CHAPTER .16

649 153 218
                                    

/ن/ت پۆڤ/

ئێستا بە نزیکەی ٢ مانگ بەسەر ئەوەدا تێپەڕیوە کە من ڕفێندرابووم....وە هەر وەک پێشتر نیکی منی زۆر خۆش دەوێت بەڵام لەم چەند ڕۆژەی دواتردا هەست ئەکەم کە کەمێک ڕەفتاری گۆڕابێت و پشت گوێم بخات.....نازانم لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت کە ماندوو بێت...ئێستا کاتژمێر ١ شەوە هێشتا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە....

دانیشتبووم لەسەر قەنەفەکە و چاوەڕێی نیکی بووم...باشە بۆچی بەم کاتە نەهاتەتەوە ماڵەوە؟...

لە پڕ دەرگاکە کرایەوەو نیکی هاتە ژوورەوە...پێم وایە سەرخۆشە؟...من پێم وت نەخواتەوە....

نیکی ن/تی پشت گوێ خست و چوە سەرەوە

ن/ت: هێی نیکی ئەچیت بۆ کوێ؟؟؟!!....

نیکی وەڵامی نەدایەوە

ن/ت: لەسەر پلیکانەکان بوو وە نیکیش بە هەمان شێوە...ن/ت قۆڵی نیکی گرت و ڕووی وەڕگێڕا بۆ لای خۆی..

ن/ت: تۆ لە کوێ بوویت؟!! بۆچی سەرخۆشی؟!!!

نیکی: دەمت داخە گەمژەی سۆزانی...

ن/ت هیچ وەڵامێکی نەبوو نیکی چووە سەرەوە

ن/ت ئەگریا...وەک بڵێی خەنجەرێکیان لێدابێت...لەلایەن خۆشەویستەکەی قسەیەکی وای پێ بوترێت هەرچەندە ن/ت واش نەبوو..

ن/ت: هیچ ن نیە ن/ت ئەو تەنها سەرخۆش بوو..ئەو قسەی وا بە تۆ ناڵێت....

دواتر چووم لەسەر قەنەفەکان خەوتم....

بەیانی///

هەستام و ڕۆتینێکی ڕۆژانەم کرد و چووم نانی بەیانیم ئامادە کرد...مێزەکەم ڕازاندەوە و چاوەڕێی نیکی بووم..وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت...

نیکیم بینی لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە هاتە سەر مێزی نانی خواردن منیش بە ڕوویەکی خۆش بەیانی باشم لێی کرد...

بەڵام ئەو بە ساردی وتی بەیانی تۆش باش..

هیچم نەکردوو دەستمان کرد بە نانی خواردن...

لەو کاتەی کە نیکی تەلەفۆنێکی بۆ هات...کە خانی کێیە زەردەخەنەی کرد...

نیکی: سڵاو خۆشەویستم؟...

ئەوە بە کێ ئەڵێت خۆشەویستم.....؟

نیکی: ئەها باشە....کاتژمێر ٩ ؟ باشە گیانەکەم...خوات لەگەڵ...

ن/ت: گیانەکەم ئەوە کێ بوو؟

نیکی: کەس نەبوو...

killer {Ni-ki ff}Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang