا ئەکەن
یوری: هەڵبژاردنێکی باشە!!! منیش هەمان شت داوا ئەکەم....
دوای ئەوە خوانێکمان خوارد...
یوری: ببورە ن/ت ئەچمە دەستشۆرەکە زوو ئەگەڕێمەوە...
سەرم بە مانای بەڵێ جووڵاند
//////
یوری: ئەو ئێستا لێرەیە پلانی دواترت چییە؟؟
؟؟؟: همم تەنها باسی دایک و باوکی بکە و زانیاری لەسەریان کۆ بکەوە..
یوری: باشە...
//////
ن/ت: ئۆو ئەوە تۆ گەڕایتەوە...
یوری: هههههه بەڵێ...
ن/ت: ئێ
یوری: ئەڵێم....من تا ئێستا دایک و باوکی تۆم نەبینیوە...ئەڵێی چی ڕۆژێک چاوم پێیان بکەوێت...
ن/ت پێکەنینەکەی نەما...
ن/ت: ئێ...ئەوا...من دایک و باوکم نییە...